3

1.5K 309 91
                                    

هێشتا کۆبوونەوەکە بەتەواوی کۆتایی نەهاتبوو کە جێنیفەر پەیوەندییەکی لە نەخۆشخانە بۆهات و ئاگادار کراوە کە سیدنی بە هۆش خۆی هاتۆتەوە ،جێنیفەر بە هیچ کەسێکی نەوت جگە لە وێڵسن و جەیمس هەنت،وە بە خێرایی کۆبوونەوەکەیان جێهێشت بۆ نەخۆشخانە بە ڕێکەوتن،دکتۆر پێ وتن کە تەنها ئەو کەسانە بۆیان هەیە بچنە ژوورەوە کە نزیکن بۆیە تەنیا جێنیفەر چووە ژوورەوە ،سیدنی چاوەکانی داخستبوو بەڵام کە هەستی بە کەسێک کرد چاوەکانی بە هێواشی کردەوە و هەناسەی کورت هەڵدەمژی،لەبەرئەوەی هەناسەی درێژ وای دەکرد کە پەراسوەکانی ئێش بکەن،جێنیفەر بە ئاگاداری نزیکی کەوتەوە و دەستی گرت،
"هەست بە چی دەکەی ،شیرینەکەم؟"
جێنیفەر وتی .
"دایکە "
وتی لەوکاتەی فرمێسک بەسەر ڕووخساری دەهاتنە خوارەوە،
"ئۆی شیرینەکەم مەگری هەموو شتێک باش دەبێ من لێرەم ."
جێنیفەر وتی لەوکاتەی فرمێسکەکانی دەسڕییەوە،سیدنی تەنها سەیری دایکی دەکرد بە شێوەیەک شتی زۆری هەبێت کە بۆی باس بکات.
"کەسێک دەیەوێ قسەت بۆ بکات ،تەنیا ئارام بە و گوێ بگرە ،ئەو دەیەوێ هەندێ شتت پێ بڵێ"
جێنیفەر بە ئاگادارییەوە وتی،
سیدنی دەستی دایکی توند گرت ، و پاشان سەری بە مانای بەڵێ.
"وەرە"
جێنیفەر وتی سەیری دەرگاکەی کرد، پاشان سیدنیش سەیری کرد ئەوکەسەی هاتە ژوورەوە سیدنی زۆر ترساند و هەناسەی قورس بوو،چاوەکانی زەق بوویەوە و ترس لەسەر هەمووبەشێکی ڕووخساری دەبینرا،
جێنیفەر پێ وت کە ئارام بێتەوە
"شیرینەکەم سەیرم بکە".
جێنیفەر دەیویست ئارامی بکاتەوە ،بەڵام سیدنی سەیری ئەوی نەکرد ئەو سەیری ئەو کەسەی دەکرد کە لەوانەیە هاتبێ بیکوژێ.سیدنی بەردەوام بوو لە گوتنی دایکە لەوکاتەی قۆڵی دایکی توندتر دەگرت، نەیدەتوانی ئارام بێت ،ئەو کەسە زۆر نزیک بوو،دەیویست ڕابکات بەڵام نەیتوانی.بۆیە دەستی کرد بە گریان.

"ئارام بە"
ئارثەر وتی ، ئەوە وای لە سیدنی کرد کە بوەستێ و هەناسەش نەدات ،
"من لێرەم تا پێت بڵێم زۆر داوای لێبوردن دەکەم من ئەو کاتە زۆرم خواردبووەو لەسەر خۆم نەبووم،بۆیە من چاوەڕێ دەکەم کچێکی باش بیت و هەموو شتێ لەبیر بکەی "
ئارثەر زۆر بە هێواشی وتی وەک ئەوەی فەرمانی بەسەردا بکات.
"ئەگەر بە هەر کەسێ بڵێی ...لەبیرتە چیم پێ وتی "
ئارثەر وتی بە زەردەخەنەیەکەوە .
"من ئێستا دەڕۆم و هیوادارم هەرگیز پێویست نەکات کە بتبینمەوە،بۆیە بە باشی ڕەفتاربکە "
وتی و ڕۆشت.
سیدنی سەیری دایکی کرد لەگەڵ سەدان پرسیار و فرمێسک لە ناو چاوی .
"واباشترە هەموو شتێک لەبیر بکەی ئازیزم ،هیچ کەسێک نابێت ئەوە بزانێ،هەموو کەسێک ڕقی لێتدەبێتەوە ئەگەر بزانن وە منیش ئەوەم بۆ کچە بچوکەکەم ناوێت"
جێنیفەر وتی بە زەردەخەنەیەک لەسەر لێوەکانی و دڵنیاییەک لەناو چاوەکانی.
"دەبینم کە ئێستا پێویستت بە پشوە ،بەباشی بخەوە"
ئەوەی بۆ زیاد کرد و ڕۆشت.
"من بە هیچ کەسێک ناڵێم،بەڵین دەدەم ،تەنها ئازارم مەدەن.
باوکە تکایە یارمەتیم بدە ،تکایە!!"
ئەوە ئەو وشانە بوو کە لە خەوەکانی دەیووت،ئەو دووبارە و دووبارە خەونی بەو ڕۆژە دەبینی،بەیانی کاتژمێر ۳ هەڵسا و باشترین هەوڵی دا بۆئەوەی نەخەوێ،بۆبەیانیەکەی سستەرەکە هات و خواردنی بۆ هێنا وە بۆ نیوەڕۆش،هیچ کەسێک لەماڵەوە نەهاتە سەردانی ، ئەوە وای لێکرد کە زۆر هەست بە ترس و تەنیایی بکات ،ئەو دەزانێ من لێرەم ،چی ڕوودەدا ئەگەر هات؟ ئەو شتانە بیرکردنەوەکانی سەرقاڵ کردبوو،پاش ئەو ڕۆژە ،دایکی هات بۆ سەردانی،و ئاگاداری کردەوە کە ئەفسەر دێت و پرسیاری ئەو کەسەی لێدەکات و وە هەموو ئەو شتەی کە ئەو دەبێ بیڵێت ئەوەیە کە ئەو کەسە ناناسێت سیدنی بە خێرایی ڕازی بوو،کە ئەفسەر هات سیدنی ئەو شتانەی وت کە دایکی پێی وتبوو.بەڵام کە ئەفسەرەکە ڕۆشت لەهۆش خۆی چوو بەهۆی نیگەرانی زۆرەوە.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now