4

1.3K 291 85
                                    

چاوەکانی بە بێدەنگی سەیری دەکرد کاتێ تابوتەکەی باوکیان دەخستە ژێر زەوی، هەرگیز لە ژیانیا، بەو جۆرە هەستی بە تەنیایی نەکردبوو. لەوکاتە ڤیڕۆنیکای بینی کە لەولاترەوە دانیشتبوو.

دەیویست کۆمەڵە پرسیارێکی لێبکات و هەموو شتێکی بۆ باس بکا. بەڵام ئەو کاتەی هەنگاوێکی نا جێنیفەر قۆڵی گرت و هینایەوە شوێنێ خۆی، جێنیفەر وای لێکردبوو جلێکی درێژ کە یەخەیەکی درێژی هەبوو لەبەربکات، وە ئەوەش ڕێگایەکی باش بوو بۆ ئەوەی برینەکانی ملی بشارێتەوە.هەموو کەسێ تێبینی بە شەلینەکەی کرد، بەڵام پشتگوێیان خست بە بیرکردنەوە لە بارودۆخەکەی.

دڵنیابوو کە ڤیرۆنیکا قسەی لەگەڵ دەکا بەڵام هەموو هیوایەکی لەدەست دا کاتێ ڤیڕۆنیکای لەناو باوەشی کالیب بینی کە گۆڕستانەکەیان جێهێشت.

تەنانەت قسەشم لەگەڵ ناکا، بۆچی"بیری کردەوە
خەڵکێکی زۆر لەوێ بوو بەڵام هیچ کەسێ نەبوو گوێی لە گریانەکانی بۆ یارمەتی بێت.

لەوکاتەدا هەمان ئۆتۆمبێڵی ئارثەری بینی کە دێت، ئەوە وای لێکرد هەست بە خنکان بکات و لە هۆش خۆی بچێت.

کە هەڵساوە بینی لە ژوورەکەیدا بوو هەستی بە سەرسوڕان دەکرد، دەیزانی کە تای گرتووە.
پشتی هێشتا ئازاری هەبوو بەهۆی لێدانەکان. بۆماوەیی لەشوێنی خۆی مایەوە سەری لەناو دەستەکانی بوو.
بەڵام کەسەیری ژوورەکەی کرد هەموو شتەکانی بیر هاتەوە،دەستی لەسەر دەمی دانا بۆ ئەوەی هاوار نەکا.
ئەو ئازارەی کەلەکاتی لێدانەکانی هەیبوو ئەو کاتەی بە شوشەکە پێستی دەبڕی، وە ئەو شتانەی کە پێی ووترا هەمووی لەناو گوێی دەزرینگایەوە.

تکایە بوەستە بوەستە من بە هیچ کەس ناڵێم ئازارم" مەدە".
وڕێنەی ئەکرد.

لەناو ژوورەکەیدا هەستی بە خنکان دەکرد، لەناو جێگاکەی هەڵساو ژوورەکەی جێهێشت و ماڵەکە هەمووی تاریک بوو، تا ڕووبەڕووی ڕاستی بوویەوە، چیتر باوکی لەم ماڵەدا نییە، چوو بۆ ژووری باوکی و ژوورەکە پاک کرابوویەوە، هیچ کەرەستەیێکی لێنەبوو کە باوکی بەکاری دەهێنا، وە دواتر لەسەر جێگاکەی باوکی پاڵکەوت و گریا تا خەوی لێکەوت.

بەدەنگی زەنگی مۆبایلەکە بەخەبەر هات کەلەناو خانووەکە دەنگی دەدایەوە لەسەعات 4ی بەیانی، بە چاوێکی خەواڵوەوە هەڵسا و بەرەو تەلەفۆنەکە چوو.

"ئەلو"
"ئەلو بچکۆڵ"
پیاوێک لەولاترەوە ووتی. سیدنی زانی ئەو پیاوە کێیە. پەیوەندییەکەی پچڕاند بە دەستە لەرزۆکەکانی کەوتە سەر قەنەفەکە، بە هەموو هێزی گریا.

تەلەفۆنەکە دیسان زەنگی لێدا بەڵام وەڵامی نەدایەوە. بەبیرکردنەوە لەوەی چەند جێنیفەر بێ کەڵکە.

بەڵام دەتوانم پەیوەندی بە ڤیڕۆنیکاوە بکەم. بیری کردەوە.

ڕایکردە ژووری باوکی مۆبایلەکەی هەڵگرت بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ڤیڕۆنیکا وە بکات.
بەڵام کالیب هەڵیگرت. "ئەلو"
"من دەبێ قسە لەگەڵ ڤیڕۆنیکا بکەم "
وتی بەڵام نیگەرانییەکی زۆر لەناو دەنگی دەبیسترا.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now