59

990 195 148
                                    

Unedited



"گیدیۆن،ئێمە لێرەین تا نیک ببینین."
نۆها بە ئاگادارییەوە دەستی پێکرد.

گیدیۆن کە نەیدەتوانی ئەو ناوەی بیرکەوێتەوە لەوساتەدا ، پرسی.
"نیک کێیە؟"

لەسەر ئەژنۆکانی دانیشت و ئاماژەی بۆ گیدیۆن کرد تا لێی نزیک بێتەوە. نۆها دەستەکانی لەسەر شانی دانا پێش ئەوەی بەردەوام بێت لە قسەکردن.
" گیدیۆن،لەمڕۆ بەدواوە نیک لەگەڵ ئێمە دەژیت."
نۆها گوتی،. و هیچ شتێک لە ڕووخساری گیدیۆن نەگۆڕدرا.

"دەتەوێت شتێک بڵێیت؟"
نۆها پرسی،

"نەخێر ئاساییە، زۆر کەس لەگەڵ ئێمە دەژین."
بە زانینی ئەوەی گیدیۆن لە مەبەستەکەی نەگەیشتووە لێی نزیک کەوتەوە و هەوڵیدا ڕوونتر بێت.


" گیدیۆن،... نیک یەکێک لە ستافەکان نییە یان منداڵی یەکێک لە خزمەتکارەکان. ئەو دەبێتە برای تۆ. "
ئەم جارەیان شتێک لە چاوەکانی گیدیۆن گۆڕا. نە دڵخۆش بوو نە توڕە. بەڵکو شۆک بوو.

"وە ئەو دەبێتە برای ئامبەریش، بەڕاستی پێویستم بە یارمەتی ئێوەیە تا لە ماڵەوە ئاسودە بێت. "
نۆها داوای کرد و گیدیۆن کە کەمێک خۆی وون کردبوو گوتی،

" بۆ هەمیشە! "

" بەڵێ ، دایکت دایکی ئەویشە."
نۆها گوتی.

"نا...."
گیدیۆن بە چرپەوە گوتی، لەکاتێکدا نۆها لەباوەشی گرت بە توندی پێش ئەوەی بڵێت،

" بۆ ئامبەریش هەمان شتە، ئەویش هەمان دایکی هەیە. "
نۆها هەوڵیدا تێیبگەیەنێت و دەستی بە پشتیدا دەهێنا.

"هێی، تۆ پەرۆش نیت تا بیبینیت؟ "
نۆها پرسی و گیدیۆن سەیری کرد بە شێواوی.

"نازانم،باوکە."
گیدیۆن گوتی،. نۆها بەردەوام بوو.

"نیک قاچی شکاوە. دڵنیام دڵخۆش دەبێت ئەگەر سەردانی بکەیت. "
نۆها پێشنیاری کرد و چاوەکانی گیدیۆن فراوان بوون.

"بەڵام..... من هیچ دیارییەکم لا نییە تا سەردانی نەخۆش بکەم،. لەگەڵ ئەوەشدا جلێکی گونجاوم لەبەر نییە. "
گیدیۆن وایکرد باوکی سەیری جلەکانی بکات.

"دەتوانی بڕۆیت و گەرماوێک بکەیت. "
نۆها گووتی، گیدیۆن بە پەلە گوتی،

"دەتوانی داوای ئامادەکردنی دیارییەک یان گوڵێک بکەیت؟ "
گیدیۆن پرسی، و نۆها لە وەڵامدا سەری لەقاند.

سیدنی هاتە دەرەوە و نۆهای بە ڕووخسارێکی گرژەوە بینی. ویستی پرسیاری لێبکات کە نۆها گووتی.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now