38

1.1K 215 100
                                    

-unedited-

👆🏻ئەوەش لوسیفەر مۆڕنینگستار




ڕووخساری نیشانەی سەرسوڕمانی پێوەبوو.
"نەخێر."
سیدنی بە ترسەوە ووتی کە هەستی بە پەنجەکانی ئەو کرد لەدەوری قۆڵی. ئەدریناڵین ڕژا و هەوڵیدا بەخێرایی دووربکەوێتەوە. بەڵام تەنیا یەک پاڵنان لە دەستی بەس بوو تا لە دەست ئەو دڕندەیە ڕزگاری بێت. جانتاکەی کەوتە سەر زەوی بەڵام فەرامۆشی کرد. تاکە شت کە دەیویست دوورکەوتنەوە لەو پیاوە ناشرینە بوو.

جادەکە کەسی لێنەبوو و تەمێکی سەختیش بوو. کە کارەکەی بۆ سیدنی یەکجار سەختتر کردبوو. دەبایە چەند پێیەک بڕۆیشتبایە تا بەردەم خۆی ببینێت. سەیری دواوەی خۆی کرد بینی ئۆتۆمبێڵێک بەدوای کەوتووە. ئارثەر دابەزی.
"وازم لێبهێنە."
سیدنی نینۆکەکانی لە پێستی ئارثەر بەتوندی دانا. بەردەوام سەیری پشتەوەی دەکرد بۆ نۆها.

"ئەگەر دەوێریت هەوڵدە."
ئارثەر ووتی و سیدنی بەهۆش خۆی هێنایەوە.

ڕاکە، ڕاکە، ئەو دەتکوژێ ، منداڵەکانت.....
مێشکی سیدنی هاواری کرد و گازێکی توندی لە دەستی ئارثەر دا.

ئامانجەکەی پێکا ، ئارثەر دەستی سیدنی بەردا و زلەیەکی لێی دا و گەڕایە دواوەوە. سیدنی بێ ئەوەی چرکەیەک بەفیڕۆ بدات ڕووی سوڕاند و ڕایکرد تا خۆی لە شتێکی ڕەق دا. سەیری سەرەوەی کرد، پیاوێکی ماسولکەداری بینی کە سەرێکی تاشراوی هەبوو و بۆنی وەک بۆنی بەراز بوو. هەرکە دەستی لە کەمەری سیدنی ئاڵاند، ڕاچڵەکی لە ترسان.

"لێرەوە من دەیبەم."
سیدنی گوێی لە دەنگە گڕەکەی پیاوەکە بوو و ڕاچڵەکی کاتێک دەستی پیاوەکە دزەی کردە پشتی سیدنی.

"باشترە دەستی لێنەدەیت."
هەنت پیاوەکەی ئاگادار کردەوە.

"تکایە، بهێڵە بڕۆم."
سیدنی تکای کرد، هەوڵیدەدا لەدەستی ئەو پیاوە قێزەونە دەربازی بێت. بەڵام هەرکە هەستی بە دەستی پیاوەکە کرد لەسەر سکی هاواری کرد.
"نەخێر."

"ئەوە دووگیانە؟"
پیاوە بۆن ناخۆشەکە بە توڕەیی پرسی.

" ئەگەر پارەت دەوێت، نەفرەتی دەفن بە."
ئارثەر نەفرەتی لە پیاوەکە کرد، وە پیاوەکە قۆڵی سیدنی ڕاکێشا.

"وە ئەگەر من تۆم نەدۆزییەوە لە کۆبا ئەو ئافرەتە دەکوژم."
گوێی لە پیاوەکە بوو ووتی کاتێک فڕێیدایە ڵناو ئۆتۆمبێڵە گەورەکە.

تاریکی، تاکە شت بوو کە دەیتوانی بیبینێت.
ئۆتۆمبێڵەکە بەتاڵ و سارد بوو وە هیچ شتێک دیار نەبوو. گوێی لە مەکینەی ئۆتۆمبێڵەکە بوو و ڕایکردە ئەو شوێنەی کە شوفێرەکەی لێبوو.
" تکایە بهێڵە بڕۆم ، تکایە."
بە گریانەوە ووتی. بەڵام کەس وەڵامی نەدایەوە.
سەری خۆی بە دیواری سەیارەکەوە کرد و سکی لە باوەش کرد و قورستر هەنسکی دا.
"بمبورە،. زۆر داوای لێبوردن دەکەم."

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now