10

1.2K 279 102
                                    

"هەر ئێستا دەیگۆڕین خاتوو بلەیک."
ئالیس ووتی.

خەریکی خەڵوزەکان بووم کاتێک ئالیس بەسەرقاڵی ووتی

"وازی لێبێنە، سەرەتا مێزەکە ئامادە دەکەین"

بەبێدەنگی بە قسەم کرد و دەستم کرد بە ئامادەکردنی مێزەکە، ئالیسیش لە پاش من هات و دەستی کرد بە ئامادەکردنی مێزەکە لەگەلم،لەسەرەتادا، ئیزابێڵا هات تا بزانێت هەموو شتێک تەواوە، دواتر چوو بۆ لای ئەوانی تر،

لەگەل ڕووخسارێکی نوێدا، ئەو هەمان کەس بوو کە بەیانیەکەی بینی، ئەو دانەی کە لە ژێڕ ڕووناکیەکە وەستابوو، پرچێکی زەردی کورتی هەبوو. لەگەل چاوێکی شین.
وە ڕیشیشی نەبوو.چاوێکی میهرەبانەی هەبوو کە بەشتێک پێدەکەنی کە ڕۆسی دەیوت.

هیچ کەسێک میهرەبان نییە سیدنی هەمووی تەنها نمایشە
مێشکم ئاگاداری کردمەوە.
هەموو کەسێک بە بەڕێز میلەر بانگیان دەکرد، ئەوکاتەی دڵنیا بوومەوە کە هیچ کەسێک پێویستی بە هیچ شتێک نییە بە جێم هێشتن.

گەڕامەوە بۆ چێشتخانە، زبڵەکانم هەلگرت و چوومە دەرەوە بۆئەوەی فڕێی بدەم، ئەو کاتەی لەناو تەنەکە زبڵەکەم دانا.دیسان بینیمەوە، ئەو کەسەی لە بەیانیدا بینیم،سەرقال بوو لەگەڵ کامیراکەی تەنانەت هەستیشی پێنەکردم بۆیە بە خێرایی گەڕامەوە چێشتخانەکە.

گەڕامەوە بینیم کە ئالیس سەرقالی ئامادەکردنی سینیێکە،
"ۆه، تۆ لە کوێ بوویت سیدنی؟"
پرسیاری کرد کاتێ دەستم دەشوشت.

"سەیرکە بەڕێز میلەر ووتویەتی کە خزمەتی شوفێرەکەی بکەین، مایکڵ، وە بەلێ داوای کردووە کە کەمێک میوەی پێشکەش بکەین بۆ نانی بەیانی، دەتوانی هەندێک سێوی بۆ قاش قاش بکەیت."

ئالیس ووتی وە پێی وتم یارمەتی بدەم لەوکاتەی دەستم وشک دەکردەوە.

سێوێکم قاش قاش کرد و دام بە ئالیس، پاش ڕازاندنەوەی سینیەکە، سینیەکەی دایە دەست من.

" تکایە خێراکە لەوانەیە شوفێرەکە زۆر برسی بێت. "
داوای لێکردم نانی بەیانیەکەی بۆ ببەم.

سینیەکەم گرت و ڕۆشتم بۆئەو شوێنەی کە کۆتا جار ئەوم لێبینی.
کە چوومە دەرەوە بینیم لە هەمان شوێن وەستابوو. هێشتا سەرقاڵ بوو بەسەیرکردنی شتێک لەناو کامیراکەی.
١٠هەنگاو لێی دوور بووم کاتێ تێبێنی شتێکم کرد، ئەو زۆر درێژ بوو، پێشتر ئەوەم نەزانیبوو چونکە هەر لە دوورەوە بینیبووم، پشتی لێم بوو.
٦، ٧هەنگاو لێی دوور بووم، لەوکاتەدا دەبایە ڕووی بسوڕاندبا، گوێی لە دەنگی پێم نەبوو؟
بیرم کردەوە.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Donde viven las historias. Descúbrelo ahora