66

989 197 221
                                    

Unedited

"ئامبەر چی دەکات؟"
نیک لە گیدیۆنی پرسی کە بە ڤیدیۆ قسەی لەگەڵ گیدیۆن دەکرد لەکاتێکدا سیدنی کەلوپەلەکانی لە خانووە بچوکەکەدا ڕێکدەخست.

سیدنی ڕاستەوخۆ چووە چێشتخانەکە تا شتێک بۆ خۆی و نیک ئامادە بکات. ژووری دانیشتنەکە دیمەنێکی زۆر جوانی دەرەوەی پیشان دەدا کە چەندین قەنەفە و تەلەفزیۆنێکی گەورەی لێبوو.
خانووەکە موڵکی میلەرەکان نەبوو بەڵام تەنیا سێ میل لە ماڵەکەی دوور بوو. لەڕاستیدا، دەبوایە وا پیشان بدات لە نۆها جیابۆتەوە. جاسپەر هەوڵیدا هەواڵەکە بڵاوبکاتەوە و بە ستافەکەی گوت.

سیدنی بە جاسپەری گوتبوو تەنیا سێ ڕۆژ دووردەکەوێتەوە. ئەگەر هیچ شتێک ڕووینەدا یان هیچ کەسێکیان نەگرت ئەوا دەگەڕێتەوە ماڵەوە. لەگەل ئەوەی هێشتا پارێزراوبوون بەلام نەیدەتوانی ئاسودە بێت. کامێرا و مایکرافۆنی شاراوە لە هەموو شوێنێک داندرابوو.

لەفەیەکی بۆ نیک ئامادەکرد و بانگی کرد تا بیخوات،
ئەوکاتەی نیک هاتە چێشتخانەکە گووتی،
"دەتوانین بگەڕێینەوە ماڵەوە؟ من هەست بە باشی ناکەم لەم شوێنە."
وشەکانی نیک بەس بوون تا سیدنی بلەرزێ. بیریدەکردەوە دەبێت ڕۆژێک بێت نیک لێی بپرسێ بۆچی ژیانی ئەوی خستە مەترسییەوە یان گلەیی لێبکات لەسەر ئەوە چونکە کوڕی ڕاستەقینەی خۆی نییە.

"شیرینەکەم، ئێمە تەنیا سێ ڕۆژ لێرە دەبین، وە هەر یارییەکت ویست پێکەوە دەیکەین. "
سیدنی بە خەندەیەکەوە گووتی و بیریکردەوە ڕازی دەبێت.

"وە،  داوای پیتزای مەکسیکی دەکەیت وەک گیدیۆن؟"
نیک پرسی و سیدنی بۆ هەموو داواکارییەکی سەری دەلەقاند.

ڕۆژەکە تێپەڕی و نیک زۆر دڵخۆش بوو بەوەی دیسان لەگەڵ دایکی بەتەنیایە پاش ماوەیەکی درێژ. ئامبەر نوزەیەکی کرد و نیگەران بوو دایکی لای نییە، چووە لای گیدیۆن و پێکەوە خەوتن.

سیدنی گۆڤاری نەدەخوێندەوە و هەموو کاتەکە لە ژووری نیک بوو و پێکەوە قسەیان لەگەڵ منداڵەکان دەکرد.

کاتژمێر سێی بەیانی لەخەودا ڕاچڵەکی و سیدنی خۆی بینیەوە لەسەر جێگای نیک. ئەو سەلامەت بوو و نیک بە ئارامی خەوتبوو. باوێشکی دا و لە ژوورەکە هاتە دەرەوە بۆئەوەی ئاو بخواتەوە بەڵام هەستی کرد کەسێک لە ماڵەکەیە. هیچ دەنگێک نەبوو، بەڵام بۆنی گوڵاوێکی دەکرد کە نە ئەو نە نیک بەکاریان دەهێنا.

دڵی بەخێرایی لێیدەدا و گڵاسەکەی دانا.
"تۆ کێیت؟"
گووتی لەکاتێکدا تەزوویەک بە لاشەیدا بڵاوبوویەوە. هیچ وەڵامێک نەبوو، سەیری دواوەی خۆی کرد بەلام هیچ کەسێکی لێنەبوو.
"دەزانم کەسێک لێرەیە."
دووبارە گووتی، بەڵام ئەم جارەیان گوێی لە تەپەی پێیەک بوو پێش ئەوەی کەسێک لەلای دەرگاکە دەربکەوێت.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now