34

1.6K 250 260
                                    

دەستەکانی نۆهای توندتر گرت کە دکتۆر جێلەکەی لە سکی دا. لە مانگی دووەمدا سکی زۆر گەورە بووە تەنانەت کڵاودیاش کە بۆتە هاوڕێی ووتی کە لەوانەیە دوانە بن.

هەردووکیان گوێیان لە دەنگێک بوو و دکتۆرەکە پێی ووتن.
"ئەمەش دەنگی ترپەی دڵی......"
دکتۆرەکە کەمێک وەستا و دڵی سیدنی وەک چەکوش لێیدەدا.

"دوانەکەتانە ، پیرۆزە."
سیدنی لەو حاڵەتەدا نەیدەزانی هەست بە چیبکات. ئەو زۆر ترسا بوو بەڵام سوپاس بۆ خودا نۆها هەمیشە لای بوو و دەیزانی حاڵی چۆنە.

"سوپاس."
سیدنی ووتی ، نۆها بە بێدەنگی مایەوە.

" هەموو شتێک باش دەبێت."
نۆها بە سیدنی گوت پاش ئەوەی دکتۆر و ستافەکان ڕۆیشتنە دەرەوە. لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا، لە نزیک ئۆفیسەکەی نۆها دەمانەوە. سیدنی ئەو شوێنەی خۆشدەویست بۆیە بڕیاریان دا لەوێ بمێننەوە تا کۆرپەکان لەدایک دەبن.

"من باشم."
سیدنی وەڵامی دایەوە بێ ئەوەی سەیری نۆها بکات پاشان ووتی.
"پیرۆزە."

"چۆن دەتوانم دڵخۆش بم لەوکاتەی تۆ بەوشێوەیە ترساویت?"
نۆها ووتی و ئەو دەستەی ماچ کرد کە گرتبووی.

"من باشم نۆها، تەنها ماندووم و پێویستم بە هەندێک خەوە."
ووتی بەڵام نەیدەتوانی سەیری نۆها بکات. چونکە دەیزانی ئەگەر سەیری بکات تێکدەشکێت. ئەوکاتەی تەنیا بوو، سیدنی لەسەر جێگاکە پاڵکەوت و هەوڵیدا نیگەران نەبێت. پاش چرکەیەک ساندرا هاتە ژوورەوە پاش ئەوەی لە دەرگای دا. ساندرا چاوەڕێی ڕازی بوونی سیدنی نەکرد. چونکە ئەو کاری چاودرێری سیدنی پێدرابوو وە هەروەها خوشکی بچوکی جاسپەر بوو. تەمەنی لە دەوروبەری پەنجاکاندا بوو بەڵام زۆر چالاک بوو.

سیدنی ئەوی بینی کە لەسەر کورسیەک دانیشت و دەستی کرد بە خوێندنەوەی ڕۆژنامە. سیدنی متمانەی پێ هەبوو. وە هەوڵیدەدا بیر لە دوانەکە نەکاتەوە بەڵام کارێکی مەحاڵ بوو.

ئافرەتانێکی زۆر هەیە کە دوانەیان دەبێت. من دەتوانم ئەمە بکەم، من دەبێت لێرە بم بۆ منداڵەکانم، بۆ نۆها. چۆن دەبێت لێی دوور بکەومەوە؟ بەڵام چی ئەگەر منیش وەک دایکم نەمتوانی وە منداڵەکانم ئازار دەکێشن لە شوێنێک لەم جیهانەدا و داوای یارمەتی بکەن.
ئەو بیرکردنەوەیە مێشکی ئاڵۆز کردبوو بەڵام بە بیرکردنەوە لەوەی ئەوان باوکێکی وەک نۆهایان هەیە کە زۆر بەهێزە خەوی لێکەوت.

سیدنی بەخەبەرهات و سەیری پشتەوەی کرد، ساندرای بینی کە دانیشتبوو و بەردەوام بوو لە خوێندنەوە. سیدنی هەستی بە نیگەرانی دەکرد لەبەر دووگیانەکەی و ئەوەش یەکەم جار نەبوو. پێخەفەکانی لەسەر خۆی لابرد و هەستایەوە لەوکاتەی سکی گرتبوو. ئەوە وەک خویەکی لێهاتبوو بۆی.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now