68

1.1K 198 268
                                    

Uneditd







چوار کاتژمێر پێش ئێستا :


نۆها لە ئۆفیسە سارد و تاریکەکەی دانیشتبوو و هەوڵیدەدا دوکەڵی هەموو خەیاڵەکانی لە مێشکی دەربکات.ئەو دیمەنانەی دەهاتە پێش چاوی تەڵخ بوو.هەندێک شتی دەبینی کە دڵنیابوو ڕاستەقینە نییە.وە ، پرسیارکردن دەربارەی خێزانە متمانە پێنەکراوەکەی هەر باس ناکرێت.تەنیا بیری دەکردەوە دەبێت جارێکی تر بتوانێت هیچ شتێکی بۆ باسبکات.

بەرەو دیوارە شوشەییەکەی ئۆفیسەکەی چوو و سەیری دەرەوەی کرد کە بینی تەواوی شارەکە لە ژێر قاچییەتی.

ڕۆژی شەممە بوو .هەموو هەفتەکە بە زیادەوە کاری دەکرد تاوەکو لەم ڕۆژەدا هەندێک کاتی هەبێت تا لە ئاهەنگی منداڵەکانی ئامادەبێت بەڵام نەیتوانی بچێتە ماڵەوە بەڵکو هەندێک چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژمێریارەکە و خاوەنی ماڕکێتەکە ئەنجام دا بۆئەوەی کەمێک کات تێپەڕێنێ.وە ، ئێستا کە سکرتێرەکەی بە تەنیا جێیهێشتووە ،و لەسەر زەویەکە بە تەنیا دانیشتووە .هەستی خیانەتی دووبارە لا دروست بووە.

بەبیرکردنەوە لەوەی ئەو ئافرەتەی لەگەڵی دەژیت متمانەی پێ نییە دەیخنکاند.هەرکە گرەیس پێی گووت سیدنی چۆتە خانووێکی تر باوەڕی نەکرد بەڵام کە هاتە ماڵەوە و بۆی دەرکەوت سیدنی متمانەی بە ستافەکە کردووە زیاتر لەو ،وانەیەک بوو بۆی کەوا هەرگیز ناتوانێت لەبیری بکات.لەوکاتەدا شتێک هەبوو کۆتایی پێهات لە ناخی ، نەیتوانی دووبارە ستایشی بکاتەوە.

هەناسەیەکی ساردی دایەوە و خەریک بوو لە ئۆفیسەکەی بێتە دەرەوە کە زەنگی تەلەفۆنەکە لێیدا.      

"ئەلو."
نۆها پرسی.

"بەڕێز میلەر هاوڕێکەت گرەیس وینستن لێرەیە تا بتبینێت."

واو!
لەناخییەوە گووتی بەڵام بە ساردی وەڵامی دایەوە.
"با بێتە ژوورەوە. "
چاکەتەکەی پۆشی تا بچێتەوە ماڵەوە چونکە تاقەتی نەبوو قسە لەگەڵ گرەیس بکات ئەگەر پێویست نەبێت.لەسەر مێزەکەی خۆی چەماندەوە ،پێویستی نەدەکرد زۆر چاوەڕێ بکات چونکە گرەیس پاش دوو خولەک هاتە ژوورەوە.نۆها هەرکە ڕووخسارە توڕەکەی گرەیسی بینی بۆی دەرکەوت ئامادە نییە لەسەر هیچ بابەتێک قسەی لەگەڵ بکات.

"من زۆر ماندووم گرەیس...،"
نۆها ویستی بەتەنیشتیدا تێپەڕێ بەڵام گرەیس بەخێرایی هاتە پێشی و ڕێی لێگرت پێش ئەوەی هاوار بکات.
"نەفرەت!ماندوویت؟!

"تۆ کێیت تا سیدنی تەڵاق بدەیت ؟"
نۆها بۆی دەرکەوت هەواڵەکەی پێنەگەیشتووە بەڵام برۆکانی لێکنا و چاوی سوڕاند لە ماندوویەتیدا پێش ئەوەی بڵێت،
"هیچ پەیوەندی بە تۆوە نییە!!"
سەیری ڕووخسارە خەمبارەکەی گرەیسی کرد ، زەردەخەنەیەکی بەفیزی کرد پێش ئەوەی لە ئۆفیسەکە بچێتە دەرەوە.گوێی لە تەپەی پێڵاوەکانی بوو بەڵ گرنگی پێنەدا تا گرەیس گووتی.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now