25

1.4K 270 119
                                    



سەیری نۆهای دەکرد کە خەوتبوو لەباوەشی، سیدنی تێبینی کرد کە دەرەوە کەمێک ڕووناک بووە لە پەنجەرەکە.

کردم، توانیم بیکەم.
بیریکردەوە و فرمێسکێک لە چاوی ڕاستی کەوتە خوارەوە.
دڵخۆش نەبوو خەمباریش نەبوو بەڵام وون ببوو لەناو خەیاڵەکانی.

بیری لەوە دەکردەوە کە چۆن بە خۆشەویستییەوە هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرد.

ئەوە ئاسایی بوو سیدنی، ئارام بەوە. ئەوە هیچ نەبوو. چۆن بزانم کە ئەوە ئاساییە؟وە چی ئەگەر جێیهێشتم؟ چی ئەگەر متمانەی شکاندم؟ ئەو نایکات، بەدڵنیاییەوە نایکات. ئەو هاوسەری منە و هەرگیز جێم ناهێڵێت.
ئەوە وایکرد کە هەناسەیەکی ئاسودەیی دایەوە.

ئایا ئێستا کاتی ئەوە نییە کە هەڵسێت. هەڵیبستێنم؟
بەڵام کە بیری کەوتەوە کە چەند درەنگ خەوتن وازی لێهێنا.

بەڵام چی ئەگەر کارێکی گرنگی هەبوو؟
بە ئاگادارییەوە دەستی لەسەر شانی دانا.

لەبیری بکە، ئەو پێویستە پشوو بدات.
بیریکردەوە و هەوڵیدا بخەوێتەوە.

ئەمجارەیان کە ویستی بجوڵێتێت هەستی بە هیچ قورساییەک نەکرد. چاوەکانی کردەوە تێبینی کرد کە بە تەنیایە.
چەند دەبێت خەوتووم.

لە ژوورەکە هاتە دەرەوە و هێشتا لەسەر قادرمەکان بوو کە نۆهای بینی بەرەو دەرگاکە دەڕۆیشت وە پێش ئەوەی سیدنی یەک وشەش بڵێ چووە دەرەوە.

سیدنی زۆر هەستی بە خراپی دەکرد لەبەر کارە زۆرەکانی نۆها، ئەو پێشتر کاری زۆری هەبوو، بەڵام ئێستا کاتی زۆری هەیە کە بەبی ئیشی بگەڕێ.

چووە ژوورەکەی خۆی بیریکردەوە کە دەبێت نۆها بیگەڕێنێتەوە بۆ ژوورەکەی. بەڵام ژوورێکی بە تەنیا ئاسودەترە. ئەوە وەک بۆشاییەکی کەسییە کە دەتوانێت هەناسە بدات تیایدا.
گەرماوێکی گەرمی بۆ خۆی ئامادەکرد بەڵام کە سەیری قژی خۆی کرد لە ئاوێنەکە خەریک بوو بقیژێنێت، قژی زۆر شێواو بوو.

بیریکەوتەوە کە دەستی بە سەریدا دەهێنا، بەڵام قژی بۆ بەمشێوەیە شێواوە.

بەڕاستی ئەو شایەنی کەسێکی وەک من نییە.
سەیری قژ و جەستە ترسێنەرەکەی کرد.
بەڵام دواتر بڕیاری دا کە ماسکێک بۆ قژی ئامادە بکات.
گەرماوێکی درێژی کرد کە هەستی بە ئاسودەییەکی زۆر کرد. وە دواتر قژی چاککرد.

قژی شانە کرد و بە شێوەی تۆپێک لە پشتەوە کۆیکردەوە، بەڵام دواتر بیریکردەوە کە ئەوە زۆر سادەیە، بۆیە قژی خاوکردەوە بە ئوتو(خاوککەرەوە)
وە خوارەوەی قژی کەمێک لول کرد. جلێکی ئاسایی پۆشیوو و مکیاجێکی کەمی کرد وە دواتر گوارەیەکی ئەڵماسی بچوکی لە گوێ کرد، وە نینۆکەکانی بە بۆیاخێکی وەنەوشەیی ڕەنگ کرد.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now