62

1K 204 243
                                    

Unedited



"تۆ باشیت؟"
نۆها پرسی و ڕومەتی سیدنی گرت پاش ئەوەی ئاوەکەی فڕێدا.

"بەڵێ."
سیدنی توانی بڵێت بە چاوە سورەکانی، و قورسی هەناسەی دەدا.

"با بڕۆینە ژوورەوە،.."
نۆها بەچرپەوە گووتی و سیدنی سەری لەقاند.

"من باشم."
سیدنی بە منداڵەکانی گوت پێش ئەوەی لەگەڵ نۆها بچێتە ژوورەوە.

"تۆ باشیت؟"
نۆها دیسان پرسیەوە کە ڕووخساری بینی گرژ ببوو پێش ئەوەی سیدنی دەستی لاببات و ڕابکات بۆ گەرماوەکە.

نۆها چووە گەرماوەکە و بینی سیدنی لەلای توالێتەکە دانیشتووە و ماعیدەی بەتاڵ دەکاتەوە. لەلای توالێتەکە دانیشت لەتەنیشتی و بە شڵەژاوییەوە سەیری دەکرد.

" تۆ باشیت.... ئێستا پەیوەندی بە دکتۆرەوە دەکەم."
نۆها گووتی پێش ئەوەی بڕواتە دەرەوە. هێشتا خەریکی مۆبایلەکەی بوو کە بینی سیدنی هاتە دەرەوە لە گەرماوەکە. کەمێک ڕەنگ پەڕیو و بێهێز دیاربوو.

سیدنی بردە سەر جێگاکەی و دەستی گرت.
"هەست بەچی دەکەیت؟"

"ئێستا ،باشم. "
سیدنی بە چرپەوە ووتی.

" پەیوەندیم بە دکتۆرەوە کردووە... ڕەنگت پەڕیوە."
گوێی لە نیگەرانی بوو لەناو دەنگی نۆها، دەستی توندتر گرت.

"نۆها،من باشم..."
زەردەخەنەیەکی بۆ کرد.

"ئێستا شەربەتێکی لیمۆت بۆ ئامادە دەکەم.... ڕووناکیەکان بکوژێنمەوە؟"
نۆها گووتی و سیدنی بە بێهێزی سەری لەقاند.

چاوەکانی داخست و هەوڵیدا ئارام بێتەوە. بەلام لەوساتەدا شتێک بە مێشکی داهات و بەخێرایی لەسەر جێگاکەی هەڵسا بۆئەوەی تێستی دووگیانی بکات.
چاوەڕێی چیترم دەکرد لەکاتێکدا هیچ پارێزیەکم نەکردووە.
لەناخییەوە سەرزەنشتی خۆی دەکرد.

چاوەڕێی کرد تا شتێک بە خێرایی ڕووناکی بە مێشکی داهات.
ئایا ئامادەم بۆ ئەوە؟
کاتی لەدایکبوونی دوانەکەی بیرکەوتەوە و جەستەی دەستی کرد بە لەرزین.
"تکایە، تکایە. با ئەوە ڕوونەدات.. جارێکی تر ئاگادار دەبم."
تەنها بیری دووگیانی کە بە مێشکی دادەهات وای دەکرد بە قورسی تفێک قوت بدات. بەردەوام هەناسەی قوڵی هەڵدەمژی تا گوێی لە دەنگی نۆها بوو لەدەرەوە بانگی دەکرد.

"من هاتم."
تێستەکەی فڕێدا و تەنەکەی زبڵەکە بێ ئەوەی هەلێکی هەبێت تا سەیری ئەنجامەکەی بکات.

تەنها بە بیرکردنەوە لە وشەی دووگیانی خۆی لە لانەی لوسیفەر دەبینیەوە. هەرکە نۆها سیدنی بینی بە جەستەیەکی لاواز و نیوچەوانێکی ئارەقاوی هاتە دەرەوە بەخێرایی لێی نزیک بوویەوە و لەباوەشی گرت.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Donde viven las historias. Descúbrelo ahora