64

944 199 230
                                    

Unedited


"دایکە ئایا تۆش؟ دایکی ئێمەیت؟"
ئامبەر پرسیاری کرد و وای لە نۆها کرد سەیری بکات.

"ئەو دوانەتان بێدەنگ بن..."
ئاگادارکردنەوەی نۆها دوانەکەی ڕاچڵەکاند.

"وە،تۆ نیک؟بڕوات وایە سیدنی دایکی تۆ بێت؟"
نیک سەری بەرز کردەوە تا سەیری نۆها بکات.

"پێم بڵێ؟"
نۆها هەوڵیدەدا ئارام بێت بەڵام گومانی لە کاردانەوەکانی هەبوو لەکاتێکدا سیدنی دەیتوانی بزانێت چۆن نیک لەباوەشی دەلەرزێت.

"وا بیرناکەمەوە.."
نیک بە دەنگێکی نزم گووتی بەڵام هەرکە سەیری ئامبەر و گیدیۆنی کرد دیسان گومانی کردەوە و گووتی،
"بەڵام ئەو گووتی... "

"ئایا تۆ باوەڕ بە بێگانەیەک دەکەیت نیک..."

"بەڵام ئەو...."
نیک بەخێرایی پرسی و کەمێک حاڵی ئاسایی بوویەوە.

"ئەو هیچ کەسێک نییە.... "
نۆها گووتی و گیدیۆن قسەکەی پێبڕی.

"ئەو پورمە."

نۆها سەیری گیدیۆنی نەکرد بەڵام چەناگە توندەکەی بەس بوو تا پێی بڵێت کەوا باوکی لێی توڕەیە.

" دەمەوێ قسەت لەگەڵ بکەم نیک، لەپێش منداڵەکان نا."
نۆها گووتی و گیدیۆن برۆکانی لێکدا.
باوکی پێشتر بەوشێوەیە ڕەفتاری لەگەڵ دەکرد لەسەر ئامبەر وە ئێستا نیک.

نیک سەیری دایکی کرد پێش ئەوەی بچێتە ژووری کارکردنی نۆها. ئەو ساتەی چووە ژوورەوە و لەسەر قەنەفەکە دانیشت دەستی کرد بە چاوەڕوانی.

" چیم پێ گوتن دەربارەی ئەوەی بهێڵن خەڵکی بێنە ژوورەوە؟"
نۆها پرسی و ئامبەر گووتی،

"زۆر شتت گوت، باوکە. بە جدی ناتوانم نیوەی ئەو شتانەشم بیربکەوێتەوە"
ئامبەری لەباوەشی دانا و نۆها ویستی شتێک بڵێت کە گیدیۆن گووتی،

"ئەم یاسایە بۆ پورە کارۆڵ جیاوازە."

"دواتر لەسەر خوانی بەیانی قسە دەکەین. من بڕیار دەدەم ئەگەر ئەو دوانەتان نەتانتوانی ئەو شتانەتان بیربکەوێتەوە کە پێم گووتبوون. "
نۆها گووتی پێش ئەوەی بڕوات.

نیک پێویست بوو چەند خولەکێک چاوەڕێ بکات تا باوکی هاتە ژوورەوە.
ئەوە بگرە."
نۆها گووتی و کوپێک ئایس کرێمی دایێ. وە، کە نیک ئایسکرێمەکەی قبوڵ نەکرد نۆها گووتی،

"ئەمە یاسای ئەو شوێنەیە، دەبێت شتێک ببەخشین پێش ئەوەی قسە بکەین. "
کە گوێی لەمە بوو نیک کوپەکەی وەرگرت و لەسەر مێزەکەی دانا.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now