15 P2

1.2K 266 126
                                    



هێشتا بە هۆش خۆی نەهاتبووە تا هەستی کرد کەسێکی تریش لەناو سەیارەکە هاتەدەرەوە و کەسێک کە هەرگیز لە شارۆچکەکە چاوی پێنەکەوت بوو.

تەمەنی لە دەوروبەری بیستەکاندا بوو، وە قەمیسێکی سپی لەبەر بوو. چاویلکەیەکی لە چاو بوو و بە کەسێک دەچوو کە تازە لە ئۆفیسەکەی هاتبێتە دەرەوە.

"تۆ ووتت خزمەتکارە، بەڵام ئەم جلانەی سەرسامیەکەی شکاندم"
ئەو پیاوەی جلە سپیەکەی لەبەر بوو ووتی.

"کەواتە مەیکە سێب، بهێڵە با بە خۆم بە تەنیا هەموو کارەکە بکەم."

"نەخێر، ئەم هەلە لەدەست نادەم"
سێب ووتی.
هێشتا سێب قسەکەی تەواو نەکردبوو سیدنی ڕایکرد.

ئارەقەیەکی زۆری کرد و هەستی بە ساردی دەکرد.
نەیدەتوانی هەست بە قاچەکانی بکات، هەموو شتێک بە خەون دەچوو. بە هەناسە بڕکێیەوە بەرەو خانووی کێلگەکە چوو.

ئەوکاتەی زانی دەرگاکە قوفڵی نییە، هەوڵی دا بە هەموو هێزی دەرگاکە بگرێت، لەوکاتەدا درکی بە گەمژایەتی خۆی کرد و دەرگاکەی بە شتێک قوفڵ کرد و بە قادرمەکان چووە سەرەوە، لەوکاتەدا گوێی لە دەنگە دەنگی دەرگاکە بوو،. کە چووە سەرەوە بیری کردەوە قادرمەکە فڕێداتە خوارەوە بۆئەوەی ئەوان نەتوانن بە دوای بکەون.

نەخێر، ئەوان قادرمەکە هەڵدەگرن و دێن..

دەرگاکە ئەوجارەیان بە توندی لێیدرا، کە سەیری کرد دەرگاکە کەمێکی مابوو بشکێت، بۆیە بە خێرایی هاتە خوارەوە و لە شوێنێ دەگەڕا تا خۆی تیادا حەشار بدات.
بەرمیلێک لە کۆتایی خانووەکە دانرابوو کە لە پشت کۆمەڵێک کای کۆکراوە دانرابوو. بە خێرایی بۆ لای بەرمیلەکە ڕایکرد و کە خەریک بوو خۆی دەشاردەوە، دەرگاکە کرایەوە.

ڕووخسارە ئارەقاوییەکەی لەناو دەستەکانی شاردەوە، هاتنە ژوورەوە و دەستیان کرد بە دەنگە دەنگ وەک ئەوەی سەرخۆش بن.

"وەرە دەرەوە جوانکیلە، باش نابێ ئەگەر خۆمان بتدۆزینەوە"
سێب ووتی هاریەت بە بەرزی پێکەنی.

دەستی لەسەر دەمی دانا بۆئەوەی هەنسکەکانی نەبیسترێن. دەنگی پێیەکانیان نزیک دەبوونەوە، سەیری لای چەپی کرد کونێک لە پشت بەرمیلێک هەبوو، کە دەیتوانی لێیەوە بچێتە دەرەوەی خانووەکە، هەناسەی خۆی گرت و فرمێسک لە رووخساری دەهاتنە خوارەوە.
بەڵام کە سەیری لای ڕاستی کرد، پەنجەرەیەکی گەورەی بینی.

هەر کە سێب لە بەرمیلەکە دوورکەوتەوە بەخێرایی بەرەو پەنجەرە گەورەکە ڕایکرد، پەنجەرەکەی کردەوە لەوکاتە دەنگێک دروست بوو هەردوو پیاوەکە ئاوڕیان داوە و زەردەخەنەیەکی بەفیز لەسەر ڕووخساریان دەرکەوت.
بەڵام پێش ئەوەی بگەنە لای، سیدنی لە پەنجەرەکە چووە دەرەوە و ڕایکرد.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now