44

909 199 86
                                    

-unedit-





"تکایە بهێڵە بڕۆم.تکایە!"
هاوارم کرد و بێهیوا بووم لەبەر گرتنە توندەکەی کە نەمدەتوانی لە شوێنی خۆم بجوڵێمەوە.

"نۆها!"
هاوارم کرد و دەستە ساردەکەیم گرت.

"تۆ چیت؟!!"
بەگریانەوە هاوارم کردە سەر ئەو کەسەی قۆڵی ڕادەکێشام.
کردارەکەم بەتەواوی هەڵە بوو چونکە بۆ ساتی دواتر قۆڵی گرتم و لە نۆهاکەم دوریخستمەوە.هەوڵمدا ڕابکەم و داوای یارمەتی بکەم بەڵام هیچ کەسێک نەبوو بێت بە هانامەوە تەنانەت ئۆتۆمبێڵیش بەو ناوچەیەدا نەدەهات.

"تکایە !بانگی کەسێک بکە .ئەو پێویستی بە یارمەتییە.ئەو پێویستی بە یارمەتییە !!"
هاوارم دەکرد و سەیری نۆهام دەکرد.هەموو ئەوەی دەمویست ئەوەبوو بجوڵێت.تا بزانم حاڵی باشە.تا بزانم لە ژیان ماوە!!بەڵام کەمێک پێنەچوو منیان خستە ناو ئۆتۆمبیڵێک.کە تاریک بوو وەک خاوەنەکەی.دەمویست سەیری دواوە بکەم.بۆئەوەی بزانم هیچ کەسێک یارمەتی دەدات.هەرکە هەوڵمدا بسوڕێم بە توندی ملی گرتم.دەمویست هەناسە بدەم بەڵام نەمدەتوانی کە ئەو وایلێکردم سەیری ناو چاوەکانی بکەم.چاوەکانی توڕەیی لێدەباری وەک ئەوەی شەیتانێک تازە لە دۆزەخ هاتبێتە دەرەوە.

من گرنگیم بە هیچ نەدەدا ، زۆر ڕقم لێیبوو.

"هەرگیز جارێکی تر ناوی ئەو نەڵێیت. تێگەیشتیت ؟"
ئەو پرسی، وەڵامم نەدایەوە و بەردەوام هەوڵم دەدا لەدەستی ڕزگار بم کە ووتی.
"تۆ هەرگیز ناتوانیت بزانیت چیم بۆت کردووە و چیت بۆ دەکەم!"
ملی بەردام و سەیری لێوەکانمی دەکرد.

"تکایە...."
هەنسکم دا و جەستەمی بۆلای خۆی ڕاکێشا منیش بەردەوام پاڵم پێوەدەنا بۆئەوەی ماوەی نێوانمان زیاد بێت. لەوکاتەدا ئازارێکی زۆر هەموو جەستەی گرتم. بەتوندی چاکەتەکەیم گرت بەڵام کە بینیم بە چاوێکی پیسەوە سەیری سکم دەکات زلەیەکم لێدا.

خەندەیەک هاتە سەر لێوی وایکرد زیاتر بە شەیتان بچێت. بە قۆڵەکانم سکم لەباوەش گرت. ڕقم لەو حاڵەی خۆم دەبوویەوە.

"باشترە هەرچی زووە لەمانە ڕزگارت بێت. بەڵێن دەدەم لەماوەی چاوتروکاندنێک دا لێیان ڕزگارمان دەبێت."
ووتی و دەمانچەکەی بۆم ڕادەوەشاند.

"بمبورە.... تکایە،. من...."
بەڵام ئازارێکی زۆر نەیهێشت قسەکەم تەواو بکەم.

"ئارام بە شیرینەکەم. من لەگەڵتم."
ووتی و دەستە مستەکۆڵەکەمی گرت و ماچی کرد.

" تکایە.. کۆرپەکانم بپارێزە.. من.. هەموو شتێکت بۆ... دەکەم. "
توانیم بڵێم لەنێوان هەناسەبڕکێیەکانم بەڵام بەخێرایی گەڕامە دواوە بەبیرکردنەوە لەوەی لێم دەدات.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now