9

1.2K 277 103
                                    

چاپتەری نۆیەم
وابزانم ئەوە ئەو میوانانە بوون کە لە گشت هەنتسڤیڵ چاوەڕێی دەکردن.

ئەمڕۆ، ئاهەنگی نانخواردنێکی گەورە لەسەر داوای بلەیکەکان دەکرێت.
بە نزیکەیی هەموو شارۆچکەکە بانگێشت کراون، کە نزیکەی ٨٠٠ کەس دەبن،
کۆمپانیایەک هەموو خواردنەکان ئامادە دەکات کە دەبێ تا کاتژمێر 11 بیگەیەنن. وە میوانەکانیش کاتژمێر 1 دێن.
بۆ من، ئەوە ڕۆژێکی باشە، ڕۆژەکە تەواو دەبێت بێ ئەوەی هەستیشی پێبکەم، وە زۆر ماندوو دەبم و بە ئاسانی دەخەوم.

بەلام قەرەباڵغی و چرپەکان وای لێدەکردم بترسم.
تۆ شایەنی ئەوەیت سیدنی، ئەوە هەمووی هەڵەی تۆیە، دەنگەکەی ناخم هاواری کرد.

بە تێپەڕبوونی کات تەواوبووم لە پاکردنەوەی چێشتخانەکە، نزیکەی 5ی بەیانی بوو، چوومە ژووری دانیشتنەکە و بەتەواوی هەموو خانوەکە بێدەنگ بوون،لەگەل ئەم بێدەنگیەش دەمزانی کە پیتەر و بێن هەڵساون، ئەوان لە کێڵگەکە لەگەل ئاژەڵەکان سەرقال بوون.

ویستم دەست بە پاکردنەوەی ژووری دانیشتنەکە بکەم تا بیرم کەوتەوە دەبێ بچم و سەوزەکان لێبکەمەوە،
کە لە پشت چێشتخانەکە چاندرابوون،
پشتەوەی خانووەکە زۆر گەورەبوو، چەندەها میوەی لێچاندرابوو،
سەبەتەیەکم برد و چووم بۆ باخچەکە، یەک چرکەش بەفیڕۆ نەدا ودەستم کرد لێکردنەوەی سەوزەکان.

کەشو هەواکە زۆر خۆش بوو، هەوای بەیانیان ڕوخساری وەک بەستەڵ لێکردبوو، ئەوە تاکە شت بوو کە زۆر حەزم لە کردنی بوو.

تۆ نابێ حەز لە هیچ کەس وشتی بکەیت.
دەنگی ئیزابێلا لەناومێشکم دەنگی دەدایەوەوە.
هەندێک پەتاتە و بیبەرم لێکردەوە.
پاش ئەوەی کارەکەم تەواو کرد سەبەتەکەم هەڵگرت بەڵام هەر کە ڕووم سوڕاند تۆقیم و خەریک بوو بکەوم.

کەسێک بە کامیراکەیەوە وێنەی دەگرتم و لەگەڵ ئەوەش داوای کرد لە شوێنی خۆم بمێنمەوە، بۆ چەند چرکەیەک سەیرێکم کرد، قژێکی زەردی ناشرینی هەبوو، هەمان ئەو کەسە بوو کە لە پەنجەرەکە بینیم، ڕیشێکی هەبوو، و لەگەل قژێکی درێژ. کە دەیتوانی لە پشتەوە بیبەستێ.

ئەو نزیکم نەبوو بەڵکو 50 پێ لە دوورەوە وەستابوو، لەگەل ئەوەشدا هەستم بە ترسان دەکرد.
داواکارییەکەم پشتگوێ خست و یەکسەر چوومەوە چێشتخانەکە. لەو ماوەی لێرە دەژیم تاکە شت کە لێی باش بم پشتگوێخستنی خەڵکییە.

چوومە چێشتخانەکە و ئالیسم بینی سەرقاڵ بوو، کاتژمێر لە دەوری ٥:٢٦ی بەیانی بوو.

"بەیانی باش سیدنی"
ئالیس ووتی.
بە ئاماژەوەجوابم دایەوە.
وە خەریکی سەوزەکان بووم.
دواتر چووم بۆ ژووری دانیشتن بۆئەوەی پاکیبکەمەوە.

کاتژمێر ٦:٣٠بوو کاتێک هەموو ژوورەکەم پاک کردەوە.

