16

1.3K 281 92
                                    

پێش پازدە کاتژمێر

Noha POV


١٠خولەک ماوە تا بگەینە هەنتسڤیل،
من خەریک بوو سێیەمین جگەرەم دەکێشا، ئەوە کۆتا وەستانمانە پێش ئەوەی ڕێگا نەبڕاوەکەی گەشتەکەمان تەواو بێت.

بەو وەستانە باشترین سیناریۆ دروست دەکەین بۆ 10 کاتژمێر.
تاکە ست، کە دەمویست لە کاتی گەیشتن بیکەم وێنەی جوانی کێڵگەکە بگرم، وە دەریاچەکە، و بازاڕەکان.

هەموو شتێک باش بوو تا زەنگی مۆبایلەکەم لێیدا. وە ئێستا دەبێ چاوپێکەوتنێ بکەم کە هەرگیز نامەوێ بیکەم، کۆمپانیایەکی ئیتاڵی پاش ئیفلاس بوونی داوا دەکات هاوبەش بین، ئەوە زیاتر بە بەخشین دەچێت نەک بازرگانی. وە من ڕقم لە بەخشینە.

بۆ من، بەخشین وشەیەکە خەڵکی بەکاریدەهێنن بۆئەوەی قازانج لە کەسانی تر وەرگرن، وە منیش هەرگیز ئەوەم نەویستووە بەڵام سەرۆکی ئەو کۆمپانیایە هاوڕێی داپیرمە.
وە منیش دەبێت بە زۆری شت ببەخشم.
باشە، ئەوان ئەوە بە هاوکاری بازرگانی دەخەملێنن.

بۆیە زەنگەکە لەلایەن داپیرمەوە بوو. ئەو لە مەکسیک دەژیا. بۆیە من هەرگیز ئەو داوایەم ڕەت نەکردەوە داپیرم زۆری چەشتووە بەهۆی منەوە و منی پێگەیاندووە. تا تەمەنی 17 ساڵی لەگەڵی دەژیام. ئەو لەو جۆرە ژنانەیە لە دەتوانێ هەر کەسێک هەڵبخەڵەتێنێت کە بیەوێت. وە کەسیش ناتوانێت بزانێ چی لەناو مێشکی دەسوڕێتەوە.

بەڵام دەزانم گەورەترین حەزی داپیرەم ئەوەیە هاوسەرگیری بکەم. ئەو بە تەواوی ڕابردووی من دەزانێ و هەرگیز لە بەرامبەر بەکارینەهێناوم. هەتا پێشتریش کچی دادەمەزراند بۆئەوەی دڵم ببەنەوە.
وە قێزم لەو شتەی دەبوویەوە. چۆن ئەمەم زانی؟
بەڵێ، هەموو ئەو کچانەی دایدەمەزراندن بە یەک دەچوون، کچەکە دەبایە هەردەم بە خۆی بچووبایە.
یەک جۆر قژ لەگەڵ داپیرم، هەمان چاو.
کە ئەوەم زانی پەیوەندیم لەگەڵی پچڕاند. تاکە شت کە گرنگی پێبدات نەوەکانی میلەرە.
وە لەبەرئەوەی من وەک سەرۆکی کۆمپانیای میلەر دادەنرێم، منداڵەکە وەک دەبێتە میراتگرم.

من هێشتا بە رەسمی نەبومەتە بەڕێوبەری کۆمپانیاکە بەڵام من تاکە میراتگری باوکم و هەموو مافێکی ئەو کۆمپانیایە بۆ من دەگەڕێتەوە.وە هۆکارێ تر کە دەمەوێ ببمە بەڕێوبەر، نامەوێ کۆمپانیاکەمان لەبەر کارۆل لە دەست بدەین.

١٨مانگ پێش ئێستا چوومە سەردانی داپیرم، وە کاڕۆڵ هەموو مانگێک دەچێت بۆ سەردانی بۆیە.
ئەو دەتوانی دەستبەرداری مێردەکەی بێت تەنها ئەگەر داپیرم ڕازی بێت پشکێکی لە کۆمپانیایەکە پێبدات.

Flashback. _


مانگی دوو بوو، واتە ١٨مانگ پێش ئێستا. بڕیارم دا سەردانی داپیرم بکات ، چونکە هەموو مانگێ داوای لێدەکردم سەردانی بکەم.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now