14

1.2K 268 147
                                    

سەرم بە مانای تێگەیشتن جوڵاند وکراسەکەم گرت و بەرەو ژوورەکەی ماریا بەڕێکەوتم.

دەرگاکە کرابوویەوە، بەرەو دەرگاکە چووم. دواتر سەیری کەسەکانی ناو ژوورەکەم کرد کە زانیم بۆچی کۆبونەتەوە.
ئیزابێلا و ماریا و بەڕێز ئۆلیڤەر و نۆها میلەر و وە شوفێرەکە، مایکڵی لێبوو.
ئەوە ئەو کاتە بوو، بێ تاوانێک تاوانبار بکەم. هەرگیز لە ژیانمدا نەمدەزانی ئەوە دەکەم.
لە دۆزەخ دەسوتێیی سیدنی.

"سیدنی.."
ئیزابێلا ووتی. دواتر هەڵسایەوە و بەرەو ڕووم هات، هەستم بە شەرمەزاری دەکرد، حەزم دەکرد زەوی شەق بێت و بکەومە ناوی.

"سیدنی ئەوە ڕاستە؟.. ئەو شتەی بە ئیزابێلات ووتوە گوایە ئەو پیاوە.."
چاوەکانم چوونە سەر مایکڵ بە ئاسودەی دانیشتبوو. گرنگی بە هیچ شتێک نەدەدا.
لەوانەیە ئەو وا بیربکاتەوە کە من بێ تاوانی ئەو دەسەلمێنم. هەستم بە تاوانباری دەکرد و سەرم نزم کردەوە وگوێم لە ئۆلیڤەر بوو بەردەوام بوو.

" هاتۆتە ژووری ماریا و ملوانکەکەی دزیوە. "
پرسیاری کرد، لە دەنگیدا سەرسامیم هەست پێدەکرد، ئەوان میوان بوون، و هێشتاش ئاهەنگەکە بەردەوام بوو. بەڵام ملوانکەکەش زۆر گرانبەها بوو. بەڕێز ئۆلیڤەر زۆر نیگەران دیاربوو وەک ئەوەی شەرمەزار بێت لەناو ئەو بارودۆخە.

هەناسەیەکم هەڵمژی و سەرم بەئاماژەی بەڵێ جوڵاند. وە کاردانەوەکەم پێکەنین و سەرسامی لەدوا بوو. سەرم بەرز نەکردەوە، نەمدەزانی ئێستا ئەو پیاوە دەبێ هەست بە چی بکات. لەوانەیە ئێستا زۆر نیگەران بێت لەوەی کە بەڕێوەبەرەکەی چی لێدەکات، و زۆر توڕەشە لێم. چاوەڕێی شتێک بووم لێی. یانیش چاوەڕێم دەکرد هاوار بکات و بلێت من درۆ دەکەم، بەڵام هیچی نەکرد.

"دەتوانی بڕۆیت."
ئیزابێلا ووتی.
بە هەنگاوی بچوک دەستم کرد بە ڕۆیشتن.
ئەو مایکڵە لەوانەیە ئازارم بدات.
هەر کە گەیشتمە دەرەوەی ژوورەکە دەستم بە ڕاکردن کرد. ویستم بگەڕێمەوە بۆ ئاهەنگەکە بەڵام کە بینیم خەڵکێکی یەکجار زۆری لێیە، بۆیە بڕیارم دا ئەوجارە گوێ لە خۆم بگرم و نەگەڕێمەوە.

لە ئاهەنگەکە دورکەوتمەوە و بەرەو ژوورەکەم بەڕێ کەوتم.
ڕێگای هۆڵەکەم بە لێڵی دەبینێ، خەریک بوو بکەوم، خۆم بە دیوارەکە گرت، بەڵام نەمتوانی و هەستم بە پێیەکانم کرد لەسەر زەوی. لەوکاتەدا هەستم بە قۆڵێک کرد کە کەمەری گرتم وە یارمەتی دام هەڵسمەوە، سەیری پشتەوەم کرد بۆئەوەی بزانم کێیە، بەڵام پێش ئەوەی ئاوڕ بدەمەوە دەممی هێنا لای گوێم و وتی.

"سڵاو،بچکۆڵ"
چاوەکانم فراوان بووەوە لە سەرسامی دا و بەڵام هێشتا بەرچاوم لێڵ بوو.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now