43

1K 210 93
                                    

  - unedited-


زۆر ترسابووم بە بینینی ئەو هەموو خوێنەی کە لەسەری نۆهاوە دەڕژا. بەڵام کە ویستم سەری نۆها لەباوەش بگرم. بە جوڵەیەکی خێرا و لەناکاو ڕاکێشرام.

"دایکە؟"
سیدنی ڕاچڵەکی و لاپتۆپەکەی بەتوندی گرت. سیدنی بیری کەوتەوە کە لەسەر جێگاکەی دانیشتبوو و چاوەڕێی ئیمەیڵی یەکێک لە کڕیارەکانی دەکرد.

خەندەیەک لەسەر لێوەکانی دروست بوو کە باوەشی بەو بەهەشتە بچکۆڵەیەدا، لەکاتێکدا خۆی بەرزدەکردەوە تا ماچی سیدنی بکات.

" بەیانی باش!"
نیک بە دەنگێکی بەرزتر لە جاران ووتی.

"بەیانی باش ،ئەو پەرۆشیەی دەیبینم لە کوێوە هاتووە؟"
سیدنی سەیری قاوەکەی کرد کە ئێستا سارد بووەتەوە.

"تۆ ئەمشەو نەخەوتی؟"
نیک پرسی.
"نەخێر بەیانی زوو هەڵسام و سەرخەویشم شکاند.... ئابی لە کوێیە؟"
کۆتا ڕوداو کە دەیویست بیری بکەوێتەوە ئەو ڕوداوە بوو کە لە خەونەکەیدا بینی. لەسەر جێگاکە پاڵکەوت. هەوڵیدا بۆ 10 دەقەی تر پشوو وەربگرێت.و نیکی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.

" ئابی هێشتا هەڵنەستاوە، من درەنگ دەکەوم بۆ قوتابخانە. "
نیک سکاڵای دەکرد، سیدنی بە چاوی داخراوەوە وەڵامی دایەوە.
"نەخێر. تۆ درەنگ ناکەویت"

"ئێمە هێشتا دەچین بۆ پارکەکە، وایە؟"
نیک بۆ زیلیۆنەهەمین جار لەو هەفتەیەدا پرسی.
سیدنی ماندوو بوو بە وەڵامدانەوەی
"بەڵێ. "

" وە تۆش دێیت؟ "
نیک سوربوو و لەناو پێخەفەکان هاتە دەرەوە کە سیدنی پێی داپۆشی بوو. "

" بەڵێن بێت. دێم."
وشەکانی بە نزمی ووت.

نیک ئاسوودە بوو چونکە دەیزانی دایکی هەرگیز بەڵێن ناشکێنێت. درەنگ دەکەوێت بەڵام بەڵێنەکەی ناشکێنێت.

" کەمێک پانکەیکت بۆ دروست دەکەم."
نیک ووتی و ڕایکردە دەرەوە و بە زۆر سیدنی لەدوای خۆیەوە ڕاکێشا.
"چیمان ووت لەسەر خواردن دروستکردن؟"
دەنگە بەرزەکە نیکی لە جوڵە وەستاند.

"ناتوانم خواردن دروست بکەم تا نەگەمە ئەوێ"
نیک ووتی و ئاماژەی بە تەباخەکە کرد.

"ئێستا بڕۆو ئابی لە خەو هەڵسێنە ، من خوانی بەیانیتان بۆ ئامادە دەکەم."
سیدنی داوای کرد و قژی لە دواوە وەک تۆپێک بەست.فانیلە خۆڵەمێشیەکەی و بێجامە بەرینەکە وەک کچێکی کۆلێژ دەریدەخست.

مێشکی لیستی کۆمەڵێک کاری تێدابوو کە دەبێ بە سەعاتێک پاش گەیشتنە ئۆفیس جێبەجێیان بکات.بەم بیرکردنەوانە تەلەفزیۆنەکەی خستیە سەر هەواڵی بازرگانی و خەریک بوو تەواو بێت لە دانانی مێزەکە بۆ سێ کەس ، کە نیک و ئابی ماندوو دەرکەوتن.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now