13

1.1K 266 141
                                    


ئەو لەوێ بوو، بە شتێک پێدەکەنی و هاوسەرەکەشی لە تەنیشتی بوو، وە تەنها ئەوان نەبوون خەڵکێکی زۆر هاتبوون، پێدەچوو ئاهەنگەکە دەستی پێکردبێ.

بێ هەست وەستابووم، کاتە کۆنەکان دەهاتنەوە پێش چاوم.
بۆچی ئەو شتەی کرد؟ چ شتێکی هەڵەم کردبوو؟
ماوەیەکی درێژ تێپەڕیووە بیرم لەو پرسیارانە نەکردۆتەوە، بەڵام دووبارە بینینەوەی دیسان سەرسامی کردم.

سەیری پەنجەکانم کرد ئازارێکی زۆری هەبوو، کەمەرم گرت و کەوتمە سەر زەوی ئازارەکەی کات لە دوای کات قورستر دەبوو.

زۆربەی کاتەکان لێدانی بەو شێوەیەم لێنادرێت لە یەک کاتدا. بەڵام ماریا زۆر توڕە بوو.
تەنها ئەگەر خۆم پیادا نەدەکێشا.

لە کۆتاییدا، ئەوە هەموو هەڵەی من بوو. بۆچی؟ بۆچی من؟. بەڵام دواتر ئازارەکە زۆر زیاد بوو لەناو مێشکم هاوارم کرد.

ئالیس، بۆچی ئەوەندە درەنگ کەوتیت؟

پێویستم بە ئازارکەمکەرەوە بوو لە زووترین کاتدا.

کە گوێم لە دەنگی دەرگاکە بوو ناڵاندم.

"سیدنی ،دەرگاکە بکەرەوە منم."
گوێم لە ئالیس بوو وتی.

زۆر زۆرم پێچوو تا هێزم دایە بەر خۆم و هەڵسامەوە و دەرگاکەم کردەوە، ئالیس سینیێکی پێ بوو، وە ڕووخساریشی نیگەرانی پێوە دەبینرا بەهۆی منەوە. سینیەکەی لەسەر مێزەکە دانا و یارمەتی دام بۆئەوەی پاڵبکەوم.

"چ شوێنێ ئازاری زۆر هەیە؟ "
پرسیاری لێکردم،لەوکاتەی تی شێرتەکەی داکەندم و سەیری پەنجەکانم کرد.

"ئۆی ئازیزم"
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی. ٢٠خولەکی برد مەرهەمەکەی لە دەستم دا و برینپێچێکی لە دەستم پێچا.

وە کەمێک کێک و شەربەتی پڕتەقاڵی بۆ هێنابووم.

لەناو جێگاکەم پاڵکەوتم و ئالیس پێی ووتم بەباشی پشوو بدەم و ڕۆشت.
من دەمزانی کە ئالیس ناتوانێ لام بمێنێتەوە، هەرچەندە کۆمپانیاکە ئاگاداری هەموو شتێک بوون. هێشتا کارێکی زۆر هەیە بۆ خانەوادەی بلەیکەکان. لە جێگاکەم هەستم بە ئاسودەیی دەکرد بەوەی دەمزانی ئەمڕۆ ڕووبەڕووی هیچ کەسێک نابمەوە. وە ڕێگام بە چاوەکانم دا نوقمی تاریکی بێت.

****************************

بە دەنگی تەقەی دەرگاکە بەخەبەر هاتم. ئەوکاتەی زانیم کەسێک لە دەرگاکە دەدات هێزم دایە بەر خۆم بۆ ئەوەی چاوەکانم بکەمەوە. یەکەم شت کە تێبینیم کرد کاتژمێر بوو،
بۆماوەی چل خولەک خەوتبووم.
لەسەر جێگاکەم هەڵسام،کاتێکی زۆری ویست تا توانیم قاچەکانم لەسەر زەویەکە جێگیر بکەم. هەستم بە سەرئێشەیەکی زۆر دەکرد، لەوانەیە ئەوە کاریگەری دەرمانەکان بووبێت.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang