51

919 207 124
                                    

Unedited

"بۆ ماڵەوە."
بە شوفێرەکەی ووت، بەڵام هەناسەی ئاسایی نەدەبویەوە. هەوڵیدا هەناسەی قوڵ هەڵمژێ و بیداتەوە بۆئەوەی لەم نیگەرانیە ڕزگاری بێت.

نەدەبایە بمهێشتبا بڕوات، ئەو بۆ چەند ڕۆژێک لەگەڵ منداڵەکانم بووە. ئەوە لەوانەیە مەترسیدار بێت
بیریکردەوە و لە شوێنەکەی بە ئاسودەیی دانیشت. بەڵام کە چاوەکانی بیرکەوتەوە زانی کە ئەو سیخوڕ نییە.
"نەفرەت!"
هاواری کرد.

ئەو ناتوانێت چواردە ساڵی ژیانی بیربکەوێتەوە، بەنەفرەت بێت! چواردە ساڵی ژیانی. ئەگەری ئەوەی ئەم ئافرەتە لە ڕابردوودا پەیوەندی لەگەڵ هەبووبێت زۆرە. نەخێر،. نۆها ئەگەر ئەو پەیوەندی بە تۆوە هەبایە گرەیس و مایکڵ پێیان دەووتی. ئەو پێی دەگوتی. یان لەوانەیە کەسێک بێت هاوڕێکانم نەیناسن. بەڵام دەبێت کێ بێت!

دەتوانی بە خاتوون میلەر بانگم بکەیت.

تۆ پێم بڵێ من کێم؟

ئەو بەشێوەیەک سەیرم دەکات وەک ئەوەی قەرزاری بم.

منداڵەکانم،... منداڵەکانم.... منداڵەکانم.

هەموو ئەوکاتانەی بەخێوکەرەکە بە مندالەکانی دەووت منداڵەکانم بیری کەوتەوە.
"بگەڕێوە."
بە شوفێرەکەی ووت. پاش پێنج خولەک توانی بەخێوکەرەکە بدۆزێتەوە. لە ئۆتۆمبێڵەکەی دابەزی و بەرەو ڕووی سیدنی ڕایکرد. کە سیدنی نەیتوانی گوێی لێبێت مەچەکی بە توندی گرت و بۆ لای خۆی ڕایکێشا. هەرکە سەیری چاوەکانی کرد هەموو گومانەکانی نەمان.
بەڵام ئەوە چۆن دەبێت؟
ئەوان ووتیان مردووە لەکاتی منداڵبوون، وە ئێستاش ئافرەتێک لە بەرامبەریەتی کە زۆر بە منداڵەکانی دەچێت.

"ئایا..... دەکرێ.... تۆ هاوسەری پێشووی من بیت؟"
نۆها دەیزانی ئەوە مەحاڵە، بەڵام بەوشێوەیەی سیدنی گریا و باوەشی پیاکرد، تەزوویەکی ئارامی بە لەشی نۆها داهێنا.

"ڕقم لێتە، ڕقم لێتە نۆها.".
لەسەر سنگی هەنسکی دەدا.

نۆها ویستی شتێک بڵێت بەڵام نەیووت، بۆ ئێستا ئەوان سەرنجی کەسانی نامۆ ڕادەکێشن.

" با بڕۆین."
نۆها ووتی بەلام کە ئەو نەجوڵایەوە نۆها یارمەتی دا تا لای ئۆتۆمبێڵەکە. دەیویست لێی بپرسێت ،ئەو ماوەیە لە کوێ بووە، و بۆچی هەرگیز دەرنەکەوتووە، بەڵام ئەو هێزەی نەبوو پرسیاری لێبکات.

کە ویستی داوا لە شوفێرەکە بکات شتێک بە خەیاڵیدا هات،

"ماوەی چەندە بۆ ئێمە کار دەکەیت؟"
پرسیارەکەی نۆها شوفێرەکەی شڵەژاند بەلام دەبایە وەڵامی بدابایەوە.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Opowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz