61

1.1K 204 248
                                    

Unedited,







سیدنی بە پەرۆشییەوە چاوەڕێی هاتنەوەی نۆها دەکرد. دوو هەفتە تێپەڕیووە بەسەر ڕووداوەکەی ماریا. منداڵەکان چوون بۆ سەر جێگاکەیان و پرسیاری نۆهایان کرد. ئەوە یەکەم جار بوو کە نۆها لەگەڵی نەبێت تا شەوشاد لە منداڵەکان بکەن بەڵام سیدنی پێی گوتن شتی وەها هەر ڕوودەدات.

سیدنی زۆر دڵخۆش بوو کە نۆها بە چارەسەرەکان ڕازی بوو ،وە بەزانینی ئەوەی کە ئەو چارەسەرانە یارمەتی دەدات لە مامەڵەکردن لەگەڵ ترسەکانی و کێشەکانی خێزانەکەی دەزانێت زیاتر جدی بوو لە پەیڕەوکردنی خەواندنی موگناتیسی و دەرزی کە وای بۆ دەچوو بۆی باشبێت. ئەوە یەکەم ڕۆژی چاوپێکەوتنی بوو لەگەڵ دکتۆرەکەی،. هەرچەندە سیدنی پێشنیاری کرد کە لەگەڵی بچێت بەلام نۆها ویستی لە یەکەم ڕۆژدا بە تەنیا بێت.

بەرەو دەرگاکە چوو هەرکە گوێی لە دەنگی ئۆتۆمبێڵێک بوو لە گەراجەکە ڕاوەستا. هەستی بە سوکی شانەکانی دەکرد کە نۆهای بینی بە کێک و گوڵێکەوە بەرەو ڕووی دێت. ئەوە یەکەم جار نەبوو کە بە گوڵ و دیارییەوە بگەڕێتەوە ماڵەوە بەڵام ئەگەر ئەمڕۆ گوڵ بهێنێتەوە کەواتە چاوپێکەوتنەکە خراپ نەبووە.

نۆها لێی نزیک بوویەوە و ماچی سیدنی کرد.
"سوپاس!"
سیدنی کەمێک گەڕایە دواوە و گوڵەکانی وەگرت.

"بۆم باسبکە."
سیدنی زەردەخەنەی کرد کە هەردووکیان بەرەو ژووری نانخواردنەکە چوون.

"باوەڕ ناکەیت چیم بینی."
نۆها قوڕگی ساف کردەوە.

"چیت بینی؟"
سیدنی هەستی کرد کە خێرایی لێدانی دڵی زیادی کرد.

"یەکەم جار، چارەسەرەکان بە تەواوی ئاسودەی کردم پاش ئەوەی ڕۆژێکی قورسم هەبوو."
نۆها لەسەر کورسیەک دانیشت و سیدنی قۆڵی لە ملی ئاڵاند.
"دووەم جار،. خۆم و خۆتم... بینی.... لەسەر جێگای خەو."

"گاڵتە دەکەیت؟"
نۆها دەیتوانی بێهیوایی ببیستێت لەناو دەنگی.

"ئەگەر لە من بپرسیت،. من دڵخۆشم.... وە بیری لێبکەوە... دەتویست بیرم بکەوێتەوە چۆن منداڵەکانمان دروست کرد، وایە؟"

"کەی ئەوەم گووتوە؟"
سیدنی برۆکانی لەیەک نزیک کردەوە.

" بیرتە کە پێت گووتم، تۆ بیرت ناکەوێتەوە کە ئەوانم ویستبێت... باشە... ئێستا بینیم کە چۆن دەمویست. "
نۆها زەردەخەنەی دەکرد وەک ئەوەی لە مەیدانی جەنگ سەرکەوتبێت. لەکاتێکدا تەنیا سیدنی دەیزانی چ قورس دەبێت لەسەری ئەگەر ڕابردووی بیربکەوێتەوە.

"نۆها! دڵنیام تۆ ئەو ساتەت هەر بیرنەکەوتۆتەوە بەڵکو لەوانەیە هەر ساتێکی تر بێت کە بەیەکەوە بووین. "
سیدنی گووتی و کوڵمەکانی گەرم بوون.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now