67

1.1K 202 270
                                    

Unedited

_6000 وشە، ئەگەری هەیە هەلەیەکم کردبێت لە گواستنەوەی پارتەکان بۆیە ئەگەر دوو پارت ڕووداوەکان یەکیان نەگرتەوە ئاگادارم بکەنەوە،

********************

"دایکە بەیانی دەچینەوە ماڵەوە،"
نیک بەچرپەوە گووتی لەوکاتەی چاوی قورس ببوو. سیدنی دەستی بە قژی نیک داهێنا و لە تابلێتەکە سەیری ژووری ئامبەر و گیدیۆنی کرد کە ئەوانیش بە ئاسودەیی خەوتبوون.

نەیدەزانی دڵخۆش بێت یان خەمبار بەوەی کە هیچ کەسێک دەرنەکەوتووە بەڵام هیچ وەڵامێک نەبوو. هەروەک دوو شەوەکەی تر لەسەر جێگای سیدنی پاڵکەوت بەڵام لە خەوەکەی ڕاچڵەکی کە گوێی لە تەقەیەکی بەهێزی دەرگا بوو. کە بینی کاتژمێر دووی بەیانیە بە قورسی تفێکی قوتدا بەڵام پێش ئەوەی دەرگاکە بکاتەوە تەقەی دەرگاکە بەهێزتر بوو.

لە ژووری نیک بەخێرایی هاتە دەرەوە  ، لەلای ژووری میوان ڕی بینی کە بە ئاماژە پێی گوت لە دوورەوە بوەستێت. ئەویش وا دیاربوو کە بەهۆی ئەو میوانە چاوەڕواننەکراوە هەڵسابێت.

"سیدنی!"
کە گوێی لە دەنگی نۆها بوو ڕەنگی زەردە هەڵگەڕا.
بە ڕی گوت لە شوێنی خۆی بوەستێت و خۆی دەرگاکەی کردەوە.

"نۆها..."
هەوڵیدا زەردەخەنە بکات بەڵام کە ڕووخسارە سورەکەی بینی یەکسەر زانی هەموو شتێکی وێران کردووە.

".. دەتوانم ڕوونی بکەمەوە.."
سیدنی گووتی لەکاتێکدا نۆها هاتە ژوورەوە بێ ئەوەی سەیری بکات. ئاوڕی دایەوە و نۆهای بینی کە سەیری ڕی دەکرد، کە پانتۆڵەکەی شێواو دیاربوو و قەمیسەکەی کە لایەکی لەناو پانتۆڵەکەی هاتبووە دەرەوە، قۆپچەکانی بە ناڕێکی داخرابوون.

سیدنی هەستی بە گەرمی گڕکانێک دەکرد لەناو دەنگی نۆها کە پرسی،
"نیک لە کوێیە؟"

"لای چەپ..."
ئاماژەی بۆ ژوورەکەی کرد بەڵام نۆهای بینی بە خێرایی چووە ژوورەکەی نیک ،سیدنی بەدوای کەوت بۆئەوەی بتوانێت قسەی لەگەڵ بکات.

"... نۆها دەتوانم ڕوونی بکەمەوە."
سیدنی گووتی بەڵام بینی نۆها نیکی هەڵگرت.

"تۆ قێزەونیت... وادەزانی ئەمە یارییە! ژیانی منداڵێک بخەیتە مەترسیەوە یارییەکی نەفرەتیە لای تۆ!"
نۆها هاواری کرد، و نیک لە خەوەکەی ڕاچڵەکی.

"باوکە؟"
نیک بە شپرزەیی گووتی لەکاتێکدا باوکی بینی هاواری بەسەر دایکی دەکرد لە تاریکیدا.

"نۆها ئەم هەنگاوەم بەهۆی خۆمانەوە بوو. "
سیدنی گووتی بەڵام وەستا بەهۆی هاواری نۆهاوە.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now