کۆتایی

2.4K 280 503
                                    

Unedited

"چەند زوو خەوی لێکەوت."
نۆها بە چرپەوە گووتی و سەیری فریشتە بچوکەکەی کرد کە هەروەک دایکی قژێکی سوری هەبوو.

سیدنی زەردەخەنەی کرد و سەیری منداڵە حەوت مانگەکەی کرد کەوا تازە لە نەخۆشیەکی هەستیاری چاک بوویەوە.
"چەند زوو؟"
سیدنی بە چرپەوە گووتی و سەیری کاتژمێرەکەی کرد کە ئاماژەی بە کاتژمێر چوار دەکرد.

چووە لای لەنکەکە و شانۆنی بچوکی لە باوەش گرت و خستیە باوەشی نۆها ، وە بە پەرۆشی سەیری دەکرد.

"ئایا ئەو زۆر جوان نییە؟"
سیدنی بە چرپەوە گووتی و نۆها زەردەخەنەی کرد.

"بەڵێ...."
نۆها بە چرپەوە وەڵامی دایەوە پێش ئەوەی ماچێک لە نیوچەوانی سیدنی بکات.

"هەموو شتێک باشە.دەی."
نۆها دەستی گرت پێش ئەوەی بچنە دەرەوە.

"بەڵێ،...ئەوان شانۆنیان خۆشدەوێت. دواتر هەموویان فێردەبن و گوێ دەگرن."
سیدنی لەبەرخۆیەوە گووتی و ئامبەر و نیکی بیرکەوتەوە کە خەریک بوو پانکەیک بدەنە منداڵە ساواکەی.

"لەوانەیە..سەیری بیرۆکەکانی تر بکەین..."
نۆها گووتی هەرکە گەیشتنە ژوورەکەیان.

"بیرۆکەی چی؟وامزانی چیتر باسی ئەوس ناکەین .منداڵەکانم لەگەڵ من دەمێننەوە..گرنگی بە هیچ شتێک نادەم."

"ئەوە لەبەر خاتری ئەوانە.."
نۆها هەوڵیدەدا ڕازی بکات.

"بەڕێز میلەر من ماندووم..."
سیدنی گووتی و دەستی لەسەر شانەکانی نۆها دانا پێش ئەوەی بەردەوام بێت.
"...ئێمە هێشتا دوو ڕۆژمان لە پێشە تا گەشتەکە تەواو بێت.بهێڵە با ئەو دوو ڕۆژە ئاسودە بم.ئێمە قسە دەربارەی ئەوە دەکەین....هەرگیز."

"ئێمە هێشتا دەربارەی ئەوە قسە دەکەین."
نۆها گووتی و سیدنی لە خۆی نزیک کردەوە.
"وانیە؟"

"ئەوە ..ڕەوا نییە."
نۆها بە دەنگێکی بێزارکەر گووتی.

"دەبینی ...تۆ وەک منداڵیک ڕەفتار دەکەیت ..."
سیدنی قسەکەی پێبڕی و ماچی کرد. بە هەستکردنی ئەوەی لەلایەن بەهێزترین ئافرەت خۆشبویسترێیت هەردەم نۆهای پەرۆش دەکرد.بە خۆشەویستیەوە سیدنی لەباوەش گرت و ماچەکەی ئاڵوگۆڕ کرد.

ڕۆژێکی خۆرەتاوی خۆش بوو.منداڵەکان بە دوای جاک ،سەگە ماڵیەکەیان ڕایاندەکرد.کەوا نۆها چەند ڕۆژێک پێش ئەوکاتە بۆی هێنان.دورگەکە پڕ بوو لە دەنگی پێکەنینی منداڵەکان لەکاتێکدا سیدنی و نۆها لەژێر خۆرەتاوەکە پاڵکەوتبوو بە دڵخۆشی سەیری منداڵەکانیان دەکرد.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now