32

1.3K 257 168
                                    

"نۆها"
بانگی کرد و هەوڵیدا ئەو نۆهایە ببینێت کە خۆشیدەویست. بەڵام ڕووخساری بەس بوو تا پێی بڵێت دیسان بە تەنیا مایەوە.
بۆچی؟
سیدنی هەوڵیدا هاوار بکات لەسەری بەڵام دەیزانی کە ئەمە هیچ شتێک ناگۆڕێت.

دارشەقەکەی هەڵگرت و لە ژووری نانخواردنەکە چووە دەرەوە. هەزاران پرسیار لەناو مێشکی دەسوڕایەوە بەڵام تەنیا کەوتە سەر زەویەکە و بە هەنسکدانەوە ووتی.
"بمبورە ، زۆر داوای لێبوردن دەکەم."
بە کۆرپەکەی ووت لەوکاتەی سەری بە دیوارەکە کردبوو.
نەخێر ئەمە نابێت ڕووبدات، نۆها ناتوانێت ئەوەم لەگەڵ بکات.
بیریکردەوە و لەو ساتەدا نۆهای بینی کە هاتە دەرەوە بۆ هۆڵەکە.
"نۆها بۆچی ؟تکایە پێم بڵێ کە گاڵتە دەکەیت. من زۆر دەترسم، تکایە نۆها."
سیدنی ووتی بەو هیوایەی کە داوای لێبوردنی لێبکات.
یانیش پێی بڵێت کە مەبەستی ئەو قسانە نەبووە و ئەو دڵخۆشە کە منداڵێکیان دەبێت. توڕەییەکی لەناکاو سیدنی داگیرکرد.

ناهێڵم ئەمە ڕووبدات،. بابەتەکە چیتر من نیم.
بە بیرکردنەوە لەوە بەدوای نۆها ڕۆیشتە ژوورەکەی.
" نۆها! پێویستە قسەم لەگەڵ بکەیت. تۆ ووت کە خۆشت دەوێم. چی بەسەر ئەمە هات؟"

"ئەوە هیچ نییە، تەنیا تێستێکی بچوکە. تەنها دەمەوێت دڵنیا بم."
نۆها ووتی و چووە لای کەنتۆڕەکەی، سیدنی بەدوای کەوت و ووتی.
"دەتەوێ دڵنیابیت لە چی؟ لەوەی کە منداڵی کەسێکی ترم هەڵگرتووە؟چۆن دەتوانی بەوشێوەیە بیرم لێبکەیتەوە. چۆن دەتوانیت باوەڕم پێنەکەیت پاش هەموو ئەو شتانەی ڕوویدا؟"

چاوەڕێی وەڵامی بوو لەوکاتەی نۆها خۆی گۆڕی وەک ئەوەی سیدنی بوونی نەبێت. لەوکاتەدا سیدنی مێشکی لەدەستدا.
" من تەڵاقم دەوێت."
سیدنی ووتی و نۆها وەستا لە پۆشینی ئەو قەمیسەی بەنیاز بوو بیپۆشێت.

" من تەڵاقم دەوێت وە تێستەکەش دەکەم. "
سیدنی ووتی بەتوڕەیی لەوکاتەی ددانەکانی بە توندی لەیەکدەدا و ویستی بڕوات لەوکاتەی گوێی لە نۆها بوو ووتی.
"بگەڕێوە."
سیدنی ڕووی سوڕاند و نۆهای بینی کە بە ڕوویەکی گرژەوە نزیکی دەبێتەوە سیدنی گەڕایە دواوە تا پشتی بە دیوارەکە کەوت. سەیری ڕووخسارە توڕەکەی نۆهای کرد و وتی.

"ئەگەر تێستی باوکایەتیت دەوێت،. تەڵاقم دەوێت."
بەڵام ئەوجارەیان بە دەنگێکی ئاساییەوە ووتی.

چۆن توانی ئەوەم لەگەڵ بکات؟ لەگەڵ منداڵەکەمان؟ ڕقم لێیەتی.
بیریکردەوە بەلام ڕاچڵەکی کە نۆها مستەکۆڵەیەکی لە دیوارەکەی تەنیشتی دا.

"ئەگەر دەوێریت هەوڵدە و جێم بهێڵە. خاتوون میلەر. "
گوێی لە نۆها بوو هاواری کرد.

"وە من لە تۆ ناترسم. بەڕێز میلەر. چونکە خۆشم دەوێیت."
سیدنی بە چاوگ بە فرمێسکەوە ووتی و نۆهاش سەیری دەکرد. لەبەرئەوی بێدەنگ بوو سیدنی یەخەی قەمیسەکەی گرت و ووتی.
"من ناتوانم لە تۆ دوور بکەومەوە، نازانم بۆچی بەمشێوەیە گۆڕاویت؟ بەڵام نابێت پێم بڵێی خۆشم دەوێیت و دواتریش لە ماڵەکەت بمهێڵیتەوە. منداڵەکەمان... "
بەهۆی قورسی تێکەڵاوی هەستەکانی، هەستی بە قورسی دەکرد وە ناڵەیەکی کرد کە ئازارێک لە پەراسووی دروست بوو.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon