41

958 212 140
                                    

-unedited-


خۆی نقوم کرد لەناو ئاوەکە دەیویست لەبیربکات کە بوونی هەیە. بە تەواو بێ ئاگا بوو لە بوونی هیچ کەسێک لە ژوورەکە تا کەسێک هێنایە دەرەوە لە ئاوەکە.

ڕاچڵەکی و هەناسە بڕکێ بوو، هەوڵیدا هاوار بکات بەڵام دەستێک لەسەر دەمی نەیهێشت هاوارەکەی بگاتە دەرەوە.

"شش، ئێمە نامانەوێت کەس ئەو ساتەمان لێ تێکبدات... وانیە."
سیدنی سەیری چاوە ڕەشەکانی ئەوی کرد.

چاوەکانی فراوان بوون لە ترسان و هەوڵیدا هاوار بکات بەڵام دەستێک لەسەر دەمی و دەستەکەی تر لەسەر ملی نەهێشت بجوڵێتەوە.

ئاوەکەی دەپرژاند بەهۆی جوڵەکانی قاچی،. کەم کەم تکاکانی گۆڕان بۆ ناڵەیەک.

" من ئازارت نادەم، دڵنیام تۆش ناتەوێت بەوشێوەیە لەگەڵ بێگانەیەکەوە ببینرێیت. ڕێکەوتین؟"
پیاوەکە بە خەندەیەکەوە پرسی.
سیدنی شۆک بوو نەیدەزانی چۆن وەڵامی بداتەوە. بەڵام زیاتر هەوڵیدەدا خۆی دەرباز بکات.

"تۆ بەوشێوەیە تەنها ئازاری خۆت دەدەیت."
ئەم جارەیان بە بەزەییەوە ووتی و گاڵتەی بە هەوڵدانە بێ سودەکەی سیدنی کرد.
چاوەکانی تەڵخ بوون بەهۆی فرمێسکەوە و نینۆکەکانی لە دەستی پیاوەکە گیر کرد بۆئەوەی وازی لێبهێنێت.

"ئەوە زۆر ناڕەوایە تۆ دڵڕفێنی."
بە قوڵی سەیری چاوەکانی سیدنی کرد و دەستی لەسەر دەمی لابرد. هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دەستی لەسەر دەمی دانا لە ترسان.

"تۆ ڕێگەت پێنەدراوە ئەوە بکەیت، گوێت لێمە؟"
ئاگادارکردنەوەکەی ئەو وای لە سیدنی کرد سەیری بکات. لەوکاتەدا پیاوەکە قژی بە توندی ڕاکێشا.

"تۆ ڕێگەت پێنەدراوە ژیانت لەدەست بدەیت."
پیاوەکە بەردەوام بوو و ددانەکانی بە توندی لە یەک دا.

"چیت دەوێت؟"
سیدنی بە لەرزەوە پرسی. لە نیگاکانی هەموو شتێک بەدیدەکرا جگە لە هۆکارێکی باش.

"چیم دەوێت؟"
بە سەرسامییەوە پرسی و چاوەکانی ڕەش بوون سەیری ئەو کەفاوەی کرد کە جەستەی سیدنی داپۆشی بوو.

" تۆ.... پارە.... من،"
سیدنی بە لەرزینەوە هەوڵی دا قسەکە تەواو بکات.

"من تۆم دەوێت خاتوون میلەر،. تەنها تۆ."
نیگاکانی خستە سەر چاوی سیدنی،
سیدنی سەرسام بوو.

" بۆچی؟"
دەنگی چرپەیەکی زۆر هێواش بوو.

"تۆ هاوار ناکەیت باشە؟"
ئاگاداری کردەوە و لە بانیۆکە دەری هێنا.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now