1

2.8K 396 238
                                    

بە چاوە ئەڵماسەکانی سەیری باوکی دەکرد لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەی ،دەیزانی هەرشتێک کە لە قوتابخانە ڕوویداوە باوکی نیگەران کردووە.وە دەشیزانی دەبێ چیبکات.

" ببورە"

وتی کە بە پەنجە بچوکەکانی لە دەبە ئاوەکەی دەستی ئەدا.
"هیچ نییە، ئەوە تەنیا بیرکارییە وە هەموو کاتێکیش هەلێکی تر هەیە"
وەڵامی باوکی ئاسودەی نەکرد،وە بە ڕێز بڕاون سەرنجی کچە بچوکەکەی دا
کە لچی هەڵهێنابوو.ئەو هۆکارەی لە پشت نیگەرانی ئەوەوە بوو
هەرگیز کچەکەی نەبوو بەڵکو وەک هەمیشە کارەکانی بوو
بەڵام زانینی ئەوەی کە کچەکەی کە تازە تەمەنی ۵ساڵە و
نیگەران بووە وای کرد کە شانازی بە کچەکەی بکات،لەوکاتە
بەبەرزی پێکەنی و ئەوەش وای لە سیدنی کرد کە سەیری باوکی بکات.
"تۆ دەبایە بە گوێت بکردبام کە دەمووت میوە و سەوزە زۆر بخۆ"
دەیویست باوەر بە کچەکەی بێنێ کە تەنیا بەخواردنی سەوزە دەتوانێت باشبێت لە بیرکاری.
ئەوە وای لە سیدنی کرد کە بە تورەیەکی کیوتی سەیری باوکی بکات ئەمەش وای لە باوکی کرد زیاتر پێبکەنێ و لە سەیارەکەی دابەزی و
دەرگای بۆ فریشتە بچوکەکەی کردەوە و وتی
"بەڵام با بەیانی بیخۆین چونکە ئەمڕۆ مریشکی برژاو دەخۆین".

"یاییی"
سیدنی بچوک لە خۆشییان هاواری کرد.وە چاوەڕێی باوکی نەکرد و ڕایکردە ژوورەوە .

دایکی لەو ڕۆژەی لە دایک ببوو مردبوو،پاش مردنی خۆشەویستی ژیانی سیدنی تاکە هۆکاری ژیانی بەڕێز بڕاون بوو.
سیدنی زۆر لە دایکی دەچوو،چاوە ئەڵماسە سەوزەکانی و قژە لولەکەی هاوشێوەی دایکی.وە جوانترین کچی شارۆچکەکە بوو.هەموو کەسێک لە هەنتسیڤیل کە خەڵکەکەی زیاتر لە ۲٠٠٠کەس نەبوون دەیانزانی کە سیدنی تاکە خۆشەویستی باوکیەتی .
باوکی زۆر دەوڵەمەند نەبوو وەک زۆربەی خەڵکەکانی شارۆچکەکە بەڵام هێشتا چارلی بڕاون بەباشی کارە بازرگانیەکانی خۆی ڕادەپەڕاند ئەمەش وای کردبوو ناسراو بێت لە شارۆچکەکە.

زۆربەی ڕۆژەکەیان بە گاڵتە و پێکەنین بەسەردەبرد،وە کچەکەی هۆکاری هەموو پێکەنینێکی بوو ،سیدنی نەرم و نیان و شیرین و شەرمن بوو،ئەو هەمیشە بە قورسی تێکەڵاوی خەڵکی تر دەبوو جگە لە باوکی،وە زۆر زیرەکیش نەبوو لە وانەکانیدا وە هەمیشە لەگەڵ خەڵکی بێدەنگ بوو ئەگەر باوکی نەبینیبا ،ئەمەش وای کردبوو هاوڕێی کەمی هەبێت،بەڵام لەگەڵ باوکی بەتەواوی جیاواز بوو.
زۆر قسەی دەکرد دەربارەی خەون و ئامانجەکانی و وە دەیویست زوو گەورە بێت بۆ ئەوەی جلەکانی دایکی بپۆشێت.زۆر حەزی دەکرد دەربارەی دایکی بزانێ بەڵام بیری نەدەکرد لەبەر ئەوەی هەرگیز نەیناسیبوو تاکە شتی گرنگ بۆ ئەو باوکی بوو.

ڕۆژەکان تێپەڕین و تەمەنی بوو بە ۸ساڵ ،جێنیفەری خوشکە گەورەی دایکی و ڤیرۆنیکای کچی هاتن بۆ سەردانی ،وە لەوڕۆژەوە هەموو پێکەوە دەژیان .سیدنی زۆر دڵخۆشبوو بەو گۆڕانە. ڤیرۆنیکا زۆر جوان بوو تەمەنی ۱٦ساڵ بوو،پاش دوو مانگ هەردوو کچەکە زانیان کە دایک و باوکیان هاوسەرگیری دەکەن. سیدنی منداڵ بوو ،بۆیە هەموو ئەو شتە باشانەیان بۆ باسکردبوو کە لەدوای ئەم هاوسەرگیریە روودەدەن،بۆیە زۆر دڵخۆشبووبوو،وە ڤیرۆنیکاش زۆر ئیرەیی بە سیدنی دەبرد لەبەر ئەوەی باوکی وازی لێهێنابوو،لەوکاتەی سیدنی لەناو ئەو ناز و خۆشەویستیەی باوکی بە خۆشی دەژیا.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now