هیچ کەسێک پێش کاتژمێر 9یان 10هەڵناسێت لە ڕۆژەکانی تردا بەلام ئەمڕۆ تایبەت بوو،من و ئالیس پێشبینیمان دەکرد کاتژمێر 7 هەمویان هەڵسن.
بۆیە نانی بەیانی کاتژمێر 8ئامادەبوایە.
ئەو شتە لە ڕوتینی ڕۆژانەم نەبوو، مەحاڵ بوو تا کاتژمێر 8 بمتوانیایە هەموو خانوەکە پاک بکەمەوە.
بەڵام دەبێ هەوڵدەم بیکەم، بۆیە دەستم کرد بە پاکردنەوەی هۆڵەکە، وە کاتژمێر 7 تەواوم کرد، هەستم بە ماندوویەتیەکی زۆر دەکرد، تەنانەت وا هەستم دەکرد ناتوانم پەنجەیەکیش بجوڵێنم، چوومە چێشتخانەکە و لەسەر کورسیەکە و دانیشتم و هەندێک ئاوم خواردەوە.
هەستم بە سەرئێشە دەکرد. وە پێویستم بە کەمێک خەوی زیاتر بوو.

"لەوانەیە کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ بڕۆین، وابزانم هەموو میوانەکان لەوکاتەدا ڕۆشتوون"
ئالیس ووتی لەوکاتەی دانیشتم تا هەندێک هەناسە وەربگرم.

ئەو و پیتەر دەچن بۆ جۆرجیا بۆ ماڵەکەیان، بۆ ماوەی دوو مانگ.
ئالیس زۆر دڵخۆشە، دەچێت بۆ ماڵەکەی لەپاش دوو ساڵ.
ئالیس نەوەیەکی هەیە کە زۆر دەربارەی قسە دەکات، کە سەرقاڵی خوێندنە.

" هم"وەڵامم دایەوە
لەوکاتەدا کە هەلسام بۆ ئەوەی سوپێ ئامادە بکەم، داواکاری نانی بەیانی زۆر گران بوو، وەک ئەوەی کە هەرگیز کۆتایی نێت، چونکە لەوانەیە میوانەکان کاتژمێر 9 بێن، بۆیە دەبێت لە پێش ٩:٣٠ئامادە بێت.

بەلام هەر کاتێک ویستیشیان دەتوانن داوای نانی بەیانی بکەن.
بۆیە ئێمە تەواوی هەڵی خۆمان دا، تا پێش کاتژمێر 8 نانی بەیانی ئامادە بکەین،بەڵێ ئەوە بانگێشتێکی زۆر قورسی بەیانیان بوو، کارێکی زۆر لە ماوەیەکی کەم، زۆر ماندووکەر بوو، وە بەروانکەکەم بە ئارد و کەرە بوو، دەمزانی ئەگەر بەم شێوەیە ئیزابێلا بمبینێ جەوی تێکدەچێت، ئیزابێلا هەردەم دەیەوێ پاک و خاوێن لە بەرامبەر میوانەکان دەرکەوین، بۆیە بڕیارمدا لە پاش ئەوەی تەواو بووم بیگۆڕم، بەڵام کاتەکە زۆر بەخێرایی تێپەڕی بۆیە تەنیا بە ئاو و دەست کەمێک پاکم کردەوە، زۆربەی جار ئەوە دەکەم و کەس هەستی پێناکات، تەنها ئەوەیە کە بۆنی کەرەم لێدێت.

کاتێک هەستم کرد لە چێشتخانەیە هەناسەی خۆم ڕاگرت، سەری خۆم نزمکرد.
"نانی بەیانی ئامادەیە؟"

"بەڵێ"
ئالیس وەڵامی دایەوە.

گرانە کە بزانی ئێزابێلا حەزی لە چ جۆرە هەڵسوکەوتێکە، بەڵام هەرکاتێک ئالیس بەرپرسیارەتی وەردەگرێت یانیش بۆ شتی تایبەت هەمیشە پشتی پێدەبەستێ.

چاوەکانم لە زەوی لانەدەبرد، بەڵام دەمزانی کە سەیری هەموو شتێک دەکات بۆئەوەی تێبینیەکی لەسەر بدات.

"بۆچی ئەو تەنەکەی زبڵانە نەگۆڕدراون، دەمەوێ هەر ئێستا بگۆڕدرێن."
ووتی لەو کاتەی چوو بۆ دەرەوە. ئەمڕۆ هاواری نەکرد، و پێدەچوو لە جەوێکی خۆش بێت.

"هەر ئێستا دەیگۆڕین خاتوو بلەیک."
ئالیس ووتی لەوکاتەش چێشتخانەکەی جێهێشت.

***********

LOVE YOU ALL❤️


AUTHOR (نوسەر)

Instagram :theashlehqueen

Twitter:AshlehQ

Facebook page : Ashleh Queen

AshlehQueen

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now