55

1K 207 196
                                    

Unedited




چاوەکانی کردەوە و جێگا خەوەکە کەسی لێنەبوو. هەرزوو گوێی لە دەنگی پێکەنین بوو، و چووە لای پەنجەرەکە. منداڵەکانی بینی کە ڕایاندەکرد و سیدنی بەدوایان کەوتبوو.


بە فانیلە شین و پانتۆڵە ڕەشەکەی وەک کچێکی کۆلێژ دەردەکەوت. زەردەخەنەیەک لەسەر ڕووخساری پەیدابوو کە سارای لە شوێنی سیدنی دانا. بەڵام شتەکان وەک یەک نەبوون.

بەڵام هەرچۆنیک بێت ئەوان ژیانێکی خۆشیان دەبێت. باشتر لە ژیانی باب و باپیرانی. هەموو کەس دەیتوانی ببینێت کە سیدنی چەند میهرەبان و دڵێکی باشی هەیە. ئەگەر سارا نەبوایە کەس نەیدەتوانی شوێنی ئەو بگرێتەوە.

سەیری ڕووخساری سیدنی کرد ، و بە سەرسامییەوە بیریکردەوە دەبێت پاش ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ کرد بیری سارای کردبێت؟بەڵام پێش هەموو شتێک، دەبێت بزانێت ئەو کێ بووە؟ هەموو وردەکارییەک دەربارەی ئەو. تەنانەت بێ ئەو وردەکاریانەش هێشتا هەر باوەڕی پێیەتی. ئەو هێزی هەیە،. وە زۆر پاک و بێگەردە کە وادەکات درەوشاوە دیار بێت.

"باوکە..."
ئامبەر هاواری کرد و سەیری کرد. نۆها زەردەخەنەیەکی کرد پێش ئەوەی بێتە خوارەوە. چووە ئەو شوێنەی کە منداڵەکانی لێوەستابوون لەگەل سیدنی کە هەناسەی تەنگ و ماندوو ببوو،. منداڵەکان لەلایەکی ترەوە گالتەیان پێدەکرد.

چووە پشت منداڵەکان و هەردووکیانی گرت، و بۆ لای سیدنی بردن.
"پێم بڵێ چیان لێبکەم؟"
نۆها پرسی ،و سیدنی سەری سوڕما، لەکاتێکدا منداڵەکان هاواریان دەکرد.
"باوکە!!"
تا وازیان لێبهێنێت.

"ئێمە یاریمان دەکرد،. وازیان لێبهێنە."
سیدنی ووتی و گیدیۆنی لەدەست وەرگرت.

"باوکە تۆ فێڵت کرد."

"من تەنها یارمەتی دایکتم دا."
نۆها بەرگری لەخۆی کرد.

" تۆ لایەنگری منیت."
ئامبەر بە نۆهای گوت.

"من لایەنگیری منداڵە خۆشەویستەکەمم"
نۆها گووتی پێش ئەوەی ماچی کوڵمەی ئامبەر بکات.

" ئەو دوانەتان لێرە چی دەکەن بئ ئەوەی گەرماوتان کردبێت؟ "
نۆها پرسی،

"ئێمە یاریمان کرد؟"

" من نامەوێ گەرماو بکەم."
گیدیۆن و ئامبەر لەهەمان کاتدا وەڵامیان دایەوە.

"ساندرا! "
نۆها بانگی خزمەتکارە کۆنەکەیانی کرد کە زۆر دوور نەوەستابوو.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now