31

1.4K 265 143
                                    

چاوەکانی ترپە ترپی دەکرد بەهۆی ڕووناکیەکە زۆرەکە،کەسێک لەلای پەنجەرەکە وەستابوو پشتی تێکردبوو. کەسێک کە سیدنی نەیدەناسی بەڵام هەموو ئەوەی هەستی پێدەکرد ئازارە زۆرەکەی بوو.

ئەوکاتەی ویستی قۆڵی ڕاستی بەرز بکاتەوە هەستی بە هیچ شتێک نەکرد. شتێکی ڕەق لە دەوروبەری ملی جوڵەی ملی سنوردار کردبوو، بە دەستی چەپی هەوڵیدا دا دەست لە قۆڵی ڕاستی بدات کە شتێکی لەدەوروبەری پێچرابوو. ئەوکاتە تێبینی برین پێچێکی خۆڵەمێشی کرد کە لە تەواوی قۆڵی ڕاستی پێچرابوو. کە زانی ئەو شوێنە ژوورەکەی نییە ،ڕاچڵەکی و هەوڵیدا دانیشێت بەڵام لەبەر ئازاری برینەکانی هاواری کرد.

ئەمە وای لە ژنەکە کرد ئاوڕ بداتەوە و بڵێت،
"ئۆه،. بەخەبەریت ، ئێستا دکتۆر بانگ دەکەم."
ژنەکە بە هێواشی ڕۆیشت.

"من لە کوێ....."
پێش ئەوەی سیدنی بپرسێت ژنەکە لە دەرەوەی ژوورەکە بوو.

سیدنی لەبەر ئازارەکانی دەیناڵاند لەوکاتەی فرمێسکێک لە چاوی بکەوێتە خوارەوە.
"نۆها"
لە ژێر هەناسەیەوە چرپاندی.
خولەکێکی پێنەچوو پیاوێکی تەمەن مامناوەند هاتە ژوورەوە. سیدنی نەیدەتوانێ درک بەوە بکات ئەوە کێیە کە لە تەنیشت جێگاکە وەستا وە و نەیدەتوانی سەرنج لەسەر ئەو پرسیارانە بدات کە لێیدەکرد.

"خاتوون بڕۆک! کۆتا جار کەی بوو کە دەرزی ئازار کوژت لێدا؟"
بەڕێز کۆنەر پرسی.

"بیرم چوو."
ئەو ئافرەتەی کە سیدنی یەکەمجار بینی وەڵامی دایەوە.
نەدەتوانرا هیچ پەشیمانییەک لە ڕووخسارییەوە ببینرێت. باڵای بەرز بوو و قژی لە پشتەوە بە بەرزی بەستبوو و جلێکی بە یەخەی ڕەشی پۆشیبوو.
بێ ئەوەی چاوەڕێی ژنەکە بکات کە دەرزی لێبدات، دکتۆر کۆنەر خۆی بە دەرزی چەند شلەیەکی خستە ناو ئەو کانولەیەی کە بەسترابەوە بە مەچەکی سیدنی.

"من لە کوێم... ،"
سیدنی پرسی لەوکاتەی نەیدەهێشت دەرزی لێبدات.

"من دکتۆری تۆ، وە تکایە ئەوە پێویستە."
دکتۆر ووتی و هیچ کاتی بەفیڕۆ نەدا بۆئەوەی دەرزیەکە لە سیدنی بدات.

"چ کێشەیەکم..... هەیە؟"
سیدنی کەمێک بە ترسەوە ووتی کە سەیری ئەو ئافرەتەی کرد لە لای وەستابوو.
" تۆ چاک دەبیتەوە."
ئەوە وەڵامی دکتۆرەکەی بوو بەڵام ئەمجارەیان هەندێک هەستی بە پارێزراوی کرد.
"نۆها لە کوێیە؟"
سیدنی بەخێرایی پرسی بە هەناسەیەکی کورت.

"ئەو سێ ڕۆژ لەگەڵت بوو، وە سێ ڕۆژیش پێش ئێستا ئێرەی جێهێشت"
دکتۆرەکە وەڵامی دایەوە و ئەمە وای لە سیدنی کرد هەناسەی خێرا بێت.
"ئەو ناتوانێت جێم بهێڵێت."
سیدنی وەڵامی دایەوە و نامتمانەیی خۆی پیشان دا بەرامبەر ئەو دوو بێگانەیەی لە لای وەستابوون.
"بۆچی من لێرەم؟ ئێوە کێن؟ "
بە هەنسکدانەوە ووتی لەوکاتەی ڕووخساری ترساو دیاربوو.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now