53

1K 209 143
                                    

-unedited-

"سڵاو ، کەیت."
دوانەکان بەدڵخۆشی ووتیان.

"بەیانی باش، کەیت."
نۆها ووتی ، لەکاتێکدا سیدنی تەنیا نیگایەکی بۆکرد کە خەریکی پڕکردنەوەی کوپەکەی نۆها بوو.

"سەیرکەن،چیم بۆ هێناون."
کەیت و ووتی ،لەلای ئامبەر دانیشت،لەکاتێکدا منداڵەکان بەدڵخۆشی سەیری پاکەتە جوانەکەی دەستیان دەکرد.

"نۆها ، وابیرناکەمەوە ئەو هاوڕێیەت کە دەیویست پڕۆژەکە دەستپێبکات لە هەفتەیەکی تردا بیرۆکەیەکی باش بێت،چەند هاوڕێیەکم هەیە کە دەتوانن یارمەتی...."

"واو!سوپاس کەیت."
ئامبەر ووتی و قسەکەی کەیتی بڕی ،و دواتر سەیری سیدنی کرد.

"دایکە دەتوانم بیخۆم؟"
ئامبەر پرسی و سەیری سیدنی کرد.

وایکرد کەیت بە سەرسامی سەیری نۆها بکات.

"بەدڵنیاییەوە ، شیرینەکەم."
سیدنی زەردەخەنەی کرد و شانازی بە ئامبەرەوە دەکرد وە زۆری پێنەچوو کە ووتی،

"نۆها وابزانم ئەو ڕەنگی ڕیباتەم بە هەڵە هەڵبژاردووە، کەمێک بوەستە ئێستا دانەیەکی تر دەهێنم."
لە چرکەیەکدا ، نۆها لە مەبەستی سیدنی تێگەیشت،پێش ئەوەی وەڵام بداتەوە سیدنی وون بوو.

"سیدنی هاوسەری منە."
نۆها چیتر بەرگەی ئەو نیگا پرسیاراویانەی نەکرد.

"باشە ، دەزانم بەڵام تۆ نابێت بێ گوێپێدان بە هیچ شتێک بگەڕێیتەوە لای.نۆها هەستەکانی تۆ گڵۆپ نین دابگیرسێن و بکوژێنەوە."
شۆکیەکەی ناو دەنگی کەیت وای لە منداڵەکان کرد سەرسام بن.

"تاکە هۆکار کە لێت توڕە نیم بەهۆی شاردنەوەی ناسنامەی سیدنی ئەوەیە کە ئێمە تەنانەت هاوڕێش نین....وە چ جۆرە هەستێکم هەبێت یان نا ئەوە پەیوەندی بەخۆمەوە هەیە.هەرکاتێک بیرۆکەیەکت  هەبوو دەربارەی کار دەتوانی بە ئیمەیڵ ئاگادارم بکەیتەوە."
لە جوڵەکانی نۆهای دەڕوانی و بە چەناگەیەکی توندەوە وەڵامی دایەوە،

"کارێکی گرنگم هەیە دەبێت بڕۆم."
ئەو تیژییەی لەناو دەنگی کەیت بەدیدەکرا ،وای لە منداڵەکان کرد سەیری باوکیان بکەن وەک ئەوەی ئەو سەرزەنشبکرێت.

"ئەو زۆر بەپەلەیە. ئێمە دەگەین."
نۆها پێکەنی، لەکاتێکدا سیدنی هاتە خوارەوە و ڕیباتێکی شینی لەدەست بوو.

"ئەوە چی بوو؟ "
نۆها نەیتوانی خۆی بگرێت و پرسیار نەکات. هەرکە سەرکەوتنە ئۆتۆمبێڵەکە.

"باسی چی دەکەین؟"
سیدنی ووتی وەک ئەوەی هیچ نەزانێت.

"تۆ وەک منداڵێکی دوو-ساڵان ڕەفتارت کرد. تۆ دەزانه ئەو ئافرەتە بەرگەی چی گرتووە تاوەکو کۆمپانیاکەی باوکی بەدەستهێناوە؟ هەندێک ڕێزی بگرە"
نۆها ڕووخساری لێ نزیک کردەوە و بێهیوا دیاربوو.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now