-unedited -
_گیدیۆنی جوانکیلە👆🏻
**************
بەدوودڵی سەیری وێنەکەی کرد پێش ئەوەی قبوڵی بکات.دوو چاوەکانی بینی کە قسەی لەگەڵ پیاوێک دەکرد لە دەوروبەری وەستابوو ، دەیزانی کە ئەوە نۆهایە.ڕووخساری بەتەواوی لە وێنەکە دیارنەبوو بەڵام بەس بۆ بۆی تا بیناسێتەوە.کێشی کەمی کرد بەڵام بۆچی؟بۆچی هیچ بەدوای نەگەڕاوە؟
"بۆچی؟"
سیدنی ووتی و خاتوون کوپەر ووتی،"لەوانەیە هەوڵیدا بێت تا بتدۆزێتەوە بەڵام نەیتوانی بێت.تۆ وەک خاتوون بڕاون دەژیت و شوێنەکەشت گۆڕیوە.لەوانەیە....."
پێش ئەوەی خاتوون کوپەر قسەکەی تەواو بکات سیدنی بەخێرایی گەڕایەوە ژوورەکەی و کەلوپەلەکانی کۆکردەوە."دایکە ، بۆ کوێ دەچین؟"
نیکی بینی و بەهۆش خۆی هاتەوە ."من، ئێمە بۆ چەند ڕۆژێک ئێرە جێدەهێڵین."
سیدنی ووتی و سوڕایەوە بۆئەوەی سەیری شتەکانی نیک بکات."بەیانی چالاکییەکم هەیە،. دەتوانین هەفتەیێ تر بڕۆین."
نیک ووتی و سیدنی ڕووی سوڕاند بۆئەوەی فرمێسکەکانی بشارێتەوە."نیک هاوڕێکانت چاوەڕێت دەکەن."
خاتوون کوپەر نیکی بردەوە بۆ ئاهەنگەکە." هێی؟"
سیدنی لە باوەش گرت و هەوڵیدا ئارامی بکاتەوە."دەتوانی نیک لێرە جێبهێڵێت. پێویستە یەکەم جار پرسیاری زۆری لێبکەیت."
سیدنی سەیری خاتوون کوپەری کرد."ئەو هەرگیز بێ من نەژیاوە."
سیدنی هەنسکی دا." ئەو منی خۆشدەوێت، و دواتر ئەو کوڕێکی گەورەیە وادەکەم تێبگات."
خاتوون کوپەر پێی ووت و سیدنی دەیزانی دەتوانێت متمانەی پێبکات." زۆر سوپاست دەکەم. "
سیدنی ووتی. جانتاکانی ئامادەبوون لەماوەی نیو سەعاتدا.بەپێی دوا زانیاری بەڕێز کوپەر بێت نۆها دەبێت لە ساکرامینتۆ بێت. هەمان ئەو شوێنەی کە لقی سەرەکی پڕۆژەی میلەرەکانی لێیە. سیدنی ئەو شوێنە و ئۆفیسەکەی پێدەزانی.
بۆیە یەکەم بلیتی فڕۆکەی کڕی کە بۆ ساکرامینتۆ بڕوات. نەچووە هیچ هوتێلێک بەلکو ڕاستەوخۆ تاکسیەکی گرت و بەرەو کۆمپانیاکە چوو. بەڵام کە ویستی بچێتە ژوورەوە کەسێک ڕێی لێگرت و هۆکاری سەردانەکەی پرسی."من لێرەم تا نۆها میلەر ببینم."
وشەکان زۆر بیانی بوون بۆی. ئامادەبوو بۆئەوەی کەسێکی هاوشێوەی نۆها ببینێت نەک نۆهاکەی.
YOU ARE READING
تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️
Mystery / Thrillerسیدنی براون دەبێتە 18 ساڵ لەچەند ڕۆژێکی تر دا، بەڵام ئەو ڕۆژە وەک کابوسێکە بۆی،چونکە دەبێ هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی 49 ساڵەدا بکات. ژیانی ئەو شاراوە نییە هەموو شارۆچکەکە دەزانن چی بەسەرهاتووە. هەمیشە سەری خۆی نزم دەکرد، وە هەرگیز قسەی لەگەڵ کەس نەدە...