23

1.3K 286 107
                                    

لە ئۆفیسەکەی هاتە دەرەوە و پلانی ئەوەبوو ئوسترالیا جێبهێڵێت، شوفێرەکەی دەرگاکەی بۆ کردەوە و کە تێبینی پێنج کەسی کرد کە کارمەندی کۆمپانیاکە نەبوون، چاکەتێکی چەرم و پانتۆڵێکی کابۆییان پۆشیبوو کە ئەوە وای لێکرد بە سەرسامی سەیری سکرتێرەکەی بکات، کە بینی سکرتێرەکەی شڵەژا زیاتر هەستی بە گومان کرد.

"چیبوو زمانت قوت دا؟"
نۆها ووتی بە تۆنێکی ئاگادارکردنەوە.

"ئەوانە پیاوەکانی لوسیفەرن."
چرپاندی.

"لوسیفەر ،کێ؟"
نۆها بە ڕقەوە ووتی.
سکرتێرەکەی بێدەنگ مایەوە تا ماوەیەک.
"بەڕێز میلەر ،وابزانم باشترە پرسیار لە داپیرت بکەیت."
نۆها زەردەخەنەیەکی کرد و ووتی.
"تۆ دەرکراویت. "
دواتر ڕۆشت.

لە سەعاتێکدا، لەناو فڕۆکەکەی بوو بۆ کالیفۆڕنیا. هەرکە فڕۆکەکەی نیشتەوە بەخێرایی بەرەو ئەو ئۆتۆمبێڵە چوو کە بۆی ئامادەکرابوو، لە ماوەیەکی کەمدا ئەو ماڵەی کە هاوسەرەکەی لێدانابوو کەوتە بەرچاو، ئەو زۆر ماندوو بوو و دەیویست بەخێرایی بگاتەوە مالەوە، هەرکە گەیشتن بەخێرایی داوای کرد کە سیدنی بێت بۆئەوەی بچنەوە ماڵەوە.

کەمێک وەستا دواتر پەیوەندی بە داپیری کرد، کە هەڵیگرت لێی پرسی.
"لوسیڤەر کێیە؟"

"بەیانی باش، گەشتەکەت چۆن بوو بۆ ئوسترالیا؟ هاوسەرەکەشت لەگەڵ خۆت برد؟ ئەو ئەوێی پێ چۆن بوو؟"
دەیویست بابەتەکە بگۆڕێت.

"وەڵامم بدەوە."
نۆها ووتی.

"ئەو تەنها سەگێکە، فەرامۆشی بکە."
داپیری ووتی.

"وە تۆ چەند سەگت هەیە؟"
بە توڕەییەوە ووتی.

" ئەگەر لوسیڤەرم هەبێت پێویستم بە هیچ سەگێکی تر نییە. "
داپیرەی ووتی.

" نازانم خەریکی چیت، بەڵام کۆتا شت کە بمەوێت ئەوەیە لەدەست مافیایەک خۆم بپارێزم. وە ئەوەش هەر ئەو کەسەیە کە هەموو ساڵێک دە ملیۆنی دەدەیتێ."

"نۆها،تەنها وایدابنێ کە بازاڕێک دەکەم، ئەگەر لەبەر پارەتە، تۆ دەتوانی ببیت بە هاوڕێی یان دوژمنی، وە من شتە باشەکەم هەڵبژارد."

" بای"
پەیوەندیەکەی بەخێرایی پچڕاند، ئەو کارێکی زۆری کرد بێ نیگەرانی بەڵام ئێستا زۆر توڕە بووە.

ئەو ئێستا کۆمپانیای میلەری هەیە، وە داپیریشی هیچ هێزێکی نییە. خۆی دەزانێ ئەو شتانە چۆن چارە دەکات.

*******************************************

سەیری ئەو خزمەتکارەی دەکرد کە پێی ڕاگەیاند دەبێت بڕوات. ئەو شوێنە هی ئەو نییە و نەدەبایە زۆر خۆی پێی پەیوەست بکات لەم سێ ڕۆژەی ڕابردوودا.
هیچ کەس ئازاری نەدا، تەنانەت قسەیەکی ڕەقیشی پێنەوترا.
بە قوڵی هەناسەی دا و هەوڵیدەدا مێشکی ڕێکبخا پێش ئەوەی ئەم ژوورە جێبهێڵێت.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now