42

1.1K 215 163
                                    

-unedited-

کەمێک لێی دوورکەوتەوە ،ڕەشی ژێر چاوەکانی نۆهای بینی و ووتی.
"تۆ زۆر خراپ دەردەکەویت."
بێ ئەوەی گوێ لە قسەکانی سیدنی بگرێت بە خۆشەویستییەوە ماچی کرد.

"زۆر داوای لێبوردن دەکەم."
دیسان بە چرپەوە ووتی، بەڵام سەرسام بوو کە سیدنی بینی لێی نزیک کەوتەوە و ماچەکەی ئاڵوگۆڕ کردەوە و نۆها هەستی بە فرمێسک دەکرد لەسەر ڕووخساری سیدنی.

" حاڵیان چۆنە؟"
دەستی لەسەر سکی دانا و پرسی.

"ۆه ، ئەوان زۆر بیری باوکیان دەکرد و لێم پاڕانەوە بۆئەوەی بتبینن."
سیدنی ووتی و فرمێسک لەناو چاوەکانی کۆببونەوە و چاوەکانی کەمێک داخست بایە دەڕژانە سەر ڕووخساری.
نۆها کە ڕووخساری سیدنی بینی لەباوەشی گرت، سیدنی بە قورسی گریا.

"ڕقم لێتە، نۆها... زۆر ڕقم لێتە.. "
سیدنی سکاڵای کرد.

" دەزانم... من شایەنی ئەوەم. "
نۆها ووتی و سەری سیدنی لەسەر سنگی لابرد و ماچی کرد.ئەو ماچە وای لە سیدنی کرد نەتوانێت بیر لە هیچ شتێک بکاتەوە جگە لەو. دەستی لەسەر سکی دانا و هەستی بە جوڵەی کۆرپەکانی کرد.
ئەوە وایکرد ماچەکە تێکبشکێنێت.

"ئەوان زۆر گەورە بوونە. "
نۆها بە چرپەوە ووتی. سیدنی لەسەر جێگاکە دانیشت و پشتی بە سەرینێک دا.

نۆها گرنگی پێدەدا بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆرە دەیەوێت لێی نزیک بێتەوە. سیدنی دەیویست وا لە نۆها بکات ڕابردووە سامناکەکەی بۆ باس بکات. هەر شتێک کە بتوانێت سارای بهێنێتەوە یاد. ئەو دەیویست پەیوەندیەکی توند و تۆڵتر دروست لەگەڵی دروست بکات. بەڵام نۆها هەمیشە دڵخۆش دیاربووە لەگەل سیدنی کە دڵی نایەت هیچ پرسیارێکی دەربارەی ڕابردووی لێبکات یان پێی بڵێت کە دەربارەی ڕابردووی هەموو شتێک دەزانێت.

نۆها تەنها دەچوو بۆ ئۆفیسەکەی ئەگەر نەیتوانیبا کارەکانی لەماڵەوە ئەنجام بدابایە،. لەکاتێکدا سیدنی هەمیشە ماندوو بوو و مێشکی سەرقاڵ بوو بەوەی شتێکی خراپ ڕووبدات. ئەو لە مانگی هەشتەمی دا بوو. دەیویست پاش ئەوەی دوانەکەی بوون ئینجا قسە لەگەڵ نۆها بکات. نەیدەتوانی بوەستێت لە خەمڵاندنی نۆها، بەڵام هیچ نیشانەیەک دیارنەبوو کە پێی ڕابگەیەنێت نۆها بیری ڕابردووی دەکات.

"شتێکت دەوێت؟"
نۆها پرسی ،سیدنی درکی بەوەکرد کە زیاد لە پێویست سەیری دەکات.

"نەخێر."
ووتی پێش ئەوەی دەست بە نان خواردن بکاتەوە.

"پلانم هەیە ژووری منداڵەکانم ئامادەبکەم،. هەر شتێکت لە مێشک بوو پێم بڵێ."
نۆها پرسی و هیوای خواست سیدنی هەست بەباشی بکات بەڵام بە بینینی ئەوەی سیدنی بەردەوام لە قاپەکە دەڕوانێت دووبارە بانگی کردەوە.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now