5

1.3K 288 107
                                    

"نابێ لە ماڵی من بژی لەپاش ئەو تاوانە قێزەونەی کە خستتە پاڵ براکەم، بڕۆ دەرەوە منداڵی شێت"

سیدنی لە ژوورەکە چووەدەرەوە و خۆی لە ژووری میوان بینیەوە، سەیری لای چەپی خۆی کرد سێ کچی بینی، هەرسێکیان بەشێوەیەکی سەیر و لەخۆباییبونەوە سەیری سیدنیان دەکرد و زەردەخەنەیان لەسەر لێویان بوو.

سیدنی ئەوانی دەناسی، ماریا و ڕۆسی و سارا. کچەکانی خێزانی بلەیک.

ماریا 21 سال بوو، و ڕۆسی 19سال بوو، سارا 16 سال بوو، ئەوان هەرگیز بەخێرهاتنی سیدنیان نەکردبوو تەنانەت کە باوکیشی لە ژیاندا بوو،
ئەوان زۆر دەوڵەمەندتر بوون لەسیدنی و هەرگیز وەکو میوان سەیریان نەدەکرد.

یەکەم جار، سیدنی هەستی بە ساردی ئەوان نەدەکرد تا کاتێ لەگەل باوکی سەردانی مامە ئۆلیڤەریان کرد و سارا پەنجەرەیەکی لە باخچەی پشتەوە شکاند و هەموو خەتایەکەی خستە سەر سیدنی،

بۆیە مامە ئۆلیڤەر هیچی نەوت و سیدنیش خۆی گرت بۆئەوەی هیچ قسەیەک نەکات لەبەرامبەر خێزانەکە، بەڵام ئەوکاتەی گەیشتنە ماڵەوە ڕاستیەکەی بە باوکی ووت.

ئەمە پێش چوار ساڵ بوو وە کۆتا جار بوو کە سەردانی مامە ئۆلیڤەری کرد.

سەیرکردنی ئەو کچانە بەو شێوەیە وای کرد زیاتر بترسێ.
دەیویست بڕواتە دەرەوە. تا هەستی کرد کە لە نهۆمی یەکەمە.
کارێکی قورس بوو کە لە قادرمەکان بچێتە خوارەوە، زۆر ترساو دیاربوو، هەمان ئەو جلەی لەبەربوو کە دوێنی لە پرسەکە پۆشیبووی،.
سەری زۆر ئازاری هەبوو و هەستی بە سەرئێشان دەکرد.

دوو سێ قادرمەی مابوو کە گوێی لێبوو
*بۆ کوێ دەڕوا خۆ ئەوە هیچ شوێنێکی نییە*
بەڵام گوێی پێنەدا، دەیتوانی گوێی لە پێکەنینەکانیان بێت. بەڵام مێشکی نەیدەتوانی هیچ شتێک وەرگرێ،

وای زانی کە قادرمەکان تەواو بووە بەڵام وادیارە کە زۆر مابێت.
هەناسەی قورس بووبوو.
کەمێک مابوو بکەوێتە خوارەوە تا دەستێک پاراستی و لە هۆش خۆی چوو.

خاتوو بلەیک زۆر تورە بوو لە ژوورەکە هاتە دەرەوە بەڵام کاتێ ئەو دیمەنەی بینی وەک ئەوە وابوو گاز بەسەر ئاگردا بکەن. بەڕێز بلەیک سیدنی لە باوەش گرتبوو.

"ئەو یەک چرکەی تریش لەو ماڵە نابێ، من گرنگی بە هیچ شتێک نادەم" ئیزابێلا ئۆلیڤەری ئاگادار کردەوە.

"ئێمە لەوبارەیەوە قسەمان کردبوو، وانیە؟"
بەڕێز بلەیک پرسیاری کرد.

"ئەو نابێ لێرە بمێنێتەوە، تۆ هەرگیز باسی ئەو بەناو هاوڕێیەت بۆم نەکردبوو" ئیزابێلا هاواری کرد.

" من پێم ووتی ئێستا شتەکان گۆڕاون من دوا وەسیەتی باوکی بەجێدەهێنم و ئاگاداری دەبم تا دەبێتە
١٨ساڵ."
بەڕێز بلەیک ووتی کاتێک بەرەو ژووری میوان ڕۆشت.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now