30

1.6K 264 159
                                    

زۆر هەوڵیدا کە دەستەکانی ئازاد بکات لەدەستی ئەو کە بە بەهێزی بە یەک دەست گرتبوونی. زۆر هەوڵیدا کە لە دەستی خۆی ڕزگاربکات بەڵام لەبەر بچوکی شوێنەکە نەیتوانی.
"تکایە ،بهێڵە، بڕۆم."
سیدنی بچکۆڵانە پاڕایەوە بە لەرزینەوە بەڵام ئەو کەسە پشتگوێی خست و تی شێرتەکەی داکەند.
"باوکە!!"
هاواری کرد بەڵام بە بەهێزی مستەکۆڵەیەکی بەرکەوت. دەیتوانی گوێی لە شکانی ئێسکەکانی بێت و شەلی. نەیتوانی چیتر هەنسک بدات، تەنانەت هەناسەدانیش ئازاری دەدا. نەیدەتوانی ئاوڕ بداتەوە و سەیری ئەو کەسە بکات لەوکاتەی فرمێسکەکانی بە بێدەنگی دەکەوتن. دەیتوانی هەست بە دەست لێدانەکانی بکات یان گوێی ڕاگرتبوو بۆ هەر شتێک کە ئەو کەسە بیڵێت. بەڵام نەیدەتوانی بجوڵێت و پارێزگاری لە خۆی بکات.
باوکە، من لێرە تکایە یارمەتیم بدە....
کەسێک، یارمەتیم بدات تکایە.

***********************

نۆها لەخەو هەڵسا لەوکاتەی قۆڵەکانی ئازاری هەبوو، خۆی بینیەوە لەسەر قەنەفەکە پاڵکەوتبوو کە شتێکی نوێ نەبوو بۆی، بەڵام پێڵاوەکانی لەپێ نەبوو و وە بە بەتانیەک داپۆشرابوو ئەوە نوێبوو لای، وە ئەوە وایلێکرد سەیری ئەم بەتانیانە بکات.

نەفرەت.
لە ژێر هەناسەیەوە ووتی لەوکاتەی لە نیوچەوانی خۆی دا. ئەو پێویستە سیدنی ببینێت. هەستی پێبکات.
شێوە نەرمەکەی تاکە شت بوو کە لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوودا ویستوویەتی بیبینێت. ئەو ببوە هەموو خولیا و ئارەزووی. ئەو دەیەوێت هەمیشە بیبینێت.

"نەفرەت"
بەتانیەکانی لەسەر زەویەکە فڕێدا و بەرەو ژوورەکەی سیدنی چوو. ماوەیەکی زۆر تێپەڕیووە لە کۆتا جار کە لە باوەشی گرت. تەنانەت ڕەفتارە گەمژەکانیشی سەرنج ڕاکێشیەکەی کەم ناکاتەوە لای.

نۆها سەری کەمێک دەسوڕا، هەموو ئەو کحولەی کە دوێنێ شەو خواردیەوە بیری کەوتەوە. یادەوەرییەکانی شەوی ڕابردوو ڕوون بوون. لەوکاتەی کچێکی قژ زەردی بینی و خۆی پێدا کێشا هەرچەندە ویستی پشتگوێی بخات بەڵام کچەکە لەباوەشی لە هۆش خۆی چوو، ئەویش پەیوەندی بە فریاگوزاری کرد.

بەڵام کە گەیشتە لای جێگای خەوی هاوسەرەکەی هەموو شتەکانی تر گرنگ نین. تاکە شت گرنگ بێت ئەو فریشتەیەیە کە لەسەر جێگاکە پاڵکەوتووە.

تەنانەت چاویشی نەنوقاند کە سیدنی بۆ لای خۆی سوڕاند. بەڵام ئەوکاتەی دەستی لەسەر ڕووخساری دانا وا هەستی دەکرد کە دەستەکانی دەسوتێت. زۆر بەخێرایی پەیوەندی بە دکتۆرەکەی کرد.

پاش ئەوەی دکتۆرەکە پشکنی. چەند دەرزیەکی بۆ دانا. تەنها نۆها دەیزانی چەند گران بوو بۆ ئەو کە لەو بارودۆخەدا بینی. بینینی ئەو لەوکاتەی ئازار دەکێشێ شتێکە هەرگیز نایەوێت ببینێت.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now