50

1.1K 222 110
                                    

Unedited







"دەتوانی بە خاتوون میلەر بانگم بکەیت."
سیدنی ووتی و شتێک لە چاوەکانی نۆها گۆڕانکاری بەسەرداهات.

"هاوسەرەکەت چ کارەیە؟"
نۆها ووتی و سەیری چاوەکانی سیدنی دەکرد ،کە وا هەستی دەکرد ئاشنایە پێیان. بەدڵنیاییەوە ،تێبینی ئەوەی کردبوو ئەم ئافرەتە هەمان ناوی ژنی پێشووی لێیە. بەڵام پێویستە لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکات. هەرخۆی زۆر توڕەیە لێی بەهۆی ئەوەی پێی نەووتبوو دەربارەی گەشتی منداڵەکانی.

"نۆهاا،دەی. تۆ دەیترسێنیت."
گرەیس ووتی.

"ئەو... لە تەکنەلۆژیا کاری دەکرد."
ئەم جارەیان سیدنی بەلەسەرخۆیی ووتی.

" وە هیچ کێشەیەکی نییە ئەگەر لە 24/7کار بکەیت؟؟"
بە ڕەقی ووتی.

"نۆها وازی لێبێنە تۆ دەیترسێنیت."
گرەیس ووتی ، بەڵام نەیتوانی سەرنجی نۆها لەسەر سیدنی لاببات.

" ئێمە بەیەکەوە ناژین. "
سیدنی ووتی و سەیری کرد.

" بۆچی؟"
نۆها نەیدەهێشت وەها بەئاسانی بابەتەکەی لەدەست بڕوات. شتێک هەیە ئەم ئافرەتە لێی دەشارێتەوە وە ئەویش دەیەوێت بە قسەکردن لەگەڵی بیزانێت.

"ئەو وون بوو."
سیدنی ووتی، نۆها چەند چرکەیەک بێدەنگ بوو تا مەبەستەکەی خۆی ووت.

" نەدەبایە پێم بڵێیت کەوا منداڵەکانم گەشت دەکەن؟"
نۆها بە سیدنی ووت،گرەیس و مایکڵ لەبەرخۆیانەوە نەفرەتیان کرد. بەڵام هەردووکیان ڕاچڵەکین کە سیدنی وەڵامی دایەوە.

"من یارمەتیم دان ڕابکەن "

"ببورە؟"

"داپیرە مەزنەکەت چەند کێشەیەکی جدی هەیە و بەتەواوی ناتوانێت منداڵ بەخێوبکات. "
بە بیرکردنەوە لەوەی منداڵەکانی ئازاریان دەچێشت زیاتر بوێر بوو.

"ئەگەر دەوێریت جارێکی تر وەرەوە ئێرە!"
دەنگی نۆها زۆر بەرز بوو کە وایکرد ئامبەر و سیدنی ڕاچڵەکن. دواتر هەردووکیان سەیری ئامبەری ترساویان کرد.

" من ڕێگە لەهەر ئازارێکی دەروونی دەگرم بۆ منداڵەکانم."
سیدنی ئامبەری هەڵگرت و بە دەنگێکی نزم ووتی.

"داپیرەم شتی لەوشێوەیە ناکات. "
نۆها ووتی، ئامبەری لە باوەشی سیدنی وەرگرت. سیدنی بە قوڵی هەناسەی دا کە لەساتەدا دەستی نۆهای پێکەوت.

"دڵنیایت؟ ئەگەرنا قسە لەگەڵ منداڵەکان بکە. "
سیدنی ووتی، نۆها لە توڕەییان سور بوویەوە. پێش ئەوەی پازبداتە سەری گرەیس هاتە نێوانیان و ووتی.

" ئەو هاوڕێمە."


"کاتم بۆ ئەوە نییە گرەیس، ئێوارێ، من دەڕۆمە ساکرامینتۆ، وە ئەوانەش دەبێت بگەڕێنەوە بۆ مەکسیک. بەڵام بەو شێوازی قسەکردنەی ناتوانێت بەردەوام بێت."
نۆها ووتی،. پێش ئەوەی لەگەڵ ئامبەر بچن بۆ ژوورەکەی.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now