2

1.7K 328 140
                                    

بۆ بەیانیەکەی، کەسێکی ناسراوی شارۆچکەکە ئۆلیڤەر بلەیک لە دەرەوە بوو بۆ ئەوەی هەوای پاکی بەیانیان، وەربگرێت، لەوکاتەدا کەسێکی بینی لەسەر شەقامەکە کەوتبوو. هێشتا زۆر زوو بوو و خۆر دەرنەکەوتبوو، یەکەم جار، زۆر ترسا وایزانی تەرمێکی دۆزیوەتەوە. هەناسەکانی قورس بوو، بەڵام کە نزیکتر کەوتەوە و جەستەی سوڕاند، زانی کە ئەمە کێیە،زۆر سەرسام بوو ئۆلیڤەر هاورێی منداڵی باوکی سیدنی بوو،بەڵام هاوڕێی نزیک نەمان کە کەوتە ناو هاوسەرگیری و سەرقاڵی کێڵگەکانی بوو،.

بەخێرایی پەیوەندی بە فریاگوزاری کرد، چاکەتەکەی لەدەوری جەستە رووتەکەی دادا، و هەڵیگرت بۆ ئەو ئاراستەیەی کە لەوانەیە ئەمبۆڵانسەکە بۆ بێت.ڤیرۆنیکا و جێنیفەر، کالیب لەدەرەوەی بەشی فریاگوزاری خێرا بوون. ڤیرۆنیکا هەستی بە بەرپرسیارەتی دەکرد بەرامبەر سیدنی و ئەو شتانەی بەسەری هاتوون، دکتۆر هات و حاڵی سیدنی پێ وتن، ئەو دەستدرێژی کرابووە سەر، لوتی شکابوو،لەگەڵ قاچێکیشی، وە لە ناو کۆما بوو، دکتۆر دڵنیا نەبوو کەی بەهۆش خۆیدێتەوە. بەڵام پێی ڕاگەیاندن ئەگەر لەناو کۆماش بێتە دەرەوە سێ مانگی دەوێ بۆئەوەی بەتەواوی چاک ببێتەوە، پاشان بەرێز وێلسن گەیشت باوکی کالیب برا بچوکی بەرێز وێڵسن پۆلیس بوو، ئەو هەمووانی دڵنیا کردەوە کە تاوانبارەکە دەدۆزرێتەوە، لێرەدا بەڕێز بلەیک هەستی بە شتێک کرد، ئەو پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەنت و وێڵسن دا نەبوو،
باوکی کالیب و ئارثەر هەنت زۆر هاوڕێ بوون، هیچ نهێنیەکیان لە نێوان نەبوو بۆیە باوکی کالیب دەیزانی چی ڕوویداوە،پێش ئەو ڕۆژە وێڵسن ئارثەری بینی بوو و هەموو شتێکی پێوتبوو، ئەوان نیگەرانی هیچ شتێک نەبوون. ئەوان خاوەنی شارۆچکەکە بوون و بەپارەش دەیانتوانی هەموو شتێک بکڕن.ڕۆژەکە تێپەڕی بەوەی ڤیرۆنیکا هەستی بە باشی نەدەکرد بۆیە کالیب بردیەوە بۆ ماڵەوە "ئێمە ناتوانین ئاهەنگە رەت بکەینەوە،من ناتوانم ئەوە چارەسەربکەم"
کالیب بە ڤیڕۆنیکای وت،
"ئەو خوشکی منە بۆ خاتری خودا"
ڤیڕۆنیکا وتی،
"خوشکی ڕاستەقینەت نییە"
کالیب پێ ووت.
"تۆ دوو هەڵبژاردەت هەیە من یان ئەو، بەڵێن دەدەم ئاگاداری ئەو بم و پشتگیری هەر بڕیارێکی تۆش بکەم. تەنها دەمەوێ منداڵەکەمان، من تەنها دەمەوێ منداڵەکەم لە ژێر نازناوێکی باش بێت نەک پێی بوترێت ناشەرعی. "
کالیب بەردەوام بوو،.
ڤیرۆنیکا کەمێک بێدەنگ بوو پاشان سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند و ڕۆشتن، جێنیفەریش لە پاش ئەوان لەگەڵ خۆشەویستەکەی ڕۆشت.

