16 P3

1.2K 264 51
                                    

مۆبایلەکەم زەنگی لێدا وە نامەیەک لەلایەن ئەلبێرتەوە هاتبوو، سەیری دەوروبەری خۆم کرد لە هیچ شوێنێک ئەلبێرتم نەبینی.
نامەکە دەیوت کە دەبێ ئێستا یەکتر ببینین.
ئەو دەقەیەی لە سەیرکردنی دەوروبەرم وەستام پیتەر لە پێشم بوو بۆئەوەی شوێنەکەم پێ نیشان بدات.

هەموو شتێک سەیر دیار بوو، هیوادارم پلانەکەمان ئاشکرا نەبێت.
پیتەر منی برد بۆ هەمان ئەو ژوورەی کە ئەو بێ ڕەوشتە لێی دەمایەوە.

هەر کە چوومە ژوورەوە بەڕێز بلەیکیش لەوێ بوو، ئەمە زۆر ئاشکرایە کە زانیویانە.
بەڵام ناتوانن پرسیارم لێبکەن، من ئەو شتە دەکەم کە حەزم لێیە.
پێش ئەوەی کەس قسە بکات، ئەلبێرت ڕوونکردنەوەی دا.

"مایکڵ"
بە نەرمی ووتی.
"کچی بەڕێز بلەیک ماریا ملوانکە گرانبەهاکەی وون کردووە، وە یەکێک لە خزمەتکارەکان پێی وتووە کە تۆی بینیوە ملوانکەکەی دزیوە."

ئەلبێرت سەیری منی دەکرد و تەنها من دەمتوانی ئەو بێ ڕەوشتە ببینم کە لێوی چرچ کردبووە.
ئەلبێرت چاوی سوڕاند لە بێزارییەوە.

"من هیچ ملوانکەیەکم نەدزیوە. "
ووتم.

" بەڕێز بلەیک دەتوانی پەیوەندی بە خزمەتکارەکەوە بکەیت،دەمەوێ لە پێش چاوم شایەتی بدات. "
ئەلبێرت ووتی.

بۆ دە خولەک چاوەڕێمان کرد، لە ڕاستیدا هەرگیز پێشبینیم نەدەکرد کە بەو شێوەیە تاوانبار بکرێم،
بەوجۆرەش 10 خولەکی ژیانم بەفیڕۆ دا.

تەنها خۆم دەمزانی چەند توڕە بووم، و هەوڵمدەدا توڕەییەکەم بشارمەوە ، ددانم زۆر بە توندی لەیەک دەدا. هەستم دەکرد چەند خولەکێکی تر شاویلگەم دەشکێ.
بەڵام لەو کاتەدا هاتە ژوورەوە.
سەری نزم کردبووەو جەستەی دەلەرزی، بە شێوەیەک ئارامی کردمەوە و توڕەیەکەی نەهێشتم.
وە دواتر سەرسام بووم.
کۆتا جار کچێکم ناسی و دەیتوانی ئارامم بکاتەوە، دواتر چوو بۆ دۆزەخ.

وەک بوکەڵەیەک دەردەکەوت، بۆ چەند ساتێک هەستم بە ئارامی دەکرد، وە دەمزانی ئەوە نیشانەیەکی باش نییە.

بەڕێز بلەیک شتێکی ووت کە نەمتوانی تێبگەم، بەڵام کە ئەو کچە سەیری کردم، بۆشاییەکم بینی. هەمان ئەو بۆشاییەی کە هەموو ڕۆژێک لە چاوەکانم ئەیبینم.
بە شێوەیەک وون بووم لەناو چاوەکانی کە هەموو توڕەیی و نیگەرانیەکانم کە ماوەیەکی درێژ هەمبووە نەما.

کە سەری بە مانای بەڵێ جوڵاند لەناو بیرکردنەوەکانم هاتمە دەرەوە. دەمزانی درۆ دەکات چونکە فەرمانی پێکراوە.
دەمتوانی ڕاستیەکان لە چاوی ببینم. ئەو زۆر دەترسا. ئەوە ئاشکرا بوو کە لەوانەیە لە هەر خولەکێک دا بێت بکەوێتە سەر زەوی.
وە ئەو خەڵکەش گرنگی بە ملوانکەیەکی نەفرەتی دەدەن. بۆچی ناتوانن حاڵی ئەم کچە ببینن.؟

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now