52

935 204 159
                                    

Unedited



بەرەو مێزەکەی چوو ، و هەموو کاتە ناخۆشەکانی بیرکەوتەوە کە ئێستا بۆئەو وەکو بیرەوەرییەکی کۆنە.دەیزانی نۆها سەیری دەکات بۆیە هەوڵیدا خۆی هاوسەنگ ڕابگرێت.
ئایا دەتوانم بە کەسێکی بڵێم کە دەمەوێ ژیانی دووبارە لەگەڵ دەستپێبکەمەوە؟
پرسیاری لە خۆی کرد ، و فرمێسکێک لە چاوەکانی کەوتە خوارەوە.شەڕابی لەناو پەرداخەکەی کرد و خواردیەوە.


"من لە بۆستن بۆ بەڕێز کوپەر کارم دەکرد ئەو دادوەر بوو."
سیدنی وەڵامی دایەوە.

"بۆچی هەرگیز سەردانت نەکردووم؟ بۆچی ئێستا هاتیت؟"
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی پێش ئەوەی وەڵام بداتەوە.

"پێیان گوتم تۆ مردوویت، وامزانی منداڵەکانیشم مردوون."
وەڵامی دایەوە و ئەم جارە سەیری نۆهای کرد.

" وە تۆ باوەڕت کرد بێ ئەوەی جەستەکەم ببینیت؟"
ئەمە وای لە سیدنی کرد ئەو ڕۆژەی بیربکەوێتەوە کە لەسەر لایەکی شەقامەکە جێیهێشت بە برینداری.

"داپیرەت پێی ووتم من هیچ شوێنێکم لەناو خێزانەکەی نییە،. و هەموو مافەکانی ڕەتکردمەوە."
دەیزانی باوەڕ بەوە ناکات.

" بۆچی ئەوەی کرد؟ "
نۆها پرسی و سیدنی دەبایە بڕیاری دابا.
دەیتوانی هەموو شتێکی پێبڵێت و شتەکان ئاڵۆزتر بکات یان تەنها ئەو شتانەی پێ بڵێت کە دەتوانێ بەرگەی بگرێت.
.

" ئەو هەرگیز منی وەک هاوسەری تۆ قبوڵ نەکردبوو. "
سیدنی قومێکی لە شەڕابەکەی خواردەوە.

" ببورە؟ کەواتە ئێمە چۆن هاوسەرگیریمان کرد؟"
نۆها هەردوو قۆڵی بە کۆکراوەیی لەسەر سنگی دانا.

"تۆ بەهۆی جوانیەکەمەوە کوێر ببویت."
سیدنی ووتی و پێکەنی.


وەڵامەکەی سیدنی، وای لە ڕووخساری نۆها کرد شێواو دەربکەوێت.

"خاتوون میلەر، تۆ زۆر جوانی بەڵام منیش دەتوانم خۆڕاگر بم. "
سیدنی تێبینی زەردەخەنەیەکی کرد کەوا هەرگیز لەسەر لێوەکانی نەیبینیوە.

" بەڕاست؟ "
سیدنی ووتی و نۆها بە سەرسامییەوە سەیری کرد.
بەدڵنیاییەوە، ئەو هاوسەریەتی زۆر شت دەربارەی دەزانێت کە تەنانەت خۆشی بێ ئاگایە لێی.

" باشە! من تەنها باوەڕت پێدەکەم چونکە داپیرەم دەتوانێت ئەو کارە بکات. دواتر خۆم قسەی لەگەڵ دەکەم. تۆ تاکو ئێستا هیچ ڕاستیەکت لە من نەشاردۆتەوە. ئەوە تاکە هۆکارە کە تا ئێستا لێرەیت. نازانم لە ڕابردوودا چۆن ژیاین بەڵام ئەوە بزانە درۆ دەتوانێت زۆر شت خراپ بکات. "
نۆها ووتی ،کە پەرداخەکەی پڕکرد.

" باوەڕم پێبکە ، من هاوسەری تۆم، و لە هەموو کەسێک باشتر دەزانم چەند ڕقت لە درۆیە. "
سیدنی خەمبار بوو. دەیزانی ئەو نۆهای خۆی لەدەستداوە. دەیتوانی لە چاوەکانییەوە ئەوە بزانێت کە نۆها چیتر ئەوی ناوێت.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Donde viven las historias. Descúbrelo ahora