49

859 206 155
                                    

-unedited -




سەیری سەرەوەی بۆئەوەی ئەو پیاوە ببینیت کو خۆشیدەویست. چاکەتێکی چەرمی ڕەش و پانتۆڵێکی شینی پۆشیبوو، هەمان هێزی لە دەوروبەری دەبەخشی. سیدنی منداڵەکانی بینی بەرەو ڕووی ئەو پیاوە ڕایان دەکرد کەوا ئەو وایدەزانی هەرگیز جارێکی تر نایبینێتەوە. چاویلکە ڕەشەکانی چاویان شاردبوویەوە، بەڵام دەیزانی کە ئەوە.


توانی هەموو بیرەوەرییەکانی لەگەڵ نۆها لەماوەی یەک چرکەدا بیربکەوێتەوە. هەرکە نۆها ئامبەری لەباوەش گرت سیدنی هاتەوە جیهانی ڕاستەقینە. چاوەڕێی دەکرد سەیری سەرەوە بکات بۆئەوەی ببینیت کات چی بەسەرهێناوە. بەڵام ئەمە ڕووینەدا. بینی نۆها لەگەڵ منداڵەکان دوورکەوتنەوە.



"نۆها"
بە چرپەوە ووتی.

بەڵام بە بینینی ئەوەی ئەو سیانە زیاتر دووردەکەوتنەوە خەریک بوو مێشکی لەدەستبدات وە هەرکە خەریک بوو دووبارە بانگی بکات کەسێک قۆڵی گرت.
پێش ئەوەی کەسەکە بناسێتەوە هەناسەی سوار بوو.

"با بڕۆین، سیدنی."

"گرەیس... ؟ بۆچی... ؟بۆچی ئەو قسەم لەگەڵ ناکات؟"
سیدنی ووتی و سەیری نۆهای دەکرد کە لەگەڵ منداڵەکان سەردەکەوتنە ئۆتۆمبێڵەکە.

"هەموو شتێکت بۆ باس دەکەم.... تکایە وامەکە، خەڵکی سەیرت دەکەن... وە ئەوان دەزانن کە تۆ خاتوون میلەریت."
سیدنی هەوڵیدا قۆڵی ئازاد بکات بەڵام سەیری دەوروبەری کرد و لەگەڵ گرەیس چوونە نا ئۆتۆمبێڵێکی ڕەش.

"بمبە بۆ لای نۆها. ناتوانم منداڵەکانم بە تەنیا جێبهێڵم. "
سیدنی داوای لە شوفێرەکە کرد.

" سیدنی، تکایە یەکەم جار گوێمان لێبگرە. "
گرەیس ووتی.

" سڵاو. من مایکڵم."
شوفێرەکە ووتی،

"من تۆ دەناسم! تۆ کڕیاری - مەعمیل-ی بەڕێز کوپەریت."
سیدنی سەیری شوفێرەکەی کرد و ووتی، ئەمە. وای لە گرەیس کرد بڵێت.

" سیدنی ئەوە هاوسەرمە،وە ئێمە هاوڕێێ نۆهاین. هیوادارم منت بیربکەوێتەوە. "

" دەزانم.. بەڵام...."
سیدنی قسەکەی پێ بڕدرا لەلایەن گرەیسەوە،

" زۆر داوای لێبوردن دەکەم، ئێمە دەمانزانی تۆ لە ژیاندایت. من و مایکڵ شەش مانگ پێش ئێستا تۆمان لە بۆستن بینی. ویستمان پێت بڵێین، بەڵام هەرکە..... "
گرەیس قسەکەی پچڕاند بە زانینی ئەوەی سیدنی لە ژیانە و دوورە لە خێزانەکەی وایکرد هەست بە خیانەت بکات.

"ئەگەر ئێوە هاوڕێی نۆها بوان، دەبایە پێتان بووتبام کەوا نۆها..... و منداڵەکانم لە ژیاندان. "
سیدنی بێهیوا دیاربوو.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora