58

902 203 120
                                    

Unedited

سوپرایز!!
تایبەت بەخوێنەرانی ئەو چیڕۆکە....

**********************************



بەڵام پێش ئەوەی دەرگاکە بکاتەوە، بەهۆی هێزێک گەڕایە دواوە.

دەستێک لەسەر دەمی ڕێگری لە گریانەکانی کرد،. لەکاتێکدا بە خێرایی بردرایە ژوورێکی نزیک.
"خاتوون میلەر ، ئەوە منم."
گوێی لە دەنگی جاسپەر بوو، ڕووی خۆی سوڕاند بۆئەوەی سکاڵا بکات.
"ئەوان نۆهایان کوشت جاسپەر! ئەوان منداڵەکانیان برد."
ویستی بچێتە دەرەوە کە گوێی لە جاسپەر بوو.

"خاتوون میلەر؟ نەمدەزانی کە منداڵەکان لە دایک بووینە؟"
بینی جاسپەر بەم هەواڵە بێهیوا بووە.
" تۆ ئێستا دەبێت لەگەڵم بێیت. بەڵێن دەدەم منداڵەکانت..."

"چۆن دەتوانی؟"
سیدنی وایکرد قۆڵی بەربدات.

" من بێ منداڵەکانم بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆم."
سیدنی بە توڕەیی گوتی.

" ئێمە نازانین ئەگەر.... پێویستە لەگەڵمان بێیت. "
هەوڵیدا دووربکەوێتەوە بەڵام کە جاسپەر دووبارە قۆڵی گرتەوە، داوای کرد.
" وازم لێبهێنە. "

" نەخێر ، من ڕزگاریان دەکەم... تۆ هەر ئێستا لەگەڵ لێڤی ئێرە جێدەهێڵیت. "
جاسپەر گوتی و پێدەچوو لە حاڵێکی باشدا نەبێت تا گفتوگۆ بکات.

" من چاوەڕێ دەکەم. "
سیدنی بەخێرایی گوتی،
زانی کە سیدنی ڕازی نابێت. جاسپەر ئۆفێکی کرد و داوای لە لێڤی کرد،
" لێرە بیبە دەرەوە ئەگەر پاش دە خولەکی تر نەگەڕاینەوە."
سیدنی سەری لەقاند ، چاوەڕێی منداڵەکانی دەکرد بە دەستە لەرزیوەکانیەوە. دەیزانی جاسپەر زۆری پێناچێت ژوورەکە ڕێک لە بەرامبەر ئەو ژوورەیە.

دوو ڕۆژ دەبێت کە چاوی پێیان نەکەوتووە، بیری لە حاڵیان دەکردەوە. بێ ئارام بوو و بەرەو دەرگاکە چوو کە لێڤی گووتی،
" دەبێت لێرە بچینە دەرەوە."

"بڕۆ و منداڵەکانم بهێنە."
سیدنی فەرمانی کرد.

"خاتوون میلەر، جاسپەر چەندین پیاوی لەگەڵە. ئەو باش دەبێت. ئێمە پێویستە لێرە بچینە دەرەوە."
لێڤی بە گرنگی پێدانەوە کۆتا ڕستەی گوت،. بە ئاگاداری لێی نزیک بوویەوە لەکاتێکدا سیدنی چاوەکانی لەسەر دەسکی دەرگاکە بوو کە بەنهێنی گرتبووی.

بەڵام هەرکە گوێی لە دەنگی تەقە بوو ڕاپەڕی و لێڤی بەخێرایی گرتی و ڕایکێشایە ناو کەنتۆڕەکە. کەنتۆڕەکە درێژ و بەتاڵ بوو. سیدنی نزگەرەیەکی کرد کە شتەکان هەموو بێدەنگ بوون و هەوڵیدا گوێی لە شتێک بێت لە مۆبایلەکەوە.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now