33

1.5K 255 271
                                    

سیدنی سەیری چاوە شینەکانی نۆهای کرد لەوکاتەی بە دەستەکانی قژی شانە دەکرد.

"بەیانی باش."
سیدنی چرپاندی و نۆهای بینی ماچی سکی کرد کە هێشتا بوونی نەبوو و ووتی.
"بەیانی باش،".

"نیکۆلاس دەڵێ بەیانی باش ،باوکە."
سیدنی ووتی،

"نەخێر ، ئەوە شانۆن میلەرە بەیانی باش لە باوکی دەکات."
نۆها ووتی لەوکاتەی نزیک کەوتەوە لە سیدنی تا ماچی بکات بەڵام سیدنی پاڵی پێوەنا و ووتی.
"ئەوە کوڕە ، نۆها! دەتوانم هەستی پێبکەم."

"دواتر دەیبینین. با جارێک گەرماوێ بکەم. "
بە باوەڕبەخۆبوونەوە ووتی.
سیدنی خەوەکەی بیرکەوتەوە کە سێ ڕۆژ پێش ئێستا بینی و لەرزی.
ئەو دەترسا دوانەی ببێت و نۆهاش بەردەوام باسی دەکات.
"بۆچی دوانەت دەوێت نۆها؟ با یەک منداڵمان لە یەک کاتدا هەبێت. "
ووتی لەوکاتەی چووە گەرماوەکە.

" ببورە ، تەنها وابیرم کردەوە وە دەمەوێت ئامادەبیت ئەگەر شتەکە بەمشێوەیەی لێهات."
نۆها پێی ووت.

سیدنی هێشتا کەمێک دەترسا بەهۆی سکپڕیەکەیەوە. ئەو نۆها و کۆرپەکەی خۆشدەویست بەڵام لە داهاتوو دەترسا.

نۆها تێبینی شێواویەکەی سیدنی کرد کە بینی نیگەرانە باوەشی پیاکرد و ووتی.
" هەموو شتێک باش دەبێت. "

" بەڵام چی ئەگەر دوانە بوون؟ "
سیدنی ووتی ، نۆها نەیهێشت قسەکەی تەواو بکات و پێی ووت.

"ناهێڵم هیچ شتێکتان بەسەر بێت."

"بەڵێن بێت؟"

"بەڵێ."
سیدنی گوێی لە نۆها بوو.

"نۆها؟ بۆچی ناتوانی پێم بڵێیت؟"
سیدنی هەمان پرسیاری کرد کە لەماوەی ئەو سێ ڕۆژەی ڕابردوودا دەیکرد.
نۆها دەیزانی کە سیدنی دەبێت ئەو شتە بزانێت بەڵام سیدنی تازە بەزۆری پێشدەکەوت، وە نۆها نەیدەویست بیهێنێتەوە خاڵی سەرەتا.

" پێم ووتی تەنیا هەڵەتێگەیشتنێک بوو. کە کاتی هات بۆت باس دەکەم. "
وەڵامی دایەوە، سیدنی بەخێرایی ووتی.

"وە ، چی ئەگەر ئەم شتانە سەرلەنوێ ڕوویداوە؟ لەبەرئەوەیە دەبێت بزانم.نۆها."

"ببورە سیدنی ، شتی لەم شێوەیە هەرگیز ڕووناداتەوە. بەڵێن بێت."
نۆها پێی ووت.
سیدنی بۆماوەی خولەکێک سەیری ناو چاوەکانی نۆهای کرد پێش ئەوەی لەباوەشی بگرێت و بڵێت.
"متمانەم پێتە."
نۆها سەری جوڵاند. بەڵام لەناخەوە دەترسا. دەیزانی کە سیدنی لەگەڵ ئەو سەلامەت نییە وە ئەویش بەردەوام بەمشێوەیە مامەڵە لەگەڵ ئەو و منداڵەکانی دەکات.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now