39

1.1K 230 63
                                    

-unedited-

"لوسیفەرە مەزنەکە لەلایەن ئافرەتێکەوە هەڵخەڵەتێنراوە؟"
کەسێک لەنێوان ئامادەبوان هاواری کرد و لوسیفەر بە نزمی پێکەنی.

"بەخێربێیت براکەم، کێ لێرە لەلایەن ئافرەتێکەوە هەڵنەخەڵەتێنراوە؟ ئەوان بە جەستەیان فریوتان دەدەن، مێشکتان هەلدەخەڵەتێنن. بەڵام ئێوە دەبێ ڕازی بن.... هەموومان ڕازی دەبین. "
ئەوە وایکرد ئامادەبووان هەموویان پێکەوە هاوار بکەن لە خۆشیان.
"وە من لێرەدا سوپرایزێکم هەیە. ئێمە هاواری ئەو کەسەشمان بەرگوێ دەکەوێت ئەگەر بوێرێت ئاگادارییەکانمان فەرامۆش بکات."

" من دەیدۆزمەوە! "
سیدنی گوێی لە کەسێک بوو کە لەناو ئامادەبووان هاواری کرد.
"بەڵام ئایا دەتوانم بیکوژم؟ ئەو بە کەسێکی خۆشەویست دەچێت بۆئەوەی بکوژرێت. ".
ئەو بێتاوانیەی ئەو کەسە هەیبوو لەناو دەنگەکانی وای لە سیدنی کرد قێزی لێبکاتەوە. پیاوەکە وەک منداڵێک وابوو کە داوای دیارییەکی دەکرد.

"بەخێربێیت، کێڕس ، ئەوەی لە تۆ گوێم لێ دەبێت جوانە. بەڵام نەخێر. ئێمە ناتوانین بیکوژین بە هیچ شێوەیەک!
من بەڵێنم بە هاوسەرەکەی داوە کە بەسەلامەتی دەیگەڕێنمەوە بەڵام بەڵێنت پێدەدەم یارییەکی ترت بۆ ئامادە دەکەم.... چێژ لە شەوەکەتان ببینن هەمووتان."
لوسیفەر ویستی بسوڕێتەوە کاتێک ئەو پیاوەی ناوی کێڕس بوو هاواری کرد.
" من ئەوم دەوێت. "

ئێستا،. سیدنی دەیزانی ئەو کەسە باسی ئەوی دەکرد و نۆها هەوڵیداوە پێی بگات. دەنگەکەی ناخی هاواری دەکرد تا بچێتە لای. لەگەڵ نۆها، یەک دڕندە هەبوو بۆئەوەی لەگەلی بێت بەڵام لێرە هەمووی تێنووی خوێنە. ئەو تەنیا دوو قادرمەی بڕی کە گوێی لێبوو.

" جارێکی تر قسەی ئاوا نەکەیت."
لوسیفەر بە ئارامی ئاگاداری کردەوە.

"من ئەو دەدۆزمەوە."
کێڕس بەرەنگاری کرد وە هەموو شوێنەکە بە دەنگی ئاگر داپۆشرا.سیدنی ئەو دیمەنە ترسناکەی نەبینی.هەموو ئەوەی دەیبینی پشتی پیاوەکە بوو،شانە پانەکەی و قاچە درێژەکەی لەسەر ستەیج .بەڵام دەیزانی چی ڕوویدا .
ئەو پیاوە تاوانبارە، بەڵام دوودڵ مەبە سیدنی ، تەنیا بڕۆ لای ئەو پیاوەی کە بەدوات دەگەڕێ.

"کەسی تر دەیەوێت؟"
لوسیفەر ووتی ،بەڵام هەمووان بێدەنگ بوون.سیدنی هەوڵیدەدا گوێی لە کاردانەوەیەک بێت بەڵام هیچ نەهات .

"باشە،هەمووتانم خۆشدەوێت."
پیاوەکە ووتی ، پاش ئەوە ئافرەتێک ڕێی لێگرت.
"من ئەو دەناسم."
سیدنی بینی ئافرەتە زەبەلاحەکە داوا لە لوسیفەر دەکات.بەڵام پێش ئەوەی بتوانێت بانگی بکات .ئافرەتەکە بە پەرۆشیەوە لەگەڵ لوسیفەر دەڕۆیشت.وە هەرکە سیدنی پیاوەکەی بینی هەناسەی وەستا.ئەوە هەمان پیاو بوو .

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now