65

1K 191 86
                                    

Unedited

سیدنی چاوەڕێی گەڕانەوەی نۆها یان هەر هەواڵێک بوو لێیەوە.شتێک لەبارەی ئەو ڕۆیشتنە کتوپڕەی نیگەرانی کردبوو.گیدیۆن لە ژوورەکەی هاتە دەرەوە و نانی بەیانی خوارد،وە وەڵامی هەموو پرسیارەکانی سیدنی دایەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بێدەنگ بوو.تەنانەت یاری بە مۆبایلەکەشی نەکرد.لە جیاتی ئەوە،خۆی لە ژوورەکەی بەند کرد لەگەڵ نیک چونکە نیک ڕازی نەبوو جێیبهێڵێت.

دوو کاتژمێر تێپەڕی و هیچ هەواڵێک لەسەر نۆها نییە.ئامبەر وەک هەمیشە خۆشحاڵ بوو ، لەکاتێکدا نیک بەدوای گیدیۆنەوە بوو تا یاری لەگەڵ بکات.سیدنی لە ژووری میوان دانیشتبوو و سەیری ئامبەری دەکرد کە خەریکی وێنەکێشان بوو .لەوکاتەدا پەیوەندییەکی بۆهات.

"خاتوون میلەر؟..بەڕێز گیدیۆن داوای کردووە ئۆتۆمبێڵێکی بۆ ئامادە بکەین.بەڵام بەڕێز میلەر ئاگاداری کردووینەتەوە بۆ هەر داواکارییەک سەرەتا پرس بە تۆ بکەین."
سیدنی گوێی لێبوو و سەیری دەوروبەری کرد تەنیا ئامبەری دۆزییەوە.

"دەیەوێ بۆ کوێ بڕوات؟"
سیدنی پرسی.

"تەنیا داوای کرد ئۆتۆمبێڵێکی بۆ ئامادەبکەین."
وەڵامەکەی بەرگوێ کەوت و سیدنی بەرەو پلیکانەکان چوو و کەسی لێنەبینی ،بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن بۆ لای کوڕەکان.
"نەخێر،ئەو بۆ هیچ شوێنێک ناچێت."
سیدنی گووتی پێش ئەوەی پەیوەندییەکە دابخات و بچێتە قاتی یەکەم.بەڵام ئەو ساتەی ویستی بچێتە ژوورەوە کوڕەکان دەرگاکەیان کردەوە و هاتنە دەرەوە.

"ئەو دوانەتان جوان دەردەکەون."
سیدنی پێی گوتن.

"ئێمە دەبێت بچینە شوێنێک ."
گیدیۆن بە دەنگێکی بێزارەوە گووتی و نیک پەرۆش دیاربوو.

"دەتوانم بپرسم کوێ؟"
سیدنی زەردەخەنە ساختەکەی لەسەر لێوی هێشتەوە.

"من هەندێک کەلوپەلم پێویستە و ئەویش دەیەوێت لەگەڵم بێت."
ئەوە وای لە سیدنی کرد سەیری نیک بکات کە سەری لەقاند و پشتگیری قسەکەی گیدیۆنی کرد.

"گیدیۆن...تۆ دەبێت بانگی خێزانەکەت بکەیت و پێیان بڵێیت."
سیدنی پێی گوت بە نیگایەکی پرسیاراوی.

"من ویستم پێت بڵێم..بەڵام خۆت ئێمەت دۆزییەوە."

"نەخێر...سەیرکە تۆ نابێت تەنیا متمانە بە ستافەکە بکەیت و پێیان بڵێیت بۆ هەر شوێنێکت ببەن.خێزانەکەت پێویستە هەمیشە ئاگادارت بن یان لەگەڵ بن....نیک؟دەتوانی پێم بڵێیت ئەو بیرۆکەیە چۆن گونجاو بووە لات؟"
سیدنی پرسی ، و نیک وەڵامی دایەوە.

"ئەو پێی گووتم دەتوانین بچین بۆ هەرشوێنێک کە دەمانەوێ.وە،من پێم گووت پیشانم بدە."
ئەمە وای لە سیدنی کرد دووبارە سەیری گیدیۆن بکاتەوە.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now