سیدنی تەنیا بوو لە نەخۆشخانە. .شەری دەکرد بۆ ئەوەی درێژە بە هەناسەکانی بدات و لەولاوە باوکی بێ ئاگا لە هیچ شتێک چاوەڕوانی هەواڵێک بوو لە کچەکەی.ئەو دەیزانی کە سیدنی لەبیر ناکات سەردانی ئەو بکات.هەتا ئەو کەسەشی چاودێری دەکرد جوڵەکانی پشتگوێدەخست و ئەمەش زیاتر نیگەرانی دەکرد.
ڤیرۆنیکا هەموو ڕۆژێ سەردانی دەکرد تا ڕۆژی هەینی،ئاهەنگەکە لە ڕۆژی یەک شەم بوو ،کالیب زیاتر لە هەموو شتێک گرنگی بە تەندروستی ڤیڕۆنیکا دەدا،ڤیڕۆنیکا بە بەڕێز براونی وت کە سیدنی قاچی شکاوەو بۆیە پێویست دەکا چەند ڕۆژێ لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە،وە هیچ شتێکی تریشی نەوت ،بەڵام بەڕێز بڕاون قایل نەبوو بەو ڕوونکردنەوەیە،هەموو چرکەیەک زیاتر ئازاری دەچەشت .هیچ کەسێک نەیدەزانی کەیسەکە لای پۆلیسە یان نا هەموویان باوەریان بە وێڵسن کرد و هەوڵیاندەدا هیچ وشەیەک لای هیچ کەسێ تر نەدرکێنن ،ڤیڕۆنیکا دەیزانی کە خوشکەکەی ئازاری زۆر دەچێژی ئەگەر ئەمە بڵاوبێتەوە،بەڵام لە کۆتاییدا هەموو زانیان بەڵام هیچ کەسێ نەهاتە سەردانیان لەبەر ئەوەی خەڵکی شارۆچکەکە دەیانزانی کە ئەو خێزانە دەیانەوێ ئەمە بە نهێنی بمێنێتەوە،وە ئەوانیش دەبێت ڕێز لە بڕیارەکەیان بگرن،وە خەڵکی تریش هەبوون کە دەیانووت کچەکە پیاوەکەی هەڵخەڵەتاندووە بێ ئەوەی بیر بکەنەوە کە ئەو کچە تەنیا تەمەنی ۱۲ ساڵ بووە.!ڤیڕۆنیکا لە هەمان بەروار هاوسەرگیری کرد کە دایان نابوو بە هەمان شێوەش کە دەیانویست ،کالیب وا بیری دەکردەوە ئەگەر ئاهەنگەکە بەبێ بانگێشتی زۆر تێبپەڕێ ئەوا خەڵک دەربارەی ڕووداوەکەی سیدنی دەزانن ،ڤیرۆنیکاش نەیدەویست دەربارەی ڕووداوەکە کەس بزانێ،لە پاش ئاهەنگەکە ڤیڕۆنیکا و کالیب بە زوویی چون بۆ مانگی هەنگوینی و ڤیڕۆنیکا هەموو شتێکی بە جێنیفەر و بەڕێز وێڵسن سپارد،هەموو کەسە ناسراوەکانی شارۆچکەکە کۆبونەوە کە ژمارەیان 25 کەس بوو، بۆ ئەوەی ئەم ڕووداوە بڵاونەبێتەوە بۆ دەرەوەی شارۆچکەکە بۆ ئەوەی ناوبانگی خراپ بۆ شارۆچکەکەیان دروست نەبێت.شارۆچکەیەک کە گەشتیاری زۆر سەردانیان ئەکرد،ئەگەر بڵاوببێتەوە ئەو ناوبانگ و هەموو شتێک لەدەست دەدەن،بۆیە هیچ کەس سکاڵای نەکرد کە کێ تاوانبارەکەیە وە ئەفسەری پۆلیسیش بە نهێنی لە ڕووداوەکەی دەکۆڵییەوە زۆرینەی خەڵک وابۆی دەچون کە کەسێکی دەرەوەی شارۆچکەکە بووە،لە دانیشتنەکەیاندا سەرۆکی نەخۆشخانەکەشی لێبوو، وە ناڕەزایی خۆی دەربڕی و وتی کە دەبێ تاوانبارەکە بدۆزرێتەوە لەبەر خاتری کچەکە،بەڵام خەڵکانی شارۆچکەکە نەیاندەویست کە بڵاوببێتەوە کچێکی ۱۲ ساڵ دەستدرێژیکراوەتە سەر.
جێنیفەر لەسەر داواکاری هەنت ،زۆر گریا و داوای دادی دەکرد و باسی حاڵی مێردە نەخۆشەکەی دەکرد،وە چۆن ناتوانی پارەی نەخۆشخانە کۆبکاتەوە،وە بێ ئەوەی هیچ کەسێ دەربارەی پەیوەندی ئەو و جەیمس هەنت بزانێ،بەڵام هەموو کەس دەربارەی نزیکبوونەوەیان لە یەکتر دەیانزانی چونکە چەندین جار جەیمس هەنتیان بینیبوو کە چووبوو بۆ ماڵی ئەوان.
لەو کاتانەدا جەیمس هەنت هەر لە تەنیشت جێنیفەر دانیشتبوو و دەستەکانی گرتبوو وە وێڵسنیش لەوێبوو،کۆبوونەوەکە تەواو بوو و وێڵسن و جەیمسیش جێنیفەریان ئاگادار کردەوە کە بەرپرسیارەتی بۆ هەموو شتێک هەڵدەگرن ،هەموو شتێک باش ئەبێت ئەگەرسیدنی لە کۆما نەیەتە دەرەوە ....

**************************************************

هیوادارم بە دڵتان بێت
love u all❤

AUTHOR (نوسەر)

Instagram :theashlehqueen

Twitter:AshlehQ

Facebook page : Ashleh Queen

AshlehQueen

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now