63

986 190 353
                                    

Unedited




"بۆچی دەربارەی ڕفاندنەکە هیچت پێ نەگووتم؟"
گوێی لە نۆها بوو و بێدەنگ بوو.

"دەبوو تۆ هەموو شتێکت دەربارەی لوسیفەر باس بکردبا ،ئایا تۆ..."
نۆها هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی کە هەستی کرد جەستەی سیدنی گرژ دەبێت.
"وابیرت کردەوە گوێت بۆ ناگرم یان چی؟"

"من....من.."
سیدنی دەلەرزی و نەیدەزانی نۆها تا چەند دەزانێت و تا چەند نازانێت.

"هێشتا ناتەوێت هیچم پێ بڵێیت؟"
نۆها پێی گووت،بە تۆنێکی جدییەوە.

"ئێمە ...بە زۆر شتدا تێپەڕیوین نۆها.نەمدەویست مەترسی بۆ سەر تەندروستیت دروست بکەم....تۆ خۆت دەزانیت من هەمیشە هانم داویت تا ڕابردووت بیربکەوێتەوە."
سیدنی بە تاوانبارییەوە گووتی.

"پێویست ناکات شیرینی بکەیت.تەنها بڵێ کە بە تەواوی متمانەم پێناکەیت تا بۆم باسبکەیت....دەتەوێ هەموو شتەکان بە تەنیا تێبپەڕێنێت.تەنانەت تۆ منت دەوێت؟"
نۆها ئاوڕی دایەوە تا سەیری ڕووخساری بکات.

"بەدڵنیاییەوە تۆم دەوێت."
بێچارەیی لە دەنگیدا دیاربوو. بەڵام کە سەیری چەناگە توندەکەی کرد بێهێز بوو.
"من...من نەمدەویست شۆکت بکەم یان..."
سیدنی دەستی لەسەر شانی دانا پێش ئەوەی بچرپێنێت.
"من دەتوانم بەرگەی هەموو شتێک بگرم جگە لە لەدەستدانی تۆن زۆر بێهێز دەبم کە بابەتەکە دێتە سەر تۆ."

"سیدنی."
نۆها بە توڕەیی گووتی دوو هەناسەی قوڵی هەڵمژی تا نیگەرانیەکەی کەم بکاتەوە .بە زانینی ئەوەی سیدنی ناتوانێت ببینێت کەوا ئەو توانای هەیە تا پشتی پێببەستێت بێزاریدەکرد.
دەیتوانی تەنیا تارماییەکەی ببینێت لەناو جلە خەوە سپییەکەی بەڵام هەستی بە شپرزەیی سیدنی کردبوو،
"پۆزش بە تەندروستیم مەهێنەوە،دەتوانی بە ڕوونی ببینیت من باشم پاش ئەوەی ئەو ڕوداوانەم زانی کە بەسەر تۆداهات.بۆیە،بەلایەنی کەمییەوە دەتوانی بۆم باسبکەیت چی ڕوویداوە؟بۆئەوەی پێم بڵێیت تۆ کێیت؟"
نۆها شانەکانی سیدنی گرت و ڕایهەژاند پێش ئەوەی لێی نزیک بێتەوە و بە دەنگێکی نزم بڵێت.
"ماندوو بووم لەو گرێیە بێ کۆتاییە."

"من....ئێمە لە شارۆچکەکە یەکترمان بینی "
سیدنی دەستی پێکرد ،نۆها دەستی لەسەر شانی لابرد.
"من هەرگیز لێم نەپرسیت بۆچی لەوێ بوویت...هاوڕێی باوکم منی هەڵگرتبوویەوە .کە لەهەمان کاتدا.....باوکی ماریایە.تۆ بەهەمووانت گوت ناوت مایکڵە و شوفێرەکەت لە شوێنی خۆت دانا."
سیدنی وەستا تفێکی بە قورسی قوتدا ،تەنانەت بەبیرکردنەوە لەو ڕوداوانەش بەس بوو تا بلەرزێت.

"من داوای یارمەتیم لێکردیت بەڵام تۆ لە جیاتی ئەمە هاوسەرگیریت لەگەڵ کردم.وە کە بینیم هیچ ڕێگە چارەیەکی ترم نییە ڕازی بووم ...من...ئەوە بەهۆی خۆشەویستی و کاریگەری نەبوو بەڵام کات ئێمەی زیاتر ..."
ویستی بەخێرایی باسەکە ببڕێنتەوە کە نۆها پرسی،

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now