18

1.3K 267 173
                                    

Noha POV

بەبێ جوڵە مامەوە و بەردەوام بووم لەسەیرکردنی.
تا باوەشی بە قاچەکانی دا و گریانەکەی شاردەوە.

سەیری مۆبایلەکەم کرد بۆئەوەی سەیری کات و ئیمەیڵەکانم بکەم. کاتژمێر 5 بوو و 22 ئیمەیلم بۆ هاتبوو.
دیسان سەیری قژ سورم کردەوە.

دەبێت قژ سور بگەڕێنمەوە ئەو دۆزەخە؟
بەڵێ دەبێت وابکەم، وە لەگەڵ ئەلبێرت بەخێرایی ئەم شارۆچکەیە جێبهێڵین.

بەرەو ڕووی ڕۆشتم، و ویستم پێی بلێم کە پێویستە بڕۆین. بەڵام وابزانم ئەو کێشەیەکی هەیە، هێشتا 2 هەنگاو لێی دوور بووم کە بەخێرایی چەند هەنگاوێک گەڕایە دواوە. بە توندی چاکەتەکەی گرتبوو بە خۆیەوە، بە شێوەیەکی سەیر تەماشای دەکردم.

ڕووخساری بە چەند تاڵە قژێک داپۆشرابوو، بەڵام هێشتا دەمتوانی ڕووخسارە تەڕەکەی ببینم کە هێشتا بەردەوام بوو لە گریان و دڵۆپە فرمێسکی گەورە دەکەوتە خوارەوە.
لێوی دەلەرزی و چاوەکانی زۆر بە خراپی هەڵاساوبوون.

کە بەو شێوەیە بینیم ڕووخام، زۆر ترسا و شکاو بوو.
ویستم دەستی بگرم بەڵام کشایەوە و سەری بە مانای نەخێر جوڵاند. بۆ چەند چرکەیەک هەستم دەکرد کە هەموو دونیا لەبەر خاتری ئەو بسوتێنم، هەموو ئەو کەسانە لەناوببەم کە ئازاریان داوە، بەڵام... چاوەکانم لەسەری لابرد بۆئەوەی هەست بە ئاسودەیی بکات.
گەڕامەوە بۆ لای جانتاکەم و لەدوای جلێک دەگەڕام بۆئەوەی بیدەمێ تا بیپۆشێت.
تی شێرتێکی خۆمم دۆزییەوە بۆی.

"دوێنێ شەو هیچ شتێک ڕووینەدا، تۆم دۆزییەوە خەریک بوو دەخنکای."
دەمویست بە نەرمی بۆی ڕوون بکەمەوە.
بەردەوام بووم.
"من دەبێت شتەکانم کۆبکەمەوە، تۆش نابێ هەر لەو شوێنە دابنیشیت. ئەوە لەبەربکە تا شتەکانی ترم کۆدەکەمەوە."
ووتم و تی شێرتەکەم بۆ هەڵدا و ڕۆیشتم.

توڕی ماسیگرتنەکە و زۆر شتی تریشم لە دەرەوە بەجێهێشتبوو. هێشتا زۆر تاریک بوو، هیوام دەخواست تا نیو کاتژمێری تر دونیا ڕووناک ببێتەوە.
شتەکانم خستە ناو ئۆتۆمبێڵەکە و نەمدەتوانی بیر لە هیچ شتێک بکەمەوە جگە لە قژ سور. بە خۆمم دەوت ئەوە کێشەی من نییە.
بۆ خاتری خودا، من تەنانەت بە تەواوی نایناسم. لەوانەیە کچێکی خراپ بێت و شایەنی ئەو شتانە بێت. یانیش تەنها ئەو شتانە دەچێژێت کە چارەنوس بۆی نوسیووە.

وە چارەنوس ئەوی بۆ تۆ هێنا.وە تۆش ئەوت جێهێشت. وە ویستت یارمەتی نەدەیت، بەلام چارەنوس ئەوی دیسان هێنایە وە سەر ڕێگاکەت. ئایا ئەوە موعجیزە نییە؟
بیرم کردەوە.

چارەنوس؟ من لە مێژە نەفرەتم لە چارەنوسم کردووە وە ئەو کچەش؟ هیچ نییە تەنیا دروستکراوێکی شێت نەبێت. هیچ هۆکارێکم تا بیپارێزم، ئەو هیچ توانایەکی نییە.
هەوڵمدەدا هۆکارێک بدۆزمەوە بۆ ئەو دەنگەی ناخم. بەڵام کە برینەکانیم بیرکەوتەوە تەنیا پشتگوێم خست.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now