15

1.2K 267 148
                                    

ترسێکی زۆر باڵی بەسەردا کێشام و سەیری پشتەوەم کرد، ئەوە مایکڵ بوو لەلای دەرگای چێشتخانەکە وەستابوو.

ڕووخساری لێدوانێکی بەمانای لە خۆ گرتبوو. دەمزانی دەیەوێ لەبارەی چی قسە بکات. بە دلنیاییەوە لێم دەدا بەهۆی ئەو تاوانەی دامە پاڵی. وە پێش ئەوەی یەک قسەی تر بکات ڕامکردە دەرەوەی خانووەکە.

لە لای چەپم کە کێلگەیەکی نەبڕاوەی لێبوو.
وە لای ڕاستیش ئەو خانووەی لێبوو کە بێن لێی دەژیا. بۆیە منیش بۆ لای ڕاست ڕامکرد.

دەرگاکە چەندین ساڵە قوفلی نییە، تەنها پاڵێکم نە دەرگاکە نا و چوومە ژوورەوە.

هەناسەم قورس بوو، بەڵام لە کۆتاییدا لێرە پارێزراوم. چاوەکانم بۆ بێن دەگەڕان بەڵام ئەو لە هیچ شوێنێک نەبوو.

خانووەکە هەمووی بە کا داپۆشرابوو، لە قاتی یەکەم بێن و پیتەر دەژیان.

ئەگەر بێن لێرە نەبێت، ئەوا دەبێت لە قاتی یەکەم بێت.
چوومە سەرەوە بە قادرمە دارینەکە. ئەم شتەش زۆر گران بوو بۆم بەهۆی کراسەکەم. بەڵام ناتوانم گرنگی بەوە بدەم لە کاتەی ئێستادا. گرنگترین شت ئەوەیە پارێزراو بم لە دەست ئەم شوفێرە.

بەرەو بەفرگرە بچوکەکەی بێن چووم.
گڵاسێکم پڕ ئاو کرد و خواردمەوە. لەسەر جێگاکەی پیتەر پالکەوتم بۆ ماوەی دە خولەک.

گوێم لە دەنگە دەنگی چەکوچێک بوو، دەمزانی وەک هەمیشە سەرقاڵە بە چاکردنەوەی شتێک.

پاش چەند خولەکێک لە پەنجەرەکە هاتە ژوورەوە سەرسام بوو کە منی بینی،
بە جلێکی شینی جوانەوە زۆر شەرمەزارکەر بوو بۆم.

"چ شتێک تۆی هێناوەتە ئێرە؟"
پرسیاری لێ کردم لەوکاتەی دەستەوانەکانی دادەکەند.

وەڵامم نەدایەوە لە جیاتی ئەوە لێم پرسی.
"خەریکی چی بوویت؟"

"سەقفەکەم چاک دەکردەوە، پێویستی بە کەمێک چاککردنەوە هەبوو، بەڵام تۆ بەوشێوەیە زۆر لە دایکت دەچی!.چاوەکانت، کەمێک لەو لاوازتری.
دایکت قەڵەو بوو، زۆر حەزی لە خواردنی خێرا بوو."
پێی ووتم، ڕووخساری ئەوەی پیشان دەدا کە بیر لە ڕابردوو دەکاتەوە، دواتر ئەویش چوو بۆ لای بەفرگرەکە و شتێکی هێنا بۆئەوەی بیخواتەوە.

دواتر هاتە سەر جێگاکەی و باسی دایکمی بۆ کرد، کە چەندین جاری تر بۆی باس کردبووم. ئەو حەزی لە گەشت کردن بوو و جوان و نەترس بووە، زۆر زیرەک بووە لە قوتابخانە، وە چەند حەزی کردووە لەگەڵ دایکم کار بکات. وە چۆن بەربەرەکانێی لەسەر کراوە لە شارۆچکەکە.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now