28

1.6K 255 218
                                    


لە ئۆفیسەکەی دانیشتبوو و سێیەم جگەرەی لە دەست بوو. کۆمپانیاکانی تر هەر یەکەو دە دیزاینی ئۆتۆمبێڵی گرانبەهایان پێشنیاز کردبوو بۆ پڕۆژەی گرانبەهاترین و باشترین ئۆتۆمبێل ، لەوکاتەی کۆمپانیاکەی ئەو سەدان دیزاینی ئامادەکردبوو.هەرچەندە نۆها بە ڕاستەوخۆیی بەشداری لە پڕۆژەکە نەکردبوو، بەڵام پڕۆژەکە ئۆتۆمبێڵەکانی میلەریشی لەخۆ گرتبوو.

کاتژمێرێک لەمەوبەر بەڕێوبەرەکەی ئەو پڕۆژەیەی لەسەر کار لابرد، وە دیزاینەرەکان و هەموو ئەوکەسانەی کە پەیوەست بوون بەم پڕۆژەیەوە. نۆها گومانی لە هەموویان بوو بۆیە چاوەڕێی نەکرد تا لێکۆڵینەوەکان تاوانبارەکە ئاشکرا دەکەن. وە لای خۆشی بە نهێنی بە دوای تاوانبارەکە دەگەڕا، چونکە هەستی دەکرد کەسێک لە پشت هەموو ئەو کارانەوەیە. هەندێک شت هەبوو کە نەیدەتوانی درکی پێبکات.

کەمێک لە کاتژمێر یەک تێپەڕیبوو کە گەڕایەوە ماڵەوە. کە چووە ژوورەوە سیدنی بینی کە لەسەر قەنەفەکە پاڵکەوتبوو و خەوی لێکەوتبوو، سەری بە نائاسودەیی بە قەنەفەکە کردبوو و لێوەکانی کەمێک لەیەک جیاکردبووەوە.

ئەو زۆر جوانە، لەوانەیە جوانترین کچ بێت. بۆ چەند چرکەیەک نۆها هەموو ئەو شتانەی لەبیرکرد کە لە ئۆفیسەکەی ڕوویدابوو. ئەو کاتانەی بیرکەوتەوە کە چۆن لە دووری ئەو بیریدەکرد، تەنها خۆی دەیزانی چۆن ئەم پێنج ڕۆژەی بەڕێکرد.
ئایا ئەو بیری منی دەکرد؟

باشە ئەگەر بیری نەکردبم چی دەکرد لە ژوورەکەم؟
خەندەیەکی کرد کە ئەم ساتەی بیرکەوتەوە.

هێشتا ئەو شەوەی بیرە کە لە دەریاچەکە بەبێهۆشی دۆزییەوە، وە چۆن عاشقی بوو. هەرگیز لە ژیانیدا عاشقی هیچ کچێک نەببوو لە پاش سارا. وە وایدەزانی ئەوە هەرگیز ناگۆڕێت وە هەرگیزیش نەگۆڕا تا ئەوی بینی. سیدنی، بە بێتاوانییەوە دڵی ئەوی داگیرکرد وەک سارا بێ ئەوەی هیچ شتێک بکات.

جانتاکەی فڕێدا و ویستی هەڵیگرێت، لەوکاتەدا سیدنی چاوەکانی کردەوە و زۆر بەخراپی ڕاچڵەکی.

"ئەوە منم"
نۆها وەڵامی ڕووخسارە ترساوەکەی دایەوە و بە هەردوو قۆڵە بەهێزەکانی هەڵیگرت.

سیدنی هیچ شتێکی نەووت، تەنها سەری خۆی لەسەر شانی نۆها دانا. لەبەرئەوەی زۆر بە کەمی قسەیان دەکرد. نۆها تێبینی ئەوەی کرد کە جەستەیان چەند لەگەل یەکتری ئاسودەیە و وە ئەوەش هەنگاوێکی گەورەیە بۆ سەرکەوتن.

سیدنی بە بێدەنگی کارەکانی دەکرد وە ئەوەش نۆهای دڵخۆش دەکرد. ئەو هەرگێز گلەیی نەکردووە لەسەر ئەوەی کە نایباتە دەرەوە. ئەو  ئاسودەیە لەگەڵ هەرشتێک کە نۆها پێی دەڵێت؟

ئەوکاتە نۆها تێبینی کرد کە سیدنی هەناسەیەکی قوڵی دایەوە و بۆنی جەستەی دەکرد لەوکاتەی چاوەکانی داخستبوو. نۆهاش دەیویست بزانێت کە بۆچی هەموو جار کە نزیکن لەیەکەوە ئەوە دەکات.
باشە، وای دادەنێم کە ئەو دڵخۆشە.
نۆها بیریکردەوە.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now