20

1.3K 283 153
                                    

AUTHOR POV

شارۆچکەکە بێدەنگ بوو، هەموو خەڵکەکەی نوستبوون جگە لە کەسێک کە ڕوحی وەک خەڵوز دەسوتا.

لەسەر تەختە خەوەکەی پاڵکەوتبوو بەبێ هیوایی سەیری سەقفەکەی دەکرد. چاوەکانی گۆرانییان دەوت بە هاتنە خوارەوەی فرمێسکەکانی. سەیری کاتژمێرەکەی کرد کاتژمێر ٤:٢١ خولەک بوو.

گرنگ نییە چەند حەزی دەکرد ئەم بەیانییە قەد نەیەت بەڵام لە کۆتاییدا هات بۆئەوەی ڕاویبکات.
ژوورەکەی پەرش و بڵاوە بوو. کەلوپەلەکانی پێچابووەوە بۆئەوەی لەگەڵ مایکڵ ڕابکات.
وە تەنانەت ئەو پارانەشی دانابوو کە لەماوەی ئەو 6 ساڵە کۆیکردبووەوە.

ئالیسیش ڕۆشت لەوانەیە ئەویش لەبەرئەوە ڕۆشت بێت تا ئەم ڕۆژە نەبینێت. باشە، هیچ ڕێگایەکی دەربازبوونم نییە.

بالیفەکەی لەناو دەستی بە توندی گرتبوو، لەناکاو چاوەکانی فراوان بوویەوە وەک ئەوەی شتێکی بیر بکەوێتەوە. بیری لەو شتە کردەوە کە هەموو ژیانی گۆڕی لەوکاتە فرمێسکێک لە چاوەکانی کەوتنە خوارەوە.

ئەوە هەموو هەڵەی من بوو، هەموو هەڵەی من بوو نەدەبایە بچومایە ناو ئەو ئوتۆمبێڵە. بەڵام ئەو ووتی...... ئەو چارەسەری بۆ باوکم هەیە. نەمدەتوانی گوێنەگرم، تەنیا یەک جوڵەی هەڵە، یەک جوڵەی هەڵەم ژیانی باوکمی برد. بۆچی ڕامکردە ژووری باوکم لەوکاتەی دەمزانی کە ناتوانێت یارمەتیم بدات. وە بە بیرکردنەوە لەوەی دەبمە ژنی ئەو، ناتوانم.. تەنیا ناتوانم.

Flashback

کە سەرکەوتمە ناو ئۆتۆمبێڵەکە بۆنی کحولم کرد وابزانم بۆنی ئەو شتە بوو. قایشی سەلامەتیم بەست و دەفتەر و قەلەمێکم دەرهێنا. ماڵەوە تەنیا 2 دەقە دوورە بە ئۆتۆمبێڵ.

"ئەوە بۆ چییە؟"
پرسیاری کرد، سەیرم کرد چاوەکانی سور بوونەتەوە.

"ئەوە بۆ ناوی... چارەسەرەکە. ئەگەرنا بیرم ئەچێتەوە."

چاوەڕێم دەکرد قسە بکات بەڵام هیچ شتێکی نەووت، لەناکاو سەیارەکەی بۆلای چەپ سوڕاند.

"بەڕێز.. هەنت، ماڵەو... ەم"
بە چرپە ووتم.

"تۆ کچێکی زۆر خراپی کە لە ئۆتۆمبێڵی کەسێکی نامۆ سەردەکەویت، بۆ ئەم کارەش دەبێت سزا بدرێیت. "
ووتی و خێرایی ئۆتۆمبێڵەکەی زیاد کرد.

لەوکاتەدا زۆر ترسام و جانتاکەم بە توندی لەباوەش گرت. نەمدەتوانم تێبگەم بۆچی ئەو شتەی ووت. من دەیناسم ئەو بێگانە نییە.

"من دەمەوێت بچمە ماڵەوە"
وتم بە دەنگێکی نزم، کە وابزانم گوێی لێنەبوو. بۆیە هەموو هەوڵی خۆم دا بۆئەوەی بە بەرزی بیڵێم.
"بەڕێز هەنت من دەمەوێت..."
قسەکەی پێبڕێم بە زلەیەک کە لە ڕووخسارمی دا.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now