27p2

1.4K 259 64
                                    

بۆ ڕۆژی دواتر، سیدنی چووە دەرەوە بۆ ئەوەی بچێتە ماڕکێت. وە چەندەها شتی کڕی بە حەبی کۆنتڕۆڵکردنی سکپڕیشەوە. لە دوو ڕۆژیتردا نۆها دەگەڕایەوە بۆیە چەندین میوە و ساسی ئامادەکراوی کڕی. لەوکاتەدا لەسەر ڕەفەیەک چەند کتێبێکی بینی دەربارەی بیرکاری. بە ناونیشانی جیاوازەوە کە دانەیەکیان "ئەوە ئاسانتر بکە" و چەندینی تری لێبوو. پێنج کتێبی هەڵبژارد کە بۆ ئامادەیی بوون.کاتژمێر 3 بوو گەڕایەوە ماڵەوە.

پاش ئەوەی کەلوپەلەکانی هێنایەوە چێشتخانە هەستی کرد پێویستی بە گەرماوێکە، وە چوو بۆ ژووری هاوسەرەکەی کە لەو ڕۆژانەدا ئاسودەیی لێدەدۆزییەوە. بڕیاریدا لە ئێوارەی بەیانیدا کەلوپەلەکان لە ژووری هاوسەرەکەی بباتە دەرەوە، کە چەند گۆڤار و هەندێک شتی پێویست بوون.

گەرماوی ژووری هاوسەرەکەی زۆر ناوازە بوو. تەنها یەک هەنگاو بنێیتە ژوورەوە و دواتر ئاو لە هەموو لایەکەوە دەڕژێتە خوارەوە. سیدنی لە گەرماوەکە هاتە دەرەوە و قەمیسێکی نۆهای لەبەرکرد و قژی وشک کردەوە. هێشتا خەریک بوو سەیری خۆی دەکرد لە ئاوێنەکە بە قەمیسەکەی نۆهاوە کە جلەکانی خۆی بیرکەوتەوە چۆن لە گەرماوەکە پەرش و بڵاو بوون. بۆیە بە خێرایی چووە گەرماوەکە کە بیری چوو ئاوەکە بگرێتەوە هەرکە چووە گەرماوەکە ئاو لە هەموو شوێنێکی گەرماوەکە هات و تەڕی کرد.

لە ژوورەکە هیچ خاولیەکی لێنەبوو بۆیە هاتە دەرەوە، بەڵام کە هاتە دەرەوە ئەوەی بینی هەناسەی لەناو سییەکانی گیرا. هاوسەرەکەی بینی کە خەریکی لێکردنەوەی ڕیباتەکەی بوو لەوکاتەدا سەیری سیدنی دەکرد.بە چاوە شینەکانی سەیری چاوە سەوزەکانی سیدنی دەکرد وەک ئەوەی سەیری نێچیرەکەی بکات.سەیری قەمیسەکەی خۆی کرد کە سیدنی پۆشیبووی.

"من..."
سیدنی نەیدەزانی چی بڵێت چونکە هیچ شتێک ناتوانێت ئەوە ڕوونبکاتەوە کە لە ژوورەکەی ئەو چی دەکرد.وە قەمیسەکەی ئەوی پۆشیووە لەگەڵ ئەوەشدا ،تەڕە.
قژە درێژەکەی ئاوی لێدەچۆڕا  ،کە بە چاوە سەوزە گەورەکانی سەیری نۆهای دەکرد .

نۆها بەرەو سیدنی چوو و سیدنیش بێ بیرکردنەوە ووتی.
"من ژوورەکەت بۆ خاوێن دەکەمەوە تەنیا یەک خولەک..."
نۆها قسەکەی پێبڕی کە قژی گرت و لێوی لەسەر لێوە تەڕەکەی سیدنی دانا.

"قەمیسەکەم دەوێتەوە."
نۆها ووتی کە هەنگاوێک لێی دوور کەوتەوە.
سیدنی سەری خۆی نزم کرد و ویستی بڕوا ،کە نۆها ووتی.
"هەر ئێستا"
ئەوکاتە زانی مەبەستی چییە.

سیدنی بە ترساوی قەمیسەکەی داکەند و هەستی بە سوتانی ڕووخساری دەکرد.
دوعای دەکرد کە بەلای هاوسەرەکەیەوە ناشرین نەبێت و ڕقی لێنەبێتەوە. نۆها نزیکی کەوتەوە و دەستی لەسەر شانی دانا.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now