37

1.1K 233 190
                                    

-unedited -


نۆها لەگەڵ دوورکەوتنەوەی ئۆتۆمبێڵەکە دڵی پارچە پارچە دەبوو. خۆشەویستی ژیانی نایەوێ سەیری بکات. وە بۆ ئەمەش نابێ کەس سەرزەنشبکرێت جگە لە خۆی. گوێی لە جاسپەر بوو بە پیاوەکانی گوت ئۆتۆمبێڵەکە بوەستێنن خۆشی لە شوێنی خۆی وەستا.
"نیگەران مەبە،. ئۆتۆمبێڵەکە دەوەستێنین و دڵنیا دەبینەوە لەوەی ئەو سەلامەتە."
گوێی لە جاسپەر بوو پێی ووت بەڵام کاردانەوەی نەبوو.
"بەڕێزم،.. ئەگەر دۆزیمانەوە بیگەڕێنینەوە یان،..."
نۆها سینگی قورس بوو چونکە دەیزانی ئەگەر بگەڕێننەوەش هیچ سودی نییە،. ئەو سیدنی لە دەستداوە.

" دڵنیابەرەوە لەوەی سەلامەتە. "
نۆها داوای کرد پێش ئەوەی بە قاچە قورسەکانی بچێتە ژوورەوە. جەستە ساردەکەی گەرم بوویەوە بە گەرمی ژوورەکە. هەموو شتەکان بێ ئەو مانای خۆی لەدەستدابوو.
من شایەنی ئەو نیم،.. نیم.."
لەبەرخۆیەوە ووتی کە دەسکی دەرگاکەی سوڕاند.

تۆ ئەو جێدەهێڵی لە کاتێکدا بەتەنیایە، ترسا و تێکشکاوە؟
دەنگەکەی ناخی پێی ووت وە نۆها دەیزانی کە دەبێت خۆی کۆبکاتەوە. هەرچەندە تێدەگەیشت لەوەی کە سیدنی ئێستا ئەوی ناوێت بەڵام ئەمە گرنگ نییە. سیدنی پێویستی بە ئەوە و ناتوانێ لێرە بە ئاسودەیی دابنیشێت لەوکاتەی خۆشەویستی ژیانی لە سەر جادەکان دەبەستێت. ئەو شایەنی پارێزراوییە. منداڵەکانی پێویستە پارێزراو بن.

مۆبایلەکەی برد و هەوڵیدا شوێنەکەی ببینێتەوە بەو ئامێرە چاودێرییەی کە لە ئەڵقەکەی سیدنیدا هەبوو. وە بینی مۆبایلەکە ئاماژە بۆ شوێنێک دەکات کە 30 مەتر لە باکوری خانووەکەیان دوورە. شوفێرەکە زۆر بەخێرایی لێیدەخوڕی. نۆها گومانی هەبوو لەوەی سیدنی داوای لێبکات بەو خێراییە بڕوات.
"بیر لە چی دەکەیتەوە؟ تکایە ئارام بەوە!"
لەبەر خۆیەوە ووتی، خێرایی ئۆتۆمبێڵەکەی زیاد کرد.

بازنەیەکی سوری بچوک لەسەر نەخشەی مۆبایلەکەی دەرکەوت پاش کاتژمێرێک و نیو. نۆها مۆتێلێکی بینی کە دەورەدرابوو بە چەندین شوێنی خزمەتگوزاری.
بە بیرکردنەوە لەوەی کە سیدنی بیری لەوە کردۆتەوە کەمێک ئارام بووەوە.
بەڵام هەر بەردەوام بوو لە شوفێری تا دڵنیا بێتەوە لەوەی هەموو شتێک باشە. تەنها دەیویست بیبینێت.

گەیشتە شوێنەکە و تێبینی چەند یانەیەک و هۆتێل و ڕێستورانتی کرد لە شوێنەکەدا. شەقامەکە کەسی لێنەبوو لەو تەمەدا. چووە ئەو هۆتێلەی کە لەسەر نەخشەی مۆبایلەکەی دەستنیشان کرابوو. هەوای ناو هۆتێلەکە باش و گەرم بوو. کچێک لە پشت مێزەکە گۆڤاری دەخوێندەوە بەڵام بە بینینی نۆها هەڵسایەوە و سەیری کرد.

"بەڕێزم، ژوورێکت دەوێت؟ ئێمە..."

"من بەدوای هاوسەرەکەم دەگەڕێم؟ ئەو دووگیانە."
نۆها قسەکەی پێبڕی و مەبەستەکەی پێ ووت.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now