35

1.3K 242 231
                                    

-unedited-

سیدنی بینی کە پیاوەکە نزیک کەوتەوە لێی وە ویستی بگریێت بەڵام بەخێرایی گەڕایە دواوە لەوکاتەی خەڵکی لێی کۆبونەوە.

"خاتوون میلەر ."
گوێی لە جاسپەر بوو ووتی و بە ترساوی لە شوێنی خۆی وەستا .دەیبینی کە کۆمەڵێک پیاو لەو دڕندەیە دەدەن.وەک گەڵایەک دەلەرزی وسەیری پیاوەکەی دەکرد کە دەیویست بەرگری لە خۆی بکات بەڵام نەیدەتوانی چونکە بە شەش پیاو لێیان دەدا.

لەوکاتەدا تێبینی شتێکی سەیری کرد .سیدنی دەورە درابوو لەلایەن چەند ئافرەت و کۆمەڵێک خەڵک کە هیچیان بە کەسی ئاسایی سەر شەقام نەدەچوون.ئەو کەسەی وێنەی دەفرۆشت لەگەڵ جاسپەر قسەی دەکرد وەک ئەوەی کاری لەگەڵ بکات.

سەیری دەوروبەری کرد کە تەنها چەند کەسێکی کەم بە شوێنەکەدا تێدەپەڕین و سەیری ئەو شێواویەیان دەکرد بە نامۆیی.هیچ کەسێکی دەوروبەری ئاسایی دەرنەدەکەوت.هەستی بە ترساوی و خنکان دەکرد.
"خاتوون میلەر ."
گوێی لە جاسپەر بوو پێش ئەوەی ببورێتەوە.

"هێی ، تۆ باشیت ؟"
گوێی لە نۆها بوو بە نیگەرانییەوە ووتی.
"ئەوان باشن ؟"
سیدنی لە نۆهای پرسی ، دەستی لەسەر سکی دانا.

"ئەوان باشن ."
نۆها ووتی و سیدنی هەناسەیەکی ئاسودەیی دایەوە.

چەند خولەکێک تێپەڕی سیدنی هەڵسایەوە بۆئەوەی دابنیشێت.نۆها پەرداخێک ئاوی پێشکەش کرد بەڵام ئەو ڕەتیکردەوە.

"بۆچی ؟"
سیدنی ووتی بێ ئەوەی سەیری ڕووخساری نۆها بکات.

"باسی چی دەکەیت ؟"
نۆها پرسی.

"وابیرم کردەوە کە من هاوسەری تۆم ...وامزانی ...ئێمە ..یەک خێزانین."
دەنگی سیدنی تێکدەشکا.

"چی ڕوویداوە؟"
نۆها پرسی.

"من هێشتا بەند کراوم یان چی ؟تۆ دەبایە دەربارەی ئەو کۆمەڵە خەڵکە پێت بگوتبام .من ...من ترسام"
سیدنی بە هەنسکدانەوە ووتی و نۆها باوەشی پیاکرد.

"ئێستا ناتوانین دەربارەی ئەمە قسە بکەین .چونکە من وەڵامێکم هەیە کە تۆ حەزت لێ نییە.وە لە ئێستادا دەبێت ئاگات لە پەستانی خوێنت بێت."
نۆها ووتی و ویستی بە دەستەکانی قژی شانە بکات بەڵام سیدنی نەیهێشت.

"من وەڵامم دەوێت."
سیدنی سور بوو .

"با ئێستا قسە لەسەر ئەمە نەکەین ، ئازیزەکەم ."
نۆها ئاگاداریکردەوە ، سیدنی ترسا لە شێوازی گوڕانی دەنگی بەڵام نەیتوانی پاشەکشە بکات.

"دەبێت هەر ئێستا ڕوونی بکەیتەوە."
سیدنی بە دەنگێکی بەرز ووتی.
"چونکە تۆی گەمژە بڕیارت دا بێ ئاگاداری من بچیتە دەرەوە و سەرنجی یەکێک لە دوژمنەکانم ڕابکێشیت.چەندین وێنەم هەیە کە تیایدا تۆ پیاوانێک ماچ دەکەیت .پیاوانێک .کە ناتوانرێت بدۆزرێنەوە چونکە بە شێوەیەکی نائاسایی لێرە دەژین.بە مردوو لە قەڵەم دراون. "
نۆها هەوڵیدا بە نەرمی پێی بڵێت بەڵام دوو سێ وشەی بە بەرزی ووت کە وای لە سیدنی کرد ڕاچڵەکێ.